لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ئاڵای کۆردستانە ؟!

Tuesday, 10.20.2020, 08:59 AM


ئاڵای کۆردستانە ؟!
ئاڵایەک کە لەژێریدا ژێرخانی کوردستانتان تاڵان کرد 1991 ئاودیوی وڵاتانێ دژوژمنی کوردستانتان کرد
ئاڵایەک لە ژێری شەڕی ناخۆیان کردوو هەزاران رۆڵەتان بەکوشت داو دەیان رۆڵەتان وبێ سەرو شوێن کردوو ، سەدان ماڵتان دەر‌بەدەر کرد
ئاڵایەک لە ژێری دا سەدان کچ و ژن و لاوی کوردتان دا بە دەستی‌ داعش و سەرو ماڵیان بە تاڵان چو
ئاڵایەک لە ژێری نیوەی خاکی کوردستان تێدا هەڕاج کرا نیوەکەی تریشی بە دەست مافیاو جاش و خۆفرۆشە
ئاڵایەک لە ژێری دا کورو نەوەکانتان بوونە خاوەنی میلۆنان دۆلارو خاوەنی سەدان پرۆژەی وەهمی و خاوەنی سەدان فس فس پاڵەوانی وەهمی
ئاڵایەک لە ژێری دا رۆژنامەس تیرۆرکرا و ئازادی زەوت کرا ، زیندانەکانتان کرد ە شوێنی ئازادی خوازەکان
ئاڵایەک لە ژێری دا نیشتمان بووتە زیندانێکی گەورە و ئەوەی یاسایە بوونی نیە ، دز ، بکوژ ، مافیا خاوەنی نیشتمانن
ئاڵایەک لە ژێری دا رۆژانە سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی تێدا هەراج دەکرێت .، .
وەرە تێمان گەینێن کێ ئاڵایە کوردستان بێ نرخ کردووە ، قەت دووژمن غیرەتی ئەوە ناکات ئاڵای کوردستان بسووتیێنێت ئەگەر خۆیان نرخی ئەو ئاڵایان زانیبووایە .
لەوکاتە ئاڵا نرخی نەما کە ووڵات بۆ هەموو دووژمنان کراوەیە تەنها بۆ هاونیشتمانی خۆی نەبێت کە بۆتە زیندان.
لە کاتی دروسبوونەوەی عێراق لە دوای رووخانی سەدام ، کاتی گۆرینی ئاڵای عێراق مەسعود بارزانی دەوت ئەوە ئاڵای ئەنفال و کیمیاوەیە نامانەوێت ،کەچی ئیستا بۆمنی تاک ئالا جگە لە پەرۆێک کە لە ژێریدا هەرچی نەهامەتیە لە 28 سالی رابردوو بەسەر ئەم گەلەتان هێناوە هیچی تر نیە .
ئێستا ئێوە بۆ واتان لەم ئاڵایە کرد ، زۆر بەداخەوە ئێستا بە چاوی خۆمان دەبینین ئێوە دەچن لەگەڵ ئەوانەی ئاڵای ئێمەیان سووتاند رێکەوتنی ژێر بە ژێر دەکەن ، کوڕی هەژاریش هاندەدەن ، مەکینەی راگەیاندنەکانتان دەخەنە کار کە شکۆی ئاڵای کوردستان شکاوە ، ئێوە چ شکۆتان بۆ هێشتووە هەتا شکۆی بشکێت!؟
رەنجدەر گڕاوی

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟