TEVDA Press

(عەلی حسێن أحمد کروو) کێیە؟

| Monday, 09.21.2020, 02:46 PM |


بیناسن (عەلی حسێن أحمد کروو) کێیە؟
عەلی حسێن ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیمووکراتی کوردستانە، باوکی عەلی (حسێن) جاش بوو لە فەوجی (١٩) بە پلەی ئامر سریە، (حسێن) باوکی عەلی لە شەری عێراق و ئێران لە (گردە گۆی) کوژرا جەنازەکەی بەجێما و دواتر کەسێک بەناوی سەید ئەحمەد جەنازەکەی حسێن کرووی ھێنایەوە.
لەدوای کوژرانی باوکی، عەلی کوری حسێن جێگای گرتەوە بووە جاش لە فەوجی (١٩) لای محمد قادر أغا لە شوێنی باوکی، عەلی حسێن کروو بەشداری لە ئەنفالە بەدناوەکانی کوردستانی کردوە لە گۆپتەپە و عەسکەر لە سنوری کـۆیـە لە نێوان سالانی ٨٧-٨٨ دەستی رەشی سوور بووە بە خوێنی دەیان پێشمەرگە و خەلکی سڤیلی بێ تاوان، عەلی حسێن لە شەری گۆپتەپە و عەسکەر دوو پێشمەرگەی سەر بە یەکێتی شەھید دەکات، ئەو دوو پێشمەرگەیە ڵاندگڕۆزێکی چادریان پێ دەبێت، عەلی حسێن جەنازەی ھەردوو پێشمەرگەکان دەخاتە ناو ڵاندگرۆزەکە دەیانبات و جەنازەی دوو پێشمەرگە شەھیدەکە تەسلیم بە قاید فەیلەقی رژێمی بەعسی عێراق دەکاتەوە، لە بەدەڵ ئەوە عەلی حسێن احمد کروو مەدالیای ئازایەتی پێدەبەخشرێت کە دوو (نوتو سوجاع🎖) بوو.
دواتر لەسەر سەیارەى ڵاندگڕۆزەرەکە دەبێتە کێشەیان لەگەل کەسێک بەناو (سولێمان ھمک خەیلانی) دواتر محمد قادر سەڕۆک فەوجی (١٩) دەکەوێتە نیوانیان لاندگرۆزەرەکە بە ٧٠٠ دیناری سویسری دەقرسێنن عەلی حسێن ٣٥٠ دیناری سویسری دەدات بە سولێمان ھمک خەیلانی، وە سەیارە ڵاندگرۆزەرەکەی لۆ خۆی ھەڵگرتەوە تا سالی ٩١ ئەو لاندگڕۆزەرەی ھەر لا مابوو.
عەلی حسێن دوو دایکی ھەیە ھەردوو دایکەکەی ناوی (ئایش)ـن، كاتى خۆی یارمەتی لە حکومەتی رژێمی بەعسى عێراق وەرگرت بەناوی شەھیدانەی (حسێن احمد کروو) یارمەتیەکان بریتی بوون لە (دوو خانوو لە ھەولێر لەگەل دوو بەفرگر و سەلاج لەگەل دوو فێنکەرە و موبەریدە).
لەو سەردەمەی حکومرانی کـوردی خۆماڵیش شەھیدانەیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان وەرگرتوە!! پارتی و بنەمالەی بارزانی لە ھەولێر زیاتر لە 20 خانویان پێداون لە (قـەریـەی ئـیـتالـی 1 & 2) کەسێک تێم بگەێنێت (حسێن کروو) باوکی عەلی شەھیدی کامە لا بوو؟! ئەو لە شەری عێراق ئێران دا کوژراوە لە جاشایەتی، بەلام شەھیدانەی لە ھەردوو حکومەتی عەرەبی و خۆماڵی کوردی وەرگرتوە!! شەھیدانەی لە حزبی بەعسى عێراق و لە حزبی پارتـی دیمووکراتی کوردستان وەرگرتوە.
ئێستا عەلی حسێن احمد کروو
ئەندامی سەرکردایەتی پارتـی دیمووکراتی کوردستانە! پارتـی و بنەمالەی بارزانـی لە دژی عەشیرەتـی سـورچــی پلە و پۆستیان پێداوە لۆ سەرکوتکردنی پیاو ماقولان و ریش سپی و عائیلە خانەدانەکانی ناو عەشیرەتـی سـورچــی و دەنگە دلێر و ئازاکانی گەنجانی دەڤەری سورچیایەتی.
ئێستا عەلی حسێن و براکانی وەک دز و چەتە و مافیا رێگری لە ئیش و کارەکانی خەلک دەکەن و دەست بەسەر موڵک و مالی خەڵکدا دەگرن و خەلک دەکوژن و تەعدای ناموس لە خەلک دەکەن، زیاتر لە (١٦) ھاولاتی عەشیرەتی سورچی بە دەستی عەلی حسێن و سعدون و حەیاس و براکانی تری کوژراون، جەنازەی زۆربەیان تا ئێستاشی لەگەلدابێت بەنادیاری ماونەتەوە و نەدۆزراونەتەوە.
تێبینی: وێنەکە باوک و کور، ھەردوو جاشمەرگە عەلی و حوسێن
لە فەیسبووکەوە وەرگیراوە
تەڤدا پرێس