TEVDA Press

رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەکات

| Friday, 10.09.2020, 03:51 PM |


رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور داوای دەستبەجێ ئازادکردنی رۆژنامەنووس شێروان شێروانی دەکات

لە تویتێکدا کە لە لاپەڕەی فەرمی تویتەری رێکخراوە نێونەتەوەییەکە بۆ خەباتکردن لەپێناو ئازادی رۆژنامەنووسیی دا هاتووە «رۆژنامەنووسی کورد، شێروان شێروانی لەناو ماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان رفێندراوە، کە دەستیان بەسەر کۆمپیوتەر و مۆبایلەکەیشیدا گرتووە. ئەو لە هەولێر زیندانی کراوە بەبێ ئەوەی هۆکاری زیندانیکردنەکەی بزانرێت. رێکخراوی پەیامنێران -نێونەتەوەیی داوای دەستبەجێ ئازادکردنی دەکات!»

تەڤدا پرێس