ئەمڕۆ (٢١-٠٢-٢٠٢٤ ) دوای چەندین دانیشتن و کۆبوونەوە، دواجار دادگای فیدراڵی عێراق بە سەرۆکایەتی جاسم محەمەد عەبود سەرۆکى دادگاى فیدراڵى عێراق، لەبارەى سکاڵاى یاساى هەڵبژاردنەکانى هەرێمى کوردستانو پرسى موچهى فهرمانبهرانى ههرێم کۆبووەوە و تێیدا دادگای فیدراڵی بە چەند بریارێک و ناچار کردنی هەردوو حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کۆبوونەوەکەی کۆتای پێهینا .
بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بریتین لە :
* ناچارکردن و پابەندکردنی حکومەتی عێراق بە بە دابین کردن و سەرف کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەریم لە رێگەی بانکە فیدراڵیەکانی عێراقەوە .
* ناچارکردنی حکومەتی هەریم بە ڕێگەدان بە چاودێری دارای حکومەتی فیدراڵی بۆ ووردبینی کردن .
* دەبێت سەرۆک وەزیرانى عێراق گەرەنتى قوتو موچەى موچەخۆرانى هەرێم بکات
* ناچارکردنی حکومەتی هەرێم لە ڕەخساندنی یەکسانی لە دابەشکردنی داهات و سامانی گشتی بە پێی ماددەکانی ١١٦ و١١٧ ی دەستوری عێراق .
* پێویستە حکومەتى هەرێم زانیاریی ورد لەبارەى موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان ڕادەستى حکومەتى عێراق بکاتو داهاتى هەرێمى کوردستانیش بە نەوتىو نانەوتىەوە مانگانە بگەڕێنێتەوە بۆ عێراق .
* پێویستە بەگوێرەى یاساى بودجەى ئەمساڵو ساڵانى داهاتوو هەماهەنگى بکرێت بۆ جێبەجێکردنى یاساى بودجە،
* پێویستە ڕێکارى یاسایی بگیرێتەبەرو موچەخۆران لەشوێنى خۆیان موچە وەربگرن
.
لەبارەی هەڵبژاردن و پرسی کورسی کۆتاکان و بازنەکانی هەڵبژاردن
* یاساى هەموارى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستانو کۆمسیۆنى هەڵبژاردنو ڕاپرسى هەرێمى کوردستانى هەڵوەشاندەوە
هەڵبژاردنى بەسەر چوار بازنەدا دابەشکرد.
* هەڵوەشاندنەوەی ١١ کورسی کۆتاکان، واتا بە پێی بریارەکە چیتر پەرلەمانی کوردستان دەبێت لە ١٠٠ کورسی پەرلەمانی پێک بێت و ڕێگەنادرێت هیچ کورسیەک بەناوی کۆتاوە بۆ پەرلەمان زیاد بکرێت
* ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لە لایەن کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراقەوە دەبێت
* دادگای فیدرالی دەلێت "بڕیارەکانى دادگاى باڵاى فیدڕاڵی جێبەجێکراو دەبێتو هیچ تانەیەکى لێنادرێت"