| Tuesday, 03.19.2024, 08:55 PM |
خراپترین
دۆخی ژیانی مرۆڤ ئەوەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ستەمکارێک ژیان بەسەر بەرێت ، کە ئەو
ستەمکارە تەنها خۆی لەلا قبوڵ بێت و نەیەوێت هیچ کەسێک دژی بێت ، لەم نێوەندەدا
ئۆپۆزسیۆن وون دەبێت ، ڕای جیاواز نامێنێت ، تەنها ڕای خۆی لەسەروو هەموانەوەیە ،
کۆیلەی کورسی و دەسەڵات و پارە و پاسەوان و سوڵتان و گەورە هەرخۆیەتی و هەموو
کارێکی قێزەون دەکات لە پێناو پاراستنی عەرشەکەی .
دەسەڵاتتداری
گەندەڵ و ستەمکار لە کەشێکی زۆر پیس ژیان بەسەر دەبات کە پڕیەتی لە ڤایرۆسی غدر و
خیانەت و لەناو بردن و تاریکی
سەرکوتکەر
هەردەم کار بۆ درووستکردنی کۆگایەک لە شوێنکەوتوان دەکات کە گوێڕایەڵ و جێ
بەجێکاری کار و فەرمانە قێزەونەکانی بن ، هەر ئەم شوێنکەوتوانە وا لێدەکات کە
ئەوانی دیش بخەنە ژێر ڕکێفی ستەمکار و گوێڕایەڵی خاڵ بە خاڵی فەرمانەکانی ستەمکار
بن .
هیچ
ڕایەکی دژ بوونی نامێنێت ئەوەی دژ بێت لەلایەن شوێنکەوتوانی ستەمکارەوە یا دوور
دەخرێتەوە یاخوود دەخرؿتە کونجی زیندان و بە تۆمەت و سیناریۆی هەڵبەستراو ، ئەم
کۆمەڵە لە گوێڕایەڵانی ستەمکار هەموو تواناکانی خۆیان دەخەنە گەڕ بۆ هەڵخەڵەتاندن
و سەرکوتکردن و ترساندن و تۆقاندنی خەڵک بە زەبری هێز و هەندێک کات هێز وەلا دەنێن
کاری مۆدێرن لە شۆردنەوەی مێشک دەگرنە بەر ، لەم نێوەندەشدا هاوڵاتی ئاسایی بێ
حەول هەموو ڕۆشنفکریەکەی لە کەناڵەکانی سەر بە دەسەڵاتەوە پێ دەگات کە هەردەم ستەمکار
بە ڕزگارکەر و باوکی ئازا و خۆشەویستی گەل و باوکی هەژاران وێنا دەکەن و خیانەت
دەڕازێننەوە بەبەرژەوەندی میللەت و نیشتیمان و نیشتیمانپەروەری و داواکردنی
هەنگاوی بنیاتنەرانە بە خیانەت هەژمار دەکرێت .
دەسەڵاتتداری
ستەمکار لەتوانایدایە کە پیاوانی ئاینی بۆلای خۆی ڕابکێشێت ئەتوانم بڵێم کەسانێک
لە بانگخواز و مەلایانە ڕادەکێشن کە مەیلی گەشتنیان بە دەسەڵات و پارەیە یاخوود
کەسانێک نزیک لە خۆیان کە هیچ بڕواشیان بە دین نیە وەک مەلا و پیاوانی ئاینی
درووستیان دەکەن بۆ کاتی پێویست ، کاری ئەم مەلا و بانگخوازانە ئەوەیە بە خەڵک
بڵێن بە زمانی سمع و طاعە ئەوەی دژی ستەمکار بێت دژی پێغامبەر و دینەکەیەتی
نموونەیەک
لەسەردەمی خەلیفە یزدی کوڕی عبدالملیک کاتێک هەندێک فەقێی ئەو سەردەمە پرسیارێکیان
ئاراستەی گەورە موفتی خەلیفە کرد بە هۆکاری ستەمەکانی خەلیفە و ووتیان ئایا خودا
لێپێچینەوە لە خەلیفەی موسوڵمانان دەکات ؟؟
هەر
لەوێدا چەند مەلایەکی بەرژەوەندخوازی نزیک لە یزد هاتنە جواب و ووتیان خەلیفەکانی
موسوڵمانان لێپێچینەوەیان لەسەر نیە و هەرکارێک بکەن دەچنە بەهەشت
.
نموونەیەکی
تر لەسەردەمی معاویە خەڵک هاواری لێبەرزبۆوە لە ستەمی معاویە ڕاستەوخۆ سەرۆکی
موفتیەکانی ئەو سەردەمە هاتە وەڵام و ووتی هەرکەس دژی خەلیفە بوەستێتەوە ئەوا
خەلیفە بۆی هەیە سەری بپەڕێنێت و ئەوانە جێنشینی پێغەمبەرن و لێپرسینەوەیان لەسەر
نیە و هەر لێپرسینەوەیەک دەچێتە بابی خیانەتی گەورە لە خوا و پێغەمبەر و دینەکەی
.
دەسەڵاتتداری
ستەمکار هەرگیز خۆی بە ستەمکار نابینێت ، بەڵکو خۆی بە کەسێکی پاک و دوور لە هەڵە
دەبینێت .
بۆ ئەم
شێوازی بیرکردنەوەیەش کۆمەڵێک لە بەرژەوەند خواز و ماستاوچییەکان یارمەتی دەرین و
هەردەم وێنای ستەمکار وا نیشاندەدەن کە مانەوەی لەسەر کورسی دەسەڵات پێویستیە و
بەبێ ستەمکار ژیان بوونی نامێنێت و ووڵات بەرەو وێرانی و کارەسات دەڕوات ، هەر بەم
شؿوازە ووردە وردە گەندەڵی و بەرتیلدان و دزی و جەردەیی درووست دەبێت ، خەڵکانێ
ئاست نزم و پۆخڵەواتی کۆمەڵگا دەبنە دەسەڵاتتدار ، دەرگاوان و حەس حەس دەبنە
فەرمانداری هێز و چەقۆکێش و شەلاتی و سەرسەریەکان دەخرێنە بەڕؿوبەرایەتیەکانی
ئاسایش بۆ نموونە ئاسۆی بەڕێوبەری پۆلیسی سلێمانی یەکێک بوو لە شەلاتیەکانی کە خۆی
و هاوشێوەکانی کەوتبوونە گیانی خۆپیشاندەران بەڵام ئێستا دەیبینین کراوە بە
بەڕێوبەری پاراستنی خەڵکی شارێک .
کێشەیەک
کە گەلی سەرکوتکراو پێوەی دەناڵێنێت ئەوەیە هەردەم لە ترسدا دەژی ، ترس لە جوڵە لە
هەنگاونان ، ترسێک کە هیچ بناغەیەکی نیە بەڵام وای وێنا دەکەن لە کاتێکدا داوای
ئازادی دەکەیت دەبێت نەترسیت و ئازادی باجی گرانە خوێنی دەوێت ڕۆحی دەوێت هەستی
دەوێت وونبونی ئازیزانت و هاوڕێیانت و دۆستەکانتی دەوێت ، دەبێ دڵۆپە خوێنی سور و
فرمێسکی سپی بڕێژیت بۆی و بۆ ئەوکەسانەی کە لە پێناویدا گیانیان بەخشیوە و
چاونەترسانە تا سەر شۆڕ نەبن تا کۆیلە نەبن گیانفیدا بوون .
دەسەڵاتداری
ستەمکار هەردەم بیردۆزی پلانگێڕی درووست دەکات و هەموو بیرۆکەکەی لە ڕێگەی ئۆرگان
و دامەزراوەکانی بڵاو دەکاتەوە و هەر کەس پێ بڵێت ستەمکار ستەمەکانت بوەستێنە ئەوا
بە خۆفرۆش و سیخوڕ و جێ بەجێکاری ئەجیندای دەرەکی ناوزەند دەکرێت ، هەموو
ستەمکارێک هەردەم کۆمەڵێکی زۆر لە گەلەکەی بەم بیردۆزە هەڵدەخەڵەتێنێت و ئەوەی جێی
سەرسوڕمانە باوەڕیشی پێ دەکرێت کە لەڕاستیدا پلانگێڕی و دوژمنکاری ستەمکار خۆیەتی
کە ڕەش و ڕووت و برسی و تینوی کردوون لەسەرو هەمووشیەوە ئازادی لێسەندونەتەوە
.
ئەمە
ڕۆژانە ژیانی ستەمکارەکانە و بۆشیان چۆتە سەر لە بؿ دەنگی زۆرینە .
زانکۆ
ناصر احمد بگ