TEVDA Press

تەڤدا پرێس

دادگای واشنتۆن ئاگاداری بۆ ١٢ کەسی تر نارد لە نێویاندا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا

| Wednesday, 02.21.2024, 08:21 PM |


بەپیی زانیاریەکانی تەڤدا پرێس ئەمرۆ دادگای ئەمریکا ئاگادارکردنەوەی بۆ ١٢ کەسی تر نارد لە نێویاندا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا تریفە عزیز هەیە بۆ ئامادەبوون لە بەردەم دادگا لە ماوەی ٢١ رۆژدا ، خۆیان یاخود پارێزەرەکانیان.

ئەوانەی ئەمرۆ ئاگادر کراونتەوە هەموویان دانیشتووی ئەمریکا لە ماوەی ٢١ رۆژدا ئەگەر وەلامی دادگا نەدەنەو، پارێزەرەکانیان ئامادەی بەردەم دادگا نەبن ئەوا دادگا داوا لە پۆلیس دەکات بیانهێنێتە بەردەم دادگا.

پیشتر لە رۆژی 29-01-2024 بۆ یەکەمین جار لە مێژووی حکومرانی کوردا تیمێکی کورد و ئەمریکی سکالاێکی یاساییان دژی 52 کەس لە بنەمالەی بارزانی و بەرپرسە نزیکەکانی بنەمالە تۆمارکرد

تۆمەتەکان ئاراستەی ئەو بەرپرسانە کراوە بریتین
١- کوشتن
٢- تیرۆر
٣- رفاندن
٤- جینۆساید
٥- سپی کردنەوەی پارە
٦- ئەشکەنجەی جەستە
٧- ئازاردانی نامرۆڤانە
٨- هاوکاری تیرۆرستان
٩- کوشتن بە ناهەق،
١٠- بزرکردنی خەلک و دواتر کوشتنیان
١١- دزی  
١٢- مخەدەرات
١٣- بازرگانی بە مرۆڤ
١٤- پێشێل کردنی یاسای باجی ئەمریکا

بەرپرسە داواکراوە دیارەکان ئەمانەن
مەسعود بارزانی، مەسرور بارزانی، وەیسی بارزانی، بابۆ، ئارین بارزانی، کەریم سنجاری، بەیان سامی عەبدولرەحمان،  تریفە عەزیز نوێنەری مەسرور لە واشنتن، دیندار زێباری، کەمال کەرکوکی، عسمەرت ئەرگوشی، جەعفەر ئەیمنیکی ، زەعیم عەلی، ئاشتی هەورامی، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، سەیران بارزانی، لینا بارزانی، دلشاد بارزانی، سیروان بارزانی، نیهاد بارزانی ، سیداد بارزانی وە چەندین کەسی تر

تەواوی مەلەفی دادگا کە 327 لاپەری لەم لینکەدا ببینە

تەڤدا پرێس