لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

ڕونکردنەوەیەکی چەواشەکارانەی دیندار زێباری سەبارەت بە ڕفاندنی شێروان شێروانی

Sunday, 10.11.2020, 01:12 PM


مالپەری ١٧شوبات بۆ بەرگری لەمافەکانی مرۆڤ وەلامی روونکردنەوە چاواشەکاریەکەی دیندار زێباری دەداتەوە

پاش ڕفاندنی ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی و دەربڕینی ناڕەزایی بەرفراوان لە لایەن ماڵپەڕ و ڕێکخراوەکانی بەرگریکەر لە ڕای ئازاد و ڕۆژنامەوانان و میدیا کۆمەڵایەتیەکان، پارتی بە ناچاری لە ڕێگای یەکێك لە سیخوڕەکانی بنەماڵەی  بارزانی (دیندار زێباری) کە بە ناوی (رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتى هەرێمى کوردستان OCIA) لە خزمەتیاندایە، ڕونکردنەوەیەکی چەواشەکارانەی خستۆتە ڕو.
ڕونکردنەوەی ناوبراو لە یەکێك لە گروپەکانی ڕۆژنامەوانانی سەر بە پارتی وەرگیراوە، کەسێك بەناوی (بەدر) نامەیەکی ناردووە بۆ گروپەکە و تیایدا چیرۆکێکی چەواشەکاری هۆنیوەتەوە لە ژێر ناوی (شێروان شێروانى تۆمەتبارە بەوەی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى دەخاتە مەترسییەوە)، لە سەرەتای نامەکەدا باسی لەوە دەکات گوایە شێروانی لە دهۆک دەسگیرکراوە، لە کاتێکدا هێندە بێئاگایە لە ڕاستیەکان کە نازانێت ناوبراو لە شاری هەولێر و لەناو ماڵەکەی خۆیدا رفێندراوە.

لە ڕونکردنەوەکەی دیندار زێباری دا ئەم تۆمەتانەی خوراەوە خراونەتە پاڵ ڕۆژنامەوان شێروان شێروانی؛

١- لە سەرچاوەى دەرەکییەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ؛

ا- دروستکردنى ئاڵۆزى و پشێوى.

ب- ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە پەرپرسان.

ج- ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى دیاریکراو.

٢- بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازییەکان بۆ دروست بوونى توند و تیژى

٣- هەڕەشەکردن لە دادوەران.

٤- گوتنى قسەى نەشیا و تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتى.

بە پێی ڕونکردنەوەکەی دیندار زێباری، شێروان شێروانی بەم بەم مادە یاساییانەی خوارەوە تۆمەتبار کروە ؛

١- بە پێى ماددەى ١٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (٢١) بۆ ساڵى ٢٠٠١ کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەموارکراوە.

٢- یاساى سزادانى عێراقى ژمارە ١١١ ى ساڵى ١٩٦٩ کە لە لایەن ئەنجومەنی وەزیران و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی حئیزبی بەعسەوە هەموارکراوە.


دەقی ڕونکردەوەی دیندار زێباری؛

بەڕیز (شێروان شێروانى) لەسەر فەرمانى راگرتن کە لە دادگاى لێکۆڵینەوەى دهۆک دەرچووە دەستگیر کراوە، ناوبراو تۆمەتبارە بە پێى ماددەى ١٥٦ لە یاساى سزادانى عێراقى، ژمارە (٢١) بۆ ساڵى ٢٠٠١ کە لە پەرلەمانى هەرێمى کوردستان هەموارکراوە. لەکاتى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى شێروان شێروانى دانى بەوە ناوە کە ئەو لە سەرچاوەى دەرەکییەوە یارمەتی دارایی کراوە بۆ دروستکردنى ئاڵۆزى و پشێوى، ناشیرینکردن و وتنى قسەى نەشیاو بە پەرپرسان و کەسانى خاوەن پێگەى کۆمەڵایەتى دیاریکراو، هەروەها بەلاڕێدابردنى ناڕەزایى و خۆپێشاندانە ئاشتیخوازییەکان بۆ دروست بوونى توند و تیژى، هەروەها هەڕەشەکردن لە دادوەران. لەم بارەیەوە لێکۆڵینەوە لەم دانپێدانانە دەکرێت لەلایەن دادوەرى لیکۆڵینەوە.

شێروان شێروانى لەسەر فەرمانى دادگا دەستگیر کراوە و رێو شوێنى یاسایى لەبەرانبەردا گیراوەتە بەر. ئەوەى جێگاى سەرنجە شێروانى لەدەرەوەى چوارچێوەى رۆژنامەوانییەکەى دەستگیر کراوە، تۆمەتبارە بە گوتنى قسەى نەشیا و تۆمەت دروستکردن و تێکدانى ئاشتى کۆمەڵایەتى. پێویستە لەسەر رۆژنامە نووسان و دەزگاکانى راگەیاندن هەست بە بەرپرسیارێتى بکەن و ئاسایشى نیشتیمانى نەخەنە مەترسییەوە لە ژێر ناوى ئازادى رادەربڕینەوە.

بەپێى یاساى رۆژنامەوانى لە هەرێمى کوردستان ماددە ٣٥ ى ساڵى ٢٠٠٧، ناتواندرێت رۆژنامەنوس دەستگیر بکرێت تەنها بە فەرمانى دادگا و رەزامەندى سەندیکاى رۆژنامەنوسان نەبێت، بە پێى ئەم یاسایەى سەرەوە هێزەکانى پۆلیس رۆژنامەنوسى تۆمەتبار و تێوەگلاو لە سەرپێچیکردن دەستگیر ناکەن تەنها کاتێک دادگا داوادەکات بە گرتنەبەرى رێوشوێنى پێویست. لە کاتى دروستکردنى مەترسى لەسەر ئاسایشى نەتەوەیى و بڵاوکردنەوەى توندوتیژیدا بە پێى یاساى سزادانى عێراقى ژمارە ١١١ ى ساڵى ١٩٦٩ مامەڵە دەکرێت



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟