لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

یەکە نیشتەجێیەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر

Saturday, 10.10.2020, 05:20 PM



یەکە نیشتەجێیەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر

بنەماڵەی بارزانی بە سەرمایەی گەندەڵ و لە ڕێگای بەکارهێنانی دەسەڵاتیان و توانایان بۆ چەسپاندنی سەرجەم کارو بازرگانیەك بۆ گەشەی سەرمایەی گەندەڵیان ڕێگای جیاواز و هەمەلایەنە دەگرنە بەر. لە بواری کاری بازرگانی یەکەکانی نیشتەجێبوندا بە شێوازێکی وا لە کاردان کە سەرباری خاوەندارێتیان هەرگیز لە ڕوی یاساییەوە ئەو خاوەندارێتیەیان بەناوی ئەوانەوە ئاشکرا نەبێت و لە هەمانکاتدا هەمیشە دەسەڵاتدار بن بەسەر مامەڵە بە خاوەندارێتیەکانەوە. ئەمەش لە ڕێگای پێکهێنانی کۆمپانیای بازرگانی جیاواز. کۆمپانیاکان بە گشتی لە ژمارەیەك پشك پێکدێن، لە تۆماری فەرمی پشکەکاندا  ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی زۆرترین پشکیان هەیە کە دەتوانرێت بگاتە لە سەدا ٩٩ی تەواوی پشکەکان، بەڵام کەسێك کە خاوەندی تەنها پشکێك بێت دەکرێت بە شێوازی یاسایی و فەرمی بکرێتە بەڕێوەبەر یان  سەرکاری کۆمپانیاکە و کۆمپانیاکە بەناوی ئەوەوە تۆمار دەکرێت و خاوەندی ئەو تاقە پشکە یان کەسانێك کە لەلایەن ئەو بەڕیوەبەرەوە سەرپشك دەکرێن دەتوانن سەرپەرشتی کارەکان بگرنە ئەستۆ. بەڵام خاوەندی زۆرترین پشك واتە بەلایەنی کەمەوە لە سەدا ٥١ دەتوانێت هەمیشە ئەو بەڕێوەبەرە یان هەر کارجێبەجێکەرێکی تر لەو بەرپرسیاریە لابدات و مەترسی لەدەستدانی کۆمپانیاکە هەمیشە سفرە و هەمیشە خاوەندارێتی ڕاستەقینە پەیوەستە بە خاوەند زۆرترین پشکەکان.
ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لەم ڕێگایەوە توانیویانە دەیان کۆمپانیا بۆ یەکەکانی نیشتەجێبون پێکبهێنن و هیچ شتێکیش بە ناوی ئەوانەوە تۆمارکراو نەبێت، جگە لە پشکەکان کە دەتوانرێت ئاشکرا نەکرێت و تەنها لە نێوان خودی خاوەن پشکەکاندا  گرێبەست هەبێت و ئیمزاکراوبێت. هەر بۆیە ئەم مافیا ڕەفتارانە توانیویانە لەو بوارەدا و لە پشتی ناوی جیاوازەوە و بە ناوی کەسانی ترەوە مۆنۆپۆڵی ئەو بازاڕە گرنگە بکەن.
مەخابن بۆ ئەو کارانەش لەبری خستنەکارەوەی هێزی کاری خەڵکی کوردستان و  ئەندازیار و وەستا و کرێکارانی کوردستان،  پەنادەبەنە بەر هێزی کار و کەرەستەی هێنراو لە تورکیاوە و سودمەندی ئەم پرۆژانە تەنها ئەندامانی بنەماڵەو  بازرگانان و دەسەڵاتدارانی تورکیای دوژمنی نەتەوەییمانە.
لە بەدواداچونێکی تەڤدا پرێس توانیمان بەشێك لە مولکەکانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر ئاشکڕا بکەین ، ئەگەرچی ئەمە تەنها بەشێك و لایەنێکی بازرگانیە مافیاییەکانیانە،  بەڵام بەهیوای ئەوەین بە هاوکاری هەواڵنێر و دۆستانمان لە داهاتودا زۆر ڕاستی تر بەدەستبهێنین و بۆ رای گشتی ئاشکرا بکەین.

لەم بەشەدا  بەشێك لە یە کە نیشتەجێیەکانی نێچرڤان بارزانی لە شاری هەولێر بخەینە ڕو

١- شاری ئیتالی یەک و دوو ، لەسەر ناوی گروپی هێمنی خالید خۆشناو و سەعدونی برای عەلی حسێین کراونەتەوە.
٢- ئیمپایەر کە پێک دێت لە سێ باڵەخانە ، لەسەر ناوی  پێشرەو دزەیی تۆمارکراوە
٣- ھوتێل دیڤان ، لەسەر ناوی  مستەفای تورکیا تۆمارکراوە
٤- دریم ستی، لەسەر ناوی نزار حەنا تۆمارکراوە
٥- بارک ڤیو ، لەسەر ناوی نێچیرڤان بارزانی خۆی تۆمارکراوە
٦ - شوقەی زکریا ، لەسەر ناوی  زکریا عبداللە تۆمارکراوە
٧- ھوتێل شیراتۆن ، لەسەر ناوی  سەلاحەدین گروپەوە تۆمارکراوە
٨- رۆتانا ، لەسەر ناوی نەبیلەی هاوسەریەتی.
٩- ماجیدی مۆل،  لەلایەن  بنەمالەی ماجدیەکانی هەولێر سەرپەرشتی دەکرێت
١٠- مارینا هی نێچیرڤانە لە رێگای دکتۆر نوری و فەوزی تەشریفاتی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەکرێت.
١١-باڵەخانەی کۆنی مەکتەب سیاسی حیزبی شوعی،  لە  کۆمپانیای کار داگیریکردووە.
١٢- مانی مۆل، لە سەر رێگای کەسنەزانە هێشتا تەواو نەبووە رووبەرەکەی ١٠٧ دۆنمە ، ملا قادر سەرپەرشتی دەکات

دوا لە خوێنەران و کەسانی بەئاگادەکەین لەو بازرگانیە ناڕەوایەی ئەندامانی بنەماڵە، زانیاری زیاترمان بۆ بنێرن و هاوکار بن لە خستنەڕوی دزی و گەندەڵیەکانی ئەندامانی بنەماڵەکان.






ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟