TEVDA Press

هێڕزڵ سورچی

هەر كەسێك هیوای گەل بدۆرێنیت پۆڵابێت قەڵای هەر هەرەس دێنێت!

| Wednesday, 07.26.2023, 07:33 AM |




لە ڕۆژێكی وەك دوێنێ لە 25/7/2009 واتا (14) ساڵ بەر لە ئێستا (بزووتنەوەی دۆران) نیوەی كۆمەڵگای كـوردی گەوجاند و ماڵی سەدان كەسی وێران كرد و سەدان گەنجی وەك منی لە خشتە برد و بەكاری هێنان بۆ بەرژەوەندی شەخسی و حزبی و بنەمالە.

بەداخەوە كە ئێمە و مانان لە سەرەتای دروست بونی (بزووتنەوەی گـۆران) هیوایەكی پتەومان لەسەر ئەو جوڵانەوەیە هەڵچنیبو بە هیوای گۆرانكاری ڕیشەی لە سیستەمی حكومڕانی وڵات و گۆرینی سیستەمی تۆتالیتاریان و فیودالیزم و دەرەبەگایەتی و سیستەمی دەستپۆتیزم و سەركوتكارە، كە هەموو هەولێكمان سەرخستنی ئەو جوڵانەوەیە مەدەنیە بو، بەداخەوە لە كۆتایی هەموومان بوینە خۆراكی (گیرفانێكی برسی) و (چاكەتێكی رزی) كە بروامان وابو لەبەر ئەوەی جلەكەی (ئـەو) لە جلی ئەوانی تر ناچێت، كەواتە ئەوە فریاد رەسەكەی مەملەكەتەكەی ئێمەیە! نەمانزانی ئەوە ئەو (دێوەزمەیە) كە هاتوە بۆ ڕاوكردنی عەقل و بیر و هۆش و هیوا و خەباتمان!

قسەم زۆرە و دڵم پرە ویژدانم نا ئاسودەیە كە ماوەی نزیك (10) ساڵ تەمەنی خۆمان بەخشیە حەرەكەیەك كە تەواوی بەرهەمەكەشی چوە گیرفانی دوو منداڵی سەرسەری و دەم رووتی وەك (چیا و نمە).
!.

ه
هێڕزڵ سورچی