TEVDA Press

تەڤدا پرێس

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان خراپتر بووە

| Tuesday, 04.23.2024, 02:17 PM |


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رایگەیاندووە "دۆخی مافی مرۆڤ خراپتر بووە."
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی سنووردارییەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکان و کەشی مەدەنی، لە ماوەی ساڵی رابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون".
 
لە راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لەبەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق 75 جار ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق و 87 جار ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە.

دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بریتین لە "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی رۆژنامەنووسان، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوە و  کۆبوونەوە، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە رووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان"

تەواوی راپۆرتەکە لە سیاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم لینکەدا ببینە
https://www.state.gov/reports/2023-country-reports-on-human-rights-practices/iraq/
تەڤدا پرێس