TEVDA Press

تەڤدا -پرێس

ئەگەر ئێران هێرش بكاتە سەر ئــیـــســرائیل ئەوە بۆ ئێمەی پارتی زۆر باشە

| Saturday, 04.13.2024, 09:16 AM |


لەكۆبونەوەی مـەسعود بارزانی لە ڕۆژی ١٢/٤/٢٠٢٤ لەگوندی دورێ دەڤەرەی بارزان بە ئامادەبونی چەندین كەسایەتی ئەو دەڤەرە ئاماژەی بەم خاڵانە كردووە:

🔸ئەگەر شەری ئـیسـرائیل و ئێران دەستی پێكرد ئەوا لەلایەن تەواوی ئیسرائیل و ئەمریكا پشتگیریمان لێ دەكرێت و بۆ ئێمە زۆر باشە.

🔸ئێران دەیانەوێت ئێمە بڕۆین دەستیان ماچ بكەین و ملكەچی ئەوان بین ، هەڵبەت ئیمە ئەوە ناكەین و دووبارە ئەزمونی هەشتایەكان ناگەرێتەوە.

🔸بەهیچ شێوەیەك ڕێگا نادەین هەڵبژاردن بكرێت تاوەکو مەرجەكانی ئێمە جێبەجێ ە
نەكەن و مەرجەكانمان رون و ئاشكران.

🔸دۆستەكانی ئێمە لە دەرەوە پاڵپشتی ئێمە بون كە بەغدا بێنینە سەر چۆك و موچەی خەڵك بنێریت و ئەوەش سەركەوتنێكی گەورە بوو.

🔸ئامانجی بەغدا و ئێران و خائــینەكانی سلێمانی ئەوەیە پارتی و بنەماڵەی بارزانی و خەڵكەی ئەم دەڤەرە نەمێنێت ، بەڵام پێمان وتون خەیاڵتان خاوە.

🔸دەبێت هەمومان خۆمان ئامادە بكەین بۆ هەلومەرجێكی زۆر قورس و ئەم جارە دەبێتە شەڕی مان و نەمانمان .
بارزانی لە كۆتایی قسەكانیدا وتی دڵنیاتان دەكەینەوە شەرێكی قورس دەبێت بەڵام ئەوەش بزانن ئێمە سەردەكەوین و سەرکەوتن بۆ ئێمەیە.
"مەکی ئامێدی"
تەڤدا -پرێس