ئاڵای کۆردستانە ؟!
| Tuesday, 10.20.2020, 08:59 AM |
ئاڵایەک کە لەژێریدا ژێرخانی کوردستانتان تاڵان کرد 1991 ئاودیوی وڵاتانێ دژوژمنی کوردستانتان کرد
ئاڵایەک لە ژێری شەڕی ناخۆیان کردوو هەزاران رۆڵەتان بەکوشت داو دەیان رۆڵەتان وبێ سەرو شوێن کردوو ، سەدان ماڵتان دەربەدەر کرد
ئاڵایەک لە ژێری دا سەدان کچ و ژن و لاوی کوردتان دا بە دەستی داعش و سەرو ماڵیان بە تاڵان چو
ئاڵایەک لە ژێری نیوەی خاکی کوردستان تێدا هەڕاج کرا نیوەکەی تریشی بە دەست مافیاو جاش و خۆفرۆشە
ئاڵایەک لە ژێری دا کورو نەوەکانتان بوونە خاوەنی میلۆنان دۆلارو خاوەنی سەدان پرۆژەی وەهمی و خاوەنی سەدان فس فس پاڵەوانی وەهمی
ئاڵایەک لە ژێری دا رۆژنامەس تیرۆرکرا و ئازادی زەوت کرا ، زیندانەکانتان کرد ە شوێنی ئازادی خوازەکان
ئاڵایەک لە ژێری دا نیشتمان بووتە زیندانێکی گەورە و ئەوەی یاسایە بوونی نیە ، دز ، بکوژ ، مافیا خاوەنی نیشتمانن
ئاڵایەک لە ژێری دا رۆژانە سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی تێدا هەراج دەکرێت .، .
وەرە تێمان گەینێن کێ ئاڵایە کوردستان بێ نرخ کردووە ، قەت دووژمن غیرەتی ئەوە ناکات ئاڵای کوردستان بسووتیێنێت ئەگەر خۆیان نرخی ئەو ئاڵایان زانیبووایە .
لەوکاتە ئاڵا نرخی نەما کە ووڵات بۆ هەموو دووژمنان کراوەیە تەنها بۆ هاونیشتمانی خۆی نەبێت کە بۆتە زیندان.
لە کاتی دروسبوونەوەی عێراق لە دوای رووخانی سەدام ، کاتی گۆرینی ئاڵای عێراق مەسعود بارزانی دەوت ئەوە ئاڵای ئەنفال و کیمیاوەیە نامانەوێت ،کەچی ئیستا بۆمنی تاک ئالا جگە لە پەرۆێک کە لە ژێریدا هەرچی نەهامەتیە لە 28 سالی رابردوو بەسەر ئەم گەلەتان هێناوە هیچی تر نیە .
ئێستا ئێوە بۆ واتان لەم ئاڵایە کرد ، زۆر بەداخەوە ئێستا بە چاوی خۆمان دەبینین ئێوە دەچن لەگەڵ ئەوانەی ئاڵای ئێمەیان سووتاند رێکەوتنی ژێر بە ژێر دەکەن ، کوڕی هەژاریش هاندەدەن ، مەکینەی راگەیاندنەکانتان دەخەنە کار کە شکۆی ئاڵای کوردستان شکاوە ، ئێوە چ شکۆتان بۆ هێشتووە هەتا شکۆی بشکێت!؟
رەنجدەر گڕاوی
رەنجدەر گڕاوی
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved