TEVDA Press

تەڤدا پرێس

دیموکرات گەمارۆ دەدرێت، ھێزێکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات

| Wednesday, 02.21.2024, 04:59 AM |


حیزبی دیموکرات گەمارۆ دەدرێ ، پرسیارەکە ئەوەیە ئایە کوردانی رۆژھەڵات دوژمنن؟

ھێزیکی زۆر لە سلێمانیەوە براوە بۆ قەڵای دیموکرات، ھێزەکە فەرمانیان پێکراوە خەندق لە دەوری سێ کەمپەکەی حیزبی دیموکرات لێ بدەن.

کەمپەکان بریتین لە.

کەمپی ئازادی ئەم کەمپە سەرکردایەتی حیزبی تیدایە دوو کەمپەکەی دیکە ئەمیرییە و زەوییە سپی تایبەتە بە ئەندام و لایەنگرانی حیزب، ئەو سێ کەمپە نزیکەی 450 بۆ 500خێزانی تێدا دەژین.

ئەوەی من بینیومە و لە مێژوشدا خوێندومەتەوە خەندەق لێدان یان بۆ پاراستنی ناوچەیەک بوە لە دوژمن یان بۆ گەمارۆدانی دوژمن.

پرسیارەکە ئایە کوردانی رۆژھەڵات دوژمنن؟

بەداخەوە ئەم ھەنگاوە شەرمەزارییە، سەرکردایەتی کورد و حیزبە سیاسیەکان لە باشوری کوردستان، دەبێت ئەوەندەی تێدا بھێڵنەوە کە ئەگەر لە داھاتوودا گۆرانکارییەک لە ناوچەکەدا ھاتە ئاراوە روومان ھەبێ تەماشای برا رۆژھەڵاتیەکانمان بکەین.

ھەواڵی دیکەش ھەیە خۆزگە دەخوازم راست نەبێ بەڵام لەچەندین سەرچاوەوە پێمان گەیشتوە ھێزی دەرەکی لە نزیک زڕگوێز جێگیرکراون بۆ ئەوەی لە ھەر دەرفەتێکدا بیانەوێ ھەڵبکوتنە سەر حیزبەکانی رۆژھەڵات لەو ناوچەیە.
تەڤدا پرێس