بۆ عەلی عەونی!
کە هیچ عەون و پشتیوانیەکی نییە تەنانەت لە حیزبەکەی خۆیشیدا
ئەو دروشمە (تۆ وازبێنە لە کورسی وانە دەڵێینەوە بەسکی برسی) ئەوە دروشمی یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی سەربەرزی شاری ڕانیە بوو.
بەڵام هەڵەت فەرموو
ئەوە هی کاتێک نییە کە مووچە بۆ یەک ڕۆژ دوانەکەوتبێت ، ئەوە ساڵی 2016 یە، هی کاتێکە کە دەسەڵاتە گەندەڵەکەتان بە بڕیارێکی ستەمکارانە مانگانە چارەکێکی مووچەی دەدا بە مامۆستایان ، ئەوەی هی کاتێکە سەرۆکی حیزبەکەت ڕووەو خۆپیشاندانی مامۆستایان ووتی هەڵدەپەڕن ،، دادەپەڕن چی دەکەن بێکەن .
سەرۆکەکەت بەناو وازی هێنا، بەڵام هەر خۆتان دەڵێن ئێستاش مەرجەعی باڵای کوردستانە،.کەواتە وازی لە کورسی نەهێناوە
ئەگەر نازانی، بزانە ئەو کاتە مامۆستایان گەڕانەوە ناوهۆڵەکانی خوێندن بەسکی برسی و بە چارەکێکی مووچەکانیان وانەیان ووتەوە.
بەڵام چونکە ئێوە هیچ بنەمایەکی حکومڕانی نازانن ، قەیرانەکان بە شێوەیەکی قوڵتر دەست پێدەکەنەوە و کێشەکان چارەسەر نابن
تەنها ڕێگەی ڕزگاری کورد، تەنها ڕێگەی چارەسەری کێشەکان ، کۆتایی هێنانە بەم مۆدێلە حکومڕانیەی ئێوە، تا ئێوە لە دەسەڵات بن ، گەلی کورد نە ئیسراحەت دەکات، نەمووچەخۆران بە مافەکانیان دەکەن ، چونکە ئێوە لە هەر شوێنێک دەسەڵاتتان هەبووبێت گرانی و بارگرانیتان پێوە بووە .
ئەگەر نەزان نەبێت ، گومان لە یەکەم بوونی قوتابیانی سلێمانی ناکەیت، چونکە وەزیری پەروەردە ، کادری گوێڕایەڵی حیزبەکەتە، کێشەکە خۆتانن ، نەوەکو قوتابیانی سلێمانی ، ئێوە بەزۆر و لەڕێگەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانتان بە زۆرملی دەوام بە مامۆستایانی سەربەرزی بادینان و هەولێر دەکەن.
هیچ کارێکی زۆرەملیش ، ئەنجامی باشی نابێت.
هاوکات ئەگەر شعورتان هەبێت پێویستە لە خۆتان بپرسن بۆچی بەپێی داتاکانی وەزارەتی بەناوپلاندانتان ڕێژەی هەژاری ونەخوێندەواری لەو شارەی تۆ بەرپرسی یەکەمی حیزبی باڵا دەستی لە هەموو شارەکانی هەرێم زیاترە.
ـــــ
لە کۆتایی هەموو نوسینێکدا دەڵێم والسلام ، بەڵام لەگەڵ تۆ پێویست بە سەلام ناکات