TEVDA Press

دادگای دهۆک بڕیاری ئازادکردنی مامۆستا دڵشاد گوهەرزی دەرکرد

| Thursday, 10.15.2020, 12:19 PM |



دوای زیاتر لە ٥٠ رۆژ لە دەستبەسەرکردنی، دادگای دهۆک بڕیاریدا مامۆستا دڵشاد گوهەرزی ئازاد بکات، هاوکات بەبڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار دینار سزای دارایی بەسەردا سەپاند.

رەمەزان ئەرتیسی سەرپەرشتیاری پارێزەرە خۆبەخشەکانی  راگەیاند،  "ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگایکردنی مامۆستا دڵشاد گوهەرزی بەڕێوەچوو و دادگا بڕیاریدا، ئازاد بکرێت و لە ئێستادا رێکارەکانی ئازادکردنی بەڕێوەدەچێت."

تەڤدا پرێس