ڕاست ده‌كه‌ن هه‌مو خه‌لكی كوردستان خۆفرۆشن
| Wednesday, 09.06.2023, 12:18 PM |
ژماره‌ی دانیشتوانی خه‌لكی كوردستان نزیكه‌ی 6 ملیۆنه ودانیشتوانی بادیناننیش نزیكه‌ی ملیۆن ونیوێكه ، له‌و هه‌مو خه‌لكه ته‌نها 3000 كه‌س هاتوونه خۆپیشاندانێك له‌دهۆك كه به تۆبزی و فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تیان هێناوه بۆ پاركی نه‌ورۆز ، 3000كه‌س(با بلیین 5000) له‌چاو خه‌لكی بادینان ده‌كاته كه‌متر له 1% " له چاو هه‌مو خه‌لكی كوردستان زۆر زۆر كه‌متر ده‌كات ، كه‌چی به‌و خه‌لكه ده‌لێن نه‌كوردن ونه ئه‌سلتان هه‌یه .
ئه‌وه یه‌كه‌م جار
نیه جارێكی تریش به‌رپرسێكی تریش له هه‌ولیر میله‌تی (به سه‌گ ونان )چواند ، زۆر به‌داخه‌وه جارێكی تریش سه‌رۆكی حزبی ده‌سه‌لات به‌و خه‌لكه نازداره‌ی ووت : ئێوه هه‌لده‌په‌ڕن قسان ده‌كه‌ن من هیچ حیسابه‌ك بۆ ئیوه ناكه‌م .
ئه‌و كه‌مایه‌تیه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی هه‌رێم له‌هه‌مو ڕوویه‌ك له‌گه‌ل ئێمه‌ی میله‌تی ڕه‌ش وڕووت لێكجوداین ..بۆیه له ڕوانگه‌ی ئه‌وان ڕاست ده‌كه‌ن ئێمه نا ئه‌سل و خۆفرۆشین ، ئه‌گه‌ر ئه‌وانه مه‌دحمان بكه‌ن ده‌بێت له نیشتمان په‌روه‌ری و ئاین و مرۆڤایه‌تی خۆمان دا بچینه‌وه ..ڕاست ده‌كه‌ن ئه‌و میله‌ته خۆفرۆشه ونا ڕه‌سه‌نه!!
مه‌سعود عبدلخالق
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved