TEVDA Press

ئەمریکا سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند لەگەڵ ئێران بە دۆلار مامەڵەیان کردووە

| Thursday, 07.20.2023, 08:47 AM |



وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکی، سزای بەسەر 14 بانکی عێراقیدا سەپاند، هۆکاری سزادانەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو بانکانە مامەڵەیان بە دۆلار لەگەڵ ئێراندا کردووە، ئیتر ئەو بانکانە بۆیان نییە مامەڵە بە دۆلار بکەن، ئەم بڕیارەی خەزێنەی ئەمریکا تەنها 48 سەعات لە دوای بڕیارێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێت کە رێگەی بە عێراقدا تێچووی کارەبای هاوردەی ئێران خەرجبکات، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ماوەی (120) رۆژی وەک فرسەت بە عێراقدا تا قەرزەکانی ئێران لە رێگەی ئەو بانکانەوە بداتەوە کە عێراقی نین.
ئەم بڕیارەی خەزێنەی ئەمریکا ئاڵۆزی دەخاتە پەیوەندی نێوان ئەمریکاو عێراق، تەنگەژە ئابورییەکانی عێراق زیاتر دەکات.
تەڤدا پرێس