لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

کەیسی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی دەبێتە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمان و حکومەتی سوێد

Wednesday, 10.14.2020, 01:16 PM



دوای ئەوەی ئەمڕۆ پەڕلەمانتاری سەربەخۆی سوێد ( ئامینە کاکە باوە) نامەیەکی لەسەر ئەو شێوە دەستگیرکردن و پێشێلکاریانەی دەزگا ئەمنیەکانی پارتی بەرامبەر بە روژنامەنوس و ئەندامی ١٧ شوبات شێڕوان شیروانی ، ئاراستەی وەزیری دەرەوەی سوێد Ann Linde کرد . دەبێ لەماوەی دوو هەفتەدا وەزیری دەرەوەی سوێد بچێتە پەرلەمانی سوێد و وەلام بەنامە و پرسیارەکانی ئەو نامەیەی ئامینە کاکە باوە لەسەر ئەو رەوشە مەترسیدارەی مافی مروڤ لەهەرێم دا بداتەوە . وەهەر لەودانیشتنەدا دواتر دەبێتە گفتوگۆ لەنیوان ئامینە کاکە باوە و وەزیری دەرەوەی سوێد ، کەچەندین جار وەلام و وەلامکاری لەسەر ئەو نامەیە بەیەک دەدەنەوە . شایەنی باسە ئەوگفتوگویە ٢٠ دەقیقە لەپەرلەمانی سوید دەخایەنێ و لەمیدیایاکانی سویدیش راستەوخۆ بلاو دەکڕیتەوە.
دەبێت بڵین ئەمە بۆیەکەمین جارە کەیسی رۆژنامەنوسێک و رەوشی مافی مروڤ لەهەریم دەچیتە نیو پەرلەمانیکی ئەورپی


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟