TEVDA Press

ئانا تراسی دەم دەکاتەوە!

| Monday, 10.19.2020, 09:07 AM |



پەیوەندی سێکسی نێوان ئانا ترانسی و مەسعود بارزانی و مەسروری کوری

ئانا تراسی سیخوڕێكی CIA باسی په‌یوه‌ندیی سێکسیی خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سعود و مه‌سرور بارزانییدا ده‌کات و دەڵێ: مەسرور پەردەی کچێنی لاداوم و دواتر مەسعودیش کردویەتی لەگەڵما!

بنەماڵەی بارزانی نمونەیەکی زیندون کە  بەبەرچاویانەوە دوێنێ و ئەمڕۆ کۆمەڵگای کوردی لەو پەڕی نەهامەتی و باری خراپی گوزەران و ناسەقامگیردا بوبێت،   ئەوان بێباکانە لە خۆشگوزەرانیدا بون و  بەد ڕەوشتانە  تینوی کپکردنەوەی وویستی خۆسەپێنی و دور لە ڕەوشتی کۆمەڵگاکەمان تێرکردنی ئارەزوەکانیان بون.

دوانی لەشفرۆشێکی سیخوڕی (سی ئای ئەی) نمونەیەکی زیندووە بۆ ئاشکراکردنی ڕەوشت نزمی ئەندامان و سەرانی ئەو بنەماڵەیە. ئابروچونی سێکسی سەرانی حیزب و دەسەڵاتداران شتێکی نامۆ و نوێ نیە. بەڵام لە وڵاتانێکدا کە یاسا سەروەر بێت و مۆراڵی سیاسی بەرز بنرخینرێت ئەوا ئەو ئابڕوچونانە بێ لێپرسینەوە بەسەر کەسادا تێناپەڕێت و ڕەوتی یاسا و ڕای گشتی کۆمەڵگا بڕیاردەدات چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو ئابڕوچون و بەدڕەوشتیانە و کەسەکانی بکرێت.

ئێمە وەکو دەزگای تەڤدا پرێس ئابڕوچونێکی سێکسی مەسعود بارازانی و مەسروری کوڕی  کە لە کۆمەڵگاکانی دونیادا و بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی، جێگای قێز و نەفرەتە دەخەینە ڕو ، وەرگیراو لە سەرچاوەیەکی باوەڕ پێکراوەوە و بەو هیوایەین کە خەڵکی کوردستان بە ئاگابن لەوەی کە ئەم پیاوسالارانە چۆن لە ژنان و کچان وەکو کەرەستەیەك دەڕوانن و  مامەڵەی دەکەن و بێشەرمانە بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزوەکانیان بە شێوازێکی دڕندانە مامەڵەیان دەکەن و دەیانکڕن. خۆشبەختانە لەو کارەیاندا هەمیشە بەخت یاوەریان نەبووە و لە زمانی ئانا تراسی سیخوڕی (سی ئای ئەی)  دان تەواوی  شەرمەزاریەکنی مەسعود و مەسروری کوڕی  نراوە  و ڕسواو  شەرمەزار کراون.

پیشەکی گێڕانەوەکانی ئانا تاراسی کە لەسەر بەرگی گۆڤاری پانۆراما دانراوە

تراسی ئانا  دەم دەکاتەوە!

لە ئەلکمار  Alkmaarلە دایك بووە بە ناوی هانا Hannah ،  لە ئوستورالیا و ئەمەریکا بە ناوی تراسی ئانا Traci Anna گەورە بووە. بە ڕێکەوتێکی بەدبەختانە بۆ سێناتۆر تێد کێنێدی  Ted Kennedy چۆتە سەر ئەژنۆ،  لەگەڵ مەسعود بارازانی سەرۆکی کورد چۆتە جێگاوە.  پاش ئەوەی بەرگی گۆڤارەکانی  هوستلەر Hustler ، ئێسیڕیدەرEasyrider، بوستی  Bustyو تۆنگوی Tongue ڕازاندەوە، مۆدێلە ڕوتە تەمەن 24 ساڵیەکە بە هەمو هێزێکیەوە هاتە سەر بەرگی  پانۆڕاما...

بابەت؛ مایکل بلەیبۆم / وێنە؛ یاسمین هارگرێفس


دەقی گێڕانەوەکەی تراسی ئانا  کە لە لە گۆڤاری پانۆرامای هۆڵەندی ژماره‌ (36)ی ساڵی 2003دا  بە ئەمانەتەوە  لە وەرگێڕدراوە .

'' بەڵێ، وایە، من کارم بۆ ڕێکخراوێك دەکرد بۆ سیخوڕیکردن بەسەر نوێنەرانی دەسەڵاتە بیانیەکانەوە. ئەگەرچی نەدەبوایە ئەمە بڵێم، یەکێك لە ئەرکەکانم کۆکردنەوەی زانیاری بو لەسەر KDP( ك د پ)  پارتی دیموکراتی کوردستان. بۆ بەدیهێنانی ئەوە ئەوکاتە بە ناوێکی خوازراوەوە پەیوەندیم لەگەڵ سەرۆکەکەیان مەسعود بارزانی دەستپێکرد.  ئەو کاتەی کە لە سەدام حسێنەوە زۆر نزیك بو.

(سی ئای ئەی) CIA ئەو ئەرکەی بەسەردا دام کە  ڕێگەبدەم پەردەی کچێنیم لابدن.  بەیەکەوە لەگەڵ کوڕەکەیی مەسرور ئەویش کردی لەگەڵما.

– لەیادمە پاڵکەوتبوم و خوێنم لیدەچۆڕی، لە ژورێکی گرانبەها لە ئوتێلی ریتس  Ritz. لە کاتێکدا ئەو پیاوانە لەگەڵ یەکدا وەستابون و پێدەکەنین. بەڵام ئەوەی لێی بەئاگانەبون، ئەوە بو کە تەواوی کاتەکە دوانەکانیانم تۆمار دەکرد. دوانەکانیان سەبارەت بە ئێراق و تاڵیبان و ... بوو (گومان دەکرێت باسی جەلال تاڵەبانیان کردبێت بەڵام ئانا تراسی بە تاڵیبان تێیگەیشتبێت - وەرگێڕ). نامەوێت لەوە زیاتر بگێڕمەوە ، من ئەتررسسسسسم''   

پاشکۆ؛

کورتە پێناسەیەکی گۆڤاری پانۆڕاما

پانۆڕاما گۆڤارێکی هۆڵەندیە لە ساڵی ١٩١٣ دا یەکەمین ژمارەی بڵاوبۆتەوە، ئەم گۆڤارە لە گۆڤارێکی کاتۆلیکی ڕۆم و گۆڤارێکی بنەماڵەییەوە بە پێی ڕەوتی سەردەم دەگۆڕدرێت بۆ گۆڤارێك کە گرنگی دەدات بە تاوانەکان و سێکس و وەرزش.

لەم گۆڤارەدا چەندین کەسایەتی سیاسی و  وەرزشی و هونەری و پسپۆر لە کاری ڕۆژنامەگەری کاریان کردووە و چالاك بون.

پانۆڕاما لە ساڵانی جەنگی جیهانی یەکەم  سەریهەڵداو لە ڕێگای وێنەکانیەوە بە ڕادەیەکی زۆر خوێنەریان بەلای گۆڤارەکەدا ڕادەکێشا،  بە تایبەتی ڕاپۆرتە پڕ لە وێنەکان لە بەرەکانی جەنگەوە.  پانۆراما بە پێی کات و سەردەم گەشەی کرد بۆ بونی بە گۆڤارێك بۆ بابەتی هەمەجۆرە و جێگای گرنگی تەمەنە جیاوازەکان،  بۆیە ناسرابو بە ئەو گۆڤار (هاوڕێی خێزانەکان)

پانۆراما لە هۆڵەندا ناسراوە بەوەی کە زیمبوڵی  کولتوری پۆپۆلیستی بووە. هەربۆیە کتێبخانەی پادشایی کە گەورەترین و بەناوبانگترین کتێبخانەی هۆڵەندایە بۆ ماوەی ٧٥ ساڵی سەدەی بیستەم  گرنگی گەورەی بەم گۆڤارە دەدا.

ساڵی ٢٠٠٦ کتێبخانەی پادشایی پێشانگایەکی ڕێکخست بۆ ناساندن و دوان لەسەر گۆڤارە پۆپۆلیستەکان بە ناوی Magazine گۆڤار. لەم پێشانگایەدا گرنگی دەخرێتە سەر گرنگی و نرخی بەرزی ئەم جۆرە گۆڤارانە و تێڕوانین لێی وەکو سامانێکی کتێبخانەی پادشایی.

کاتێك کەسێك ئەوە ئاشکرا دەکات خاوەندی  ژمارە سەرەتاییەکانی ئەم گۆڤارەیە بە چۆنایەتیەکی باش و لەبارەوە ،  کتێبخانەی پادشایی بە خۆشحاڵیەوە ئامادەیی خۆی دەردەبڕێت بۆ کڕینەوەی ئەو ژمارە سەرەتاییانە و خستنەبەر دیدی خوێنەران. لە ڕێگای بەدەستهێنانی ژمارە سەرەتاییەکانی گۆڤاری پانۆڕاماوە، ئەوە یەکلایی دەکرێتەوە کە یەکەمین ژمارەی ئەم گۆڤارە لە ٢ی مایسی ١٩١٣ دا کەوتۆتە بەردەست خوێنەران .

سەرچاوەکان  

گۆڤاری پاناڕۆما ژمارەی  ٣٦ ،  ٢٧ی ئاب – ٣ ئەیلول ٢٠٠٣  

https://nl.wikipedia.org/wiki/Panorama_(Nederlands_tijdschrift)

https://www.kb.nl/themas/geschiedenis-en-cultuur/kunst-en-cultuur/panorama

لینکی ئوتێلی ریتس  Ritz لە لەندەن
   https://www.theritzlondon.com/?fbclid=IwAR2iH5B3nuHPrrJc68ZKxyhoHhV7J2qKGMarE4nXlRIkdFxrvxoe1IOpF0k

هه‌رکه‌سێک بیه‌وێت ده‌توانێت له‌ ڕێگای ئەم لینکه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ گۆڤاره‌که‌وه‌ بکات  ژمارەکانی ئەو گۆڤاره‌ داوا بکات:

http://www.panorama.nl/magazine


تەڤدا پرێس