TEVDA Press

بەهۆی هێرشی ئەلیکترۆنی دەیان بارە کەنالی یوتیوبەکەمان لە ژێر کۆنترۆلی ئێمەدا نەماوە بۆ ماوەیەکی کاتی

| Monday, 08.21.2023, 12:10 PM |


   لە یوتیبوبی دووەمی تەڤدا پرێسەوە لەگەڵمان بن سوپاس بۆ سەبسکرایبی کەناڵی دووەمی ئێمە
داوای لێبوردن لە بینەرانی ئازیزی یوتیوبی تەڤدا پرێس دەکەین و ڕاده‌گه‌ینین:
بەهۆی هێرشی ئەلکترۆنی چەتە سیاسی و ئیداریه‌کانی کوردستان یوتیوبی تەڤداپرێس ماوەی ٣ ڕۆژە بەهۆی هێرشێکی ئەلکترۆنیەوە دەستی بەسەرداگیراوە و شەوی ڕابردوش لایڤێکی تیاکراوەتەوە و تەواوی ڤیدۆکانی ئێمە سڕاونەتەوە و بەردەوامین لەهەوڵی گەرانەوەی یوتیبوبەکەمان.
ئەمە بۆ ئێمە شتێکی نوێ نیە و ماوەی سێ ساڵە بەردەوام چەتە ئەلکترۆنیە‌کانی دەسەڵات هێرش دەکەنە سەرمان، به‌جۆرێك به‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی ڕێكخراو هەموو پلاتفۆرمەكانی تەڤدا پرێس پێكه‌وه‌ دەکەنە ئامانج .
ئەمە له‌لایه‌ك بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشیە کە دەبینین تەڤدا پرێس بە وورژاندنی بابەتی هەستیار و پر زانیاری نەبیستراو لەسەر دەسەڵاتی تۆتالیتێری کوردی تەواو سەخلەتی کردوون بە هێرشی جەستەیی بۆ سەر ئەندامانی ستافی تەڤدا نەوەستاوین، بە کردنەوەی دۆسیەی لە دادگاکانی ئەوروپا نەوەستاوین، دیاره‌ هێچ ریگاێکی تریان نەماوە ئێستا هه‌موو هێرشه‌كانی مادی و چه‌ته‌گه‌ریان خراوه‌ته‌سه‌ر هێرشی ئەلکترۆنی كه‌ ماوەی سێ ساڵە بەردەوام و ناوە ناوە هەموو پلاتفۆرمەكانی تەڤدا پرێس هێرشی ئەلکترۆنی دەخرێتە سەری
ئەم هێرشانە له‌وانه‌یه‌ ماندوومان بكات بەلام هەرگیز نامان وەستێنت.
ئێمەش بەردەوامین وەک هەمیشە دروشمەکانمان دەڵێینەوە (بەرخودان، تێکۆشان، سەرکەوتن) ✌✌
⛔ کەناڵی دوەمی ئێمە سەبسکرایب بکەن
https://youtube.com/@TEVDAPRESSPlus?si=BeDpBRApM10uvXh0
تەڤدا پرێس