لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

سروشتی دەسەڵاتی زاڵی پارتیی و یەکێتیی سروشتێکی حوکمڕانی جەنگەلیە

Wednesday, 10.14.2020, 04:56 PM


دەسەڵاتیی کوردیی بە پارتیی و یەکێتیی و ئەو حیزبانەی تر کە هاوبەشی حوکمڕانی و سیاسەتیی دەسەڵاتدارانی ئەم حکومەتەی بنەماڵەیی و مافیای کوردیان کردووە، دەسەڵاتێکی ستەمکار و دیکتاۆر و خوێنڕێژە، کە هەموو پیرۆزییەکانی کەسێتیی و مرۆڤایەتیی کوردیان تێدا شکاندووە. مێژووەکانیان پێمان دەڵێت، کە ئەم سەرکردە و بەرپرسانە ئەو کاتەی لە شاخیش بوون بە بارتەقای دەریایەک رووباری خوێنی رۆڵانەی کوردیان رژاندۆتە نێو دەریای تاوانەکانیان و خەباتی حەفتا ساڵی ئەم گەلەیان بە فیڕۆ داوە. بە هۆی ئەوانەوە هەزاران کەس زیندانی کراون و لە سێدارە دراون، هەر لەو کاتانەشدا رۆڵەکانی کوردیان بە دەیان بیانووی جۆراوجۆر تیرۆر دەکرد... کە هاتنەوە ناو شاریش و ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا لەوە زیاتر و خراپتیریان بەو میللەتە کرد کە لە شاخ کردبوویان ، ئەوەیان پێ کرا، کە داگیرکەر و دوژمنان نەیان دەتوانی بیکەن. ئەمەش بچوکترین بەڵگەیە کە کردارەکانیان بۆ مێژوو خستوویەتە بەردەستمان، بەڵگە نەویستە کە ئەم خائینانەی کورد چ کارەساتێکیان بەسەر ئەو میللەتەدا هێناوە.
هەروەک چۆن دزیکردن لە رووی یاساوە کەمی و زۆری بۆ نییە، خیانەتی ئەمانەش کە حیزب و بەرپرس و سەرکردەکان ئەنجامییان داوە لەبەرامبەر یاسای دادگای گەڵدا یەکسانە و سزادانی ئەمانە لێبوردنی بۆ نییە، نەک بە پێی کەمی و زۆری تاوانەکانیان کە لەم 30 ساڵەی حوکمڕانیاندا کردوویانە.
سروشتی دەسەڵاتی زاڵی پارتیی و یەکێتیی سروشتێکی حوکمڕانی جەنگەلیە ، کۆمەڵێک ئاژەڵ و دڕەندە لە پێستی مرۆڤدا کەوتوونەتە گیانی گەل و نیشتیمانێک، کە مەحاڵە بە خەباتی مەدەنی و بە دەنگدان و نارەزایی دەربڕین بتوانرێت رەوشتی دڕندەبوونیان پێ تەرک بکرێت. ئەوان وەکو خۆیان دەڵێن بە خوێن هاتووین و بە خوێن دەڕۆین، ئەوان تەنانەت وشەی خوێناویش ناخوێننەوە کە بە خوێنی ئەو گەلە بۆیان بنوسرێت، چونکە خوێنەکە هی لەشی خۆیان و مندالەکانیان نییە.
ئەوان گاڵتەیان بە کامپین و خۆپیشاندان و نارەزایی دەربڕین هەیە. ئەوەتا مەسعود بارزانی پڕ بە دڵ گاڵتە بەو خەڵکە دەکات و پێیان دەڵێت بڕۆن بە ئارەزووی خۆتان هەڵپەڕن، نێچیرەوان دەڵێت: ئەگەر ئێوە بە چەقۆوە هەڵبکوتنە سەرمان، ئێمەش بەرامبەر بە ئێوە چەقۆ چەکی قورست هەڵدەگرین. ئەوان نەک تەنیا تینوێتیان بە نەوت و سامانی ئەو وڵاتە ناشکێت، بەڵکو وەکو کۆکتێلی شکاناندی تینوێتیان خوێنی لاوەکانی ئەم گەلەی تێکەڵ دەکەن. رۆژ نییە کارەساتێکی جەرگ بڕ نەدەن بە گوێماندا.
خەبات و تێکۆشانی مەدەنی کە بریتییە لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییدەربڕین و نامە وپێشنیارناردن و وتارنووسین و قسەکردن لە کەناڵەکان، بەرچووە و ئەو کاریگەرییەی نەماوە، دەبێت شیوازی خەباتەکان بگۆڕدرێت بۆ شێوازێکی تر، کە لێرەدا من ناچمە ناو قوڵایی ئەو کارەوە.
من وەکو کەسێکی رادیکاڵ بڕوام بە میتودێک و جۆرە خەباتێکی تر هەیە، کە لە دروستبوونی رێکخراوێکی سیاسییدا خۆی دەبینێتەوە. بنەماڵەی تالەبانی و بارزانی و ئەوانی تریش بە ئاڕاستەیەکی تردا هەر ئەوەیان کردووە بۆیە هاتوونەتە سەنتەری سیاسەت و بەڕیوەبردنی کۆمەڵگای کوردییەوە، چونکە ناپاک و خۆفرۆش بوون، بەمە وەکو نیشتیماپەروەر و سیاسیی نیشتیمانیان کاول و تاڵان و وێران کردووە. ئەوان سیاسەتیان نەکردووە بەڵکو سیخوڕیی و خیانەتیان کردووە و بۆ کورد کاریان نەکردووە، بەڵکو بۆ داگیرکەران کاریان کردووە. بۆ ئەوە نەهاتوون نیشتیمان رزگار و خەڵکەی ئازاد بکەن، بەڵکو بۆ ئەوە هاتوون کاول و وێرانتری بکەن و خەڵکەی نەزان و نەفام و گەلحۆ و گەمژەتر بکەن.
من لە ناخەوە گرتن و بێسەروشوێنکردنی شێروان شێروانی کاری تێکردووم و بێتاقەتی کردووم، بەتایبەتی کاتێک بینیم کوڕە بچکۆلەکەی باس دەکات کە شێروان شێروانی باوکیان بە بەخێوکردنی مریشکی خۆماڵی و فرۆشتنی هێلکەکان خێزان و ماڵ و منداڵەکەی بەخێو دەکات. نمونەی ئەم جۆرە کەسانەمان کەمە و دەسەڵات لە کەمینەیەش دەترسێت دەیانگرێت و بێسەرو شوێنییان دەکات. ئەمە ئەوپەڕی قوربانیدانی کەسێکە کە بە موڕاڵ و سەربەرزییەو دەیەوێت بژی و رێگا پیشانی هەموومان دەدا.
ئەوانەی کە کامپین رێکدەخەن و ناوی خۆیان دەنووسن، ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن، دەچنە بەردەم ئۆفیسە جۆراوجۆرەکانی رێکخراوە جیهانی و حکومەت و پەرلەمانەکان، من تێگەیشتنم بۆیان هەیە، دەزانم ئەوانە لە دڵسۆزیی و بڕوابوونیان بە کار و چالاکی مەدەنی، یان لە چڕبوونەوەی هەموو توانای خۆیان لەو چلاکییانە ئەنجام دەدەن، کە بڕوایان بە چالاکی تر نییە، یان نایانەوێت لەوە زیاتر بکەن، یاخود لە ئەمرۆدا تەنیا تواناکان هەر ئەوەندە بۆ ئەوان بەش دەکات، من بە پێچەوانەوە بڕوام وایە کە دەبێت رێکخراوی رادیکاڵانە بۆ بەرەو رووبوونەی پارتیی و یەکێتیی و بنەماڵە و بەرپرسەکانی دەسەڵات دروست ببێت، ئەوە تاکە رێگا و تاکە چارەسەرە بۆ راماڵاینی ئەم خائین و خۆسەپێنەرانەی حوکمڕانی کوردی باشوور.
ئەگەر ناوی منتان لە هەر کامپین و شوێنێکدا بینی، وەکو کاری رێکخراوەیی، ئەوە من نییم، من ئامادەی بەشدارییکردنم هەیە لە هەر خۆپیشاندانێکدا هەیە، ئەگەر بزانم لە پرەنسیپەکانی بڕوابوون بەو کارە و بەوەی لەسەرەوە روونم کردۆتەوە دەگرێتە خۆی و لانادات. کارەکانی هەموویان بەرز دەنرخێنم.
ئەم نووسینەم لە جێگای پشتیوانیم بۆ ئازادکردنی شیروان شیروانی دەگرێتەوە، هەرچەندە دەزانم بنەماڵەی بارزانی و پارتیی و یەکێتی کەسانی بێ هەست و بێ شعورن، خوێنڕیژ و تاوانبارن، دەزانم دییکاتۆر هەست و خوێن لە جەستەیدا نییە ، جا ئەمە چەند کاریگەری دەبێت، پێم باشترە ناوی من لە ناو لیستێکدا بدرەوشیتەوە، کە ئاوا بنگەشە بکات.
- بروخێی دەسەڵاتی پارتیی و یەکێتیی و حوکمڕانی دیکتاتۆری کوردی لە باشوور
- گەڕانەوە دەسەڵات بۆ گەل و دادگاییکردنی ئەو تاانبارەی کە یاری بە چارەنووسی کورد دەکەن.
- بەرەو دادگاییکردنی ئەو تاونبارانەی وەک قوباد و پاڤێل و شاناز و لاهور هەموو ئەو بەرپرسانەی یەکێتیی.
- دادگای گەل بۆ مەسعود و مەسرور و نێچیر و دیندار زێباریی و هەموو بەرپرسە تاوانبارەکانی ناو پارتیی.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟