TEVDA Press

رەنجدەر گڕاوی

شێخ سابیر و مەسروور بارزانی و مووچە

| Wednesday, 06.14.2023, 04:01 PM |


+ ٤٥ رۆژە مووچەی نەداوە!
ئەو حکومەتەی لە داهێنانەکانی لە لێبرینی مووچە و پاشەکەوتی موچە ، و سیستەمی بە دیجیتاڵکردنی مووچە لە نەوت دزین و لە سەرکوتی دەنگە ئازادەکان و لە زۆری راپۆرتە نیودەولەتیەکان لەسەر پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە درۆش تێپەڕیوە ، لە ریسوایش تێپەڕبووە ئیتر نازانم چ ناوێکی بۆ بدۆزمەوە ، خۆتان ناوێکی بۆ دابنێن.
شێخ سابیر سورچی بەیەکێک لەسەرۆکجاشەکانی سەردەمی بەعس بوو دەگێرنەوە شێخ سابیر مووچەی جاشەکانی نەدابوو و دیعای بڵاوکردبووە گوایە خەریکی کڕینی کۆپتەرە بۆیە مووچەی نەداوە.
بەلام حکومەتەکەی مەسروور بارزانیش رەنگە بەهۆی دیاریە کڕانبەهاکانی لەگەل باوکی بۆ ئاهەنگی کوری پادشای ئوردن مووچەی ئەم مانگەی ئەوا ٤٥ رۆژە نەداوە کەچی ئەمرۆ باسی سیستەمی دیجیتاڵی مووچەمان بۆ دەکات
رەنجدەر گڕاوی