TEVDA Press

ئەندامی ستاف

ویستیان چی لەشێروان شێروانی بکەن!!

| Friday, 07.28.2023, 06:02 PM |


ڕۆژنامه‌نووس هێمن مامه‌ند دوو پیلانی مه‌ترسیدار به‌رامبه‌ر ڕۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی ئاشكرا ده‌كات
دوای چەند ڕۆژ بەدواداچوون و ھەوڵی زۆر و بەپێی زانیاریەکانم ، دوو پیلانی پێشوەختە هەبووە بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سزادانی شێروان شێروانی کە پێکهاتبون لە پیلانی A و B.

ویستی پاراستن و تایبەتر مەسرور بارزانی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی سزادانی شێروان شێروانی نوێ نییە و لە ئاسایشی گشتییەوە فشارەکان بەردەوام بوون وە لە چاکسازی گەورانی هەولێریش بەجۆرێکیتر تا کار گەیشتە ئەوەی پەنا ببرێتە بەر شەڕی بایلوجی و تایبەتر بەرامبەر شێروان شێروانی، سەرەتای پیلانەکان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا و لەپیلانی Aدا کە دواتر باس دەکەین چۆن ئەم پیلانە شکستیهێنا لەکاتێکدا شێروان و هاورێکانی لەمانگرتندابوون لەخواردن بۆ داواکاری ئازادبوونی بەمەرج، پیلانەکە سەرەتا لەناو وەحدەیەکی ئیداریەوە دەستیپێکرد و لەکاتێک بانگهێشتکرا لەلایەن یەکەیەکی ئیداریەوە و لەکاتێکدا کە ..... "ناوەکەی پارێزراوە لای ئێمە" هەستا بە پێدانی شەربەتێک بە شێروان دەستبەجێ شێروان هەستی بە تامێکی تاڵ کردبوو و ڕاستەوخۆ دوای گەرانەوەی بۆ ناوقاعەکەی خۆی باری تەندروستی بەتوندی تێکچوو و بۆماوەی چەند  ڕۆژێک چەندین کاریگەری لەسەر بەجێ هێشت ، وەک سەر قورس بوون و چاو زەقبون ومێشک مشخوڵبون تێکچوونی خەوی کە بەنزیکەی ٥٠ کاتژمێر نەیتوانیبو بخەوێت و بەروونی هەستکرابوو کە دەرمانێکی دەرخوارد کراوە دوای پەیوەندیکردن بەدەرەوە و بۆ چەندین دکتۆر و پسپۆر بەڵام روننەبو کەچی دەرخواردراوە وە هەر لەنزیکی ئەو روژانە لە رێگای ئاوی مقطر هەمان تامی تاڵی دوبارە بویەوە ،و دواتر و لە١٨ـ١٠ـ٢٠٢٢ بەپیلانێکی دیکە گوایە هاورێیەکی سکاڵای لەسەرکردووە بەبێ ئەوەی هاورێکەی هیچ سکاڵایەکی هەبێت شێروان بەو بیانوە دەبردرێتە زیندانی تاکەکەسی و بۆجارێکی دیکە لەکاتی هێنانی خواردندا و بە تایبەت لەلایەن حەرەسێک کە ناوەکەی پارێزراوە لای ئێمە ، کە زیاتر کاتێک ئەو حەرەسە خواردنی هێنابوو خواردنەکە تاڵ بوبو ، واتە پیلانەکە لەوکاتەدا بەئەو حەرەسە جێبەجێ کرابوو ، شێروان چەند بارە هەستیکرد هەمان دەرمانی تاڵ کراوەتەوە ناو شلەکە و بە پاسەوانەکەی وتبوو شلەکە تاڵە پاسەوانەکەش وتبوی ناخۆیت بەجەهەنم و هەتا جارێک پاسەوانەکە خۆشی تامیکردبوو وتبووی ڕاستە تاڵە بەهەمان شێوە پێی تێکچوبویەوە، دوای ئەوەی شێروان لەزیندانی تاکەکەسی دەردەهێنرێت و ماوەی سزاکەی تەواوبوبو و برابویەوە قاعە ، دیسانەوە هەست دەکرێت شلەکە دەرمانی تێکراوە و شێروان و ئەو هاورێیانەی لەو قاعەیەن هەموان باری تەندروستیان تێکدەچێت و دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی رووداوەکە ، لایەنی بەرپرسی ئیداری نمونەیەک لەشلە تاڵەکە دەبات گوایە پکشنین بکات بەڵام بەئێستاشەوە هیچ نتیجەیەکی نەبووە و کەیسەکە وەک خۆی ماوەتەوە و کارگەشتە ئەوەی شێروان و ئەو زیندانیانەی لەگەڵینی نەتوانن بەبێ حەزەر چا و ئاو شلەش بخۆن و ئەم دەرمان خواردکردنە چەند جارێک و تاماوەیەک پێش اێستاش دووبارە بویەوە ، دواتر و دوای ئەوەی دەرکەوت ئەو تامە تاڵە ماددەی هۆشبەر بووە تاوەکو دواتر لایەنی جێبەجێکاری پیلانەکە هەستێت بە پشکینین و دواتر بە ڕای گشتی بڵێت ئەوە شێروان لە زیندان ماددەی هۆشبەر دەکێشێت و خەریکی ئەو بابەتانەیە ، نەوەک ئازادیخوازێک بێت و .... ، کۆمەڵێک هاورێ دڵسۆزانە هەستان بە گەیاندن و ئاشکراکردنی پیلانەکە تا لای هەموان پیلانەکە ئاشکرا بێت و رونبێت بۆ هەموو لایەک ئەوەی روویداوە پیلانی دەزگای بەدناوی پاراستن بوە و سەرجەمی پرۆسەی پیلانەکە گەیەندرایە دەستی زوربەی ناوەندە جیهانیەکان و هەموان لە پیلانە پێشوەختەکە ئاگادار کرانەوە ، بەمەش پیلانی A شکستی هێنا چونکە پێشوەخت کۆمەڵێک هاورێی دلسۆز وەک لەپێشەوە ئاماژەمان پێکرد ئامادەکارییان کردبوو کە بریاربوە شتێکی وا رووبدات تا پیلانەکە ئاشکرا بوو و رونبوو بۆ هەموو لایەک
🔻پیلانی B
دوای ئەوەی پیلانی A ئاشکرابوو وە لەلایەن ناوەندە جیهانی و کونسوڵخانە و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان ئاگادارکرانەوە لەوەی پارتی خەریکی دروستکردنی چ تۆمەتێکی نا اخلاقی و دور لەهەر بەهایەکی انسانین ، لایەنی جێبەجێکاری پیلانەکە هەستا بەدروستکردنی تەڵەیەکی یاسایی و لەکاتێکدا عریزەی بەکۆمەڵ دەبێ لەلایەن ئیدارەوە وەرنەگرێت و بوترێ دەبێ بکشێننەوە و بەتاک پێشکەشی بکەن چونکە عریزەی بەکۆمەڵ پوچەڵە ، بەڵام لەبەرئەوەی وەک هەمیشە لەکەمین بوون بۆ داتاشینی تۆمەت بۆ شێروان ، عەریزەکە وەرگیراو و لەلایەن توێژەرێکەوە سکاڵاکە بەرزکرایەوە بو داواکاری گشتی و دواتر بە چوار ساڵ سزادرا لەکاتێکدا هیچ کام لەهاورێکانی سکاڵایان لەسەری نەبوو وە رەزامەندبوون بەوەی رویداوە بەڵام بەداخەوە بێ گوێدان بە یاسا و ووتەی شاهید بە فەرمانێکی پێشوەختەی سەرەوە بە چوار ساڵی دیکە سزادرا و بەگرنگم زانی ئەم رونکردنەوەیە بدەم، تا لای هەموان ئاشکرا بێت کە لایەنی جێبەجێکار دەمێکە لە پیلاندایە بۆ شێروان و پیلانەکە لە Aبۆ B گۆڕدراوەو پلانی بی جێبەجێکرا.

ھێمن مامەند
٢٨ی تەمموزی ٢٠٢٣

هێمن مامه‌ند