سکالاکەی ئەمریکا
دوای سکالا دژی بنەمالەی بارزانی جۆن بایدن چ بەلگەنامەێکی گرینگی واژووکرد؟
Monday, 02.26.2024, 02:36 PM
دوای پێشکەشکردنی سکالا گەورەکەی دژی بنەمالەی بارزانی جۆن بایدن چ بەلگەنامەێکی گرینگی واژووکرد؟
دوای ئەوەی کۆپێکی سکالاکەی رێکخراوی قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی کوردستان و مەکی ئامێدی ئەندامی بۆردی تەڤدا پرێش پێشکەش بە دادگای واشنتۆن دی سی کرا.
خەریکە لە وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری و گەنجینەی ئەمریکا بە تەواوی ئاگادارکراونەتەوە لەو داوایە یاساییە و توخمەکانی ئەو تاوانە زۆرانەی کە رووی بەڕووی بنەمالەی بارزانی و 52 کەسی نزیک لە بنەمالە کراونەتەوە.
دواتر دوای هەفتەیەک لە تۆمارکردنی داواکارییەکە یاسایەکە لە لایەن سەرۆک جۆی باینەوە بەلگەنامەێکی گرینگ واژووکرا کە دەبێتە پاڵپشتێکی یاسایی زۆر گەورە بۆ دۆسیەی دادگایی بنەمالەی بارزانی.
لە بەلگەنامەکەدا هاتووە “پێویستە وەزیری دەرەوە هەندێک دڵنیایی نووسراوی باوەڕپێکراو و متمانەپێکراو لە حکومەتە بیانییەکان وەربگرێت کە پیداوستی بەرگری(لێرەدا مەبەستی پێدانی چەکە) و بەپێی پێویست خزمەتگوزارییەکانی بەرگری وەردەگرن ...
جگە لە مەرجەکانی ئەم یاداشتە، وەزیرانی دەرەوە و بەرگری بەرپرسیارن لە دڵنیابوون لەوەی کە هەموو گواستنەوەی مادەکانی بەرگری و خزمەتگوزاری بەرگری لەلایەن وەزارەتەکانی دەرەوە و بەرگری لە ژێر هەر هاوکارییەکی ئەمنی یان دەسەڵاتی هاوکاری ئەمنی لە شێوەیەک کە لەگەڵ هەموو یاسا و سیاسەتی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کارپێکراودا بگونجێت، لەوانەش یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ.”
لە سکالا بەرفراوانەکەی پێشکەش بە دادگای واشنتۆن کراوە، باس لە پێشێلکاریی تاوانکاری بەربڵاو و بەردەوامی لەلایەن ڕژێمی بارزانییەوە دەکات کە "یاسا و سیاسەتی کارپێکراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆ، لەوانەش یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی و یاسای نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ". پێشلکردوە
هەر لەناو ئەو بەلگەنامە گرینگیەی سەرۆک بایدن واژووی کردووە، تیادا ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوە و بەرگریی کردووە کە بە فەرمی پشتڕاستی بکەنەوە کە ئەو جۆرە هەڵسوکەوتانە نابێت رووبدات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس
بابەتی لەیەکچوو
بابەتی تر
جۆن دۆس: راگەیاندنی بارزانی چەواشەکارانە باسی سەردانەکەی ئەمریکای کردووە
دەنگی ئەمریکا: چەند زانیارییەکی ورد لەسەر ئەو سکاڵایانەی لە دژی چەندین کاربەدەستی هەرێمی کوردستان لە دادگای واشنتن تۆمار کراون
تەڤدا پرێس: مسعود بارزانی هەر پەنجاو دوو کەسەکە بە فەرمی لە رێگای دادگای واشنتۆنەوە ئاگادار کراونەتەوە
تەڤدا پرێس: دادگای واشنتۆن ئاگاداری بۆ ١٢ کەسی تر نارد لە نێویاندا نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ئەمریکا