TEVDA Press

تەڤدا -پرێس

دەربازی كۆسرەت رەسول لای بارزان قەساب واستە دەکات دوو گیراو بەكەفالەت ئازاددەکات

| Thursday, 04.25.2024, 06:59 AM |


كاندیدێكی یەكێتیی كوڕی د. مەجید محەمەدەمین بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری بەگرت دەدات
دەرباز كۆسرەت رەسول داوا لەبارزان قەساب دەكات بەكەفالەت ئازاد بكرێت
كاندیدەكەی یەكێتیی هەفتەی رابردوو سكاڵای لەدژدا تۆماركراو ئەمڕۆش كوڕی د. مەجیدی بەگرتدا

............
ئەمڕۆ هونەر دڵزار كاندیدی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دوای شەڕكردن، كوڕەكەی د. مەجید حەمەدەمین و زاوایەكی لەئاسایشی هەولێر بەگرتداون و دواتر بەواستەی دەرباز كۆسرەت رەسول عەلی بەكەفالەت ئازادكراون.

ئەمڕۆ د. هونەر دڵزار كە پزیشكی جوانكارییەو كاندیدی یەكێتییە بۆ پەرلەمانی كوردستان، بەهۆی ناكۆكیان لەسەر كارێكی بازرگانیی لەگەڵ محەمەد مەجید كوڕی د. مەجید حەمەدەمین بەرپرسی مەڵبەندی هەولێری یەكێتیی و زاوایەكی بەناوی محەمەد حەسیب بووە بەشەڕیان، دواتر هونەر دڵزار لەئاسایشی هەولێر شكاتی لێكردوون و هەردووكی بەگرتداون.
دوای زیاتر لە 10 كاتژمێر مانەوە لەبەندیخانەی ئاسایشی هەولێر، بەواستەی دەربازی كۆسرەت رەسول عەلی لای بارزان قەساب بەڕێوبەری ئاسایشی هەولێر، هەردوو گیراوەكە بەكەفالەت ئازاد كراون.

هونەر دڵزار پزیشكی جوانكارییەو بەرلەهەفتەیەك ژنێك لەدادگای هەولێر سكاڵای لەدژدا تۆماركرد بەهۆی تێكدانی سیماو دەموچاویی. هەروەك ناوبراو بەرلەساڵێك پارتیبوونی خۆی لەفیسبووك راگەیاند و وێنەیەكی مەلا مستەفای بارزانیی لەپشت خۆی هەڵواسی و پارتی بوونی خۆی راگەیاند.
تەڤدا -پرێس