TEVDA Press

رەنجدەر گڕاوی

سیناریۆی ئەمرۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی سیناریۆی دووبارەن

| Monday, 10.26.2020, 01:47 PM |


سیناریۆی ئەمرۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی سیناریۆی دووبارەن
پارتی هەمیشە کاتێک دەیەوێت سەرنجەکان لەسەر بابەتە ئەساسیەکان لابدات مەسەلەی دەرەکی و گەلەکۆمەی ناوەکی و نێودەولەتی دەکاتە بابەتی میدیاکانی.
هەر هەمان دەزگا مەبەستمان دەزگای پاراستنی پارتیە لە رابردوو چەندین سیناریۆی لەو چەشنە سیناریۆیانەی ئەمرۆی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بلاوکردۆتەوە لێرە ناچمە سەر ناوەرۆکی سیناریۆکە دلنیام هەمووان ئەم سیانرۆیە بە گالتەجار وەسفدەکەن تەنانەت نوسەری سیناریۆکەش گالتەی بەم سیناریۆیە دێت ، بۆیە من دەچمە سەر باسیکردنی چەند سیناریۆێکی رابردووە
١/ کۆسرەت رەسول تیرۆرست بوو لای پاراستن دوایی بوو بە جێگری مەسعود .
٢ / سەردەشت عوسمانیش تیرۆرست بوو بە قەولی هەمان دەزگا .
٣ / رەوانشاد نۆشێروان مستەفاش تیرۆرست بوو، تاوەکو ئیستاش ئەمری قەبزی هەیە لە هەولێر .
هەر هەمان دەزگا لە بادینان و هەولێر نزیکەی ٥٤٠ کەسی هەلسوراوی سیاسی و ئاینی و رۆژنامەوانی تیرۆرکردووە لە ماوەی نێوان سالانی ١٩٩١- ٢٠٢٠ هەروەها بەپێی دواین ئاماری دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ تەنها پار سال ٣٨٠ کەسی رۆژانامەوان و چالاکوانی دەسگیرکردووە.
لە دوو مانگی رابردوو تاوەکو ئەن دەقەییەی ئەم نوسینە نوستاوە ٨٠ کەسی لە رەخنەگران دەسگیرکردووە، هەندێکیان بۆ جاری چوارەم و پێنجەمە دەسگیر دەکرێن تەنانەت یەکێکیان بەناوی ئەیاز ئەکرم بۆ جاری ١٧مینە دەسگیر دەکرێ وە چوار سالە جنسییەی عێراقی دەسبەسەرداگیراوە لە لایەن پارتیەوە.
ئەمانە مشتێکن لە خەرماونێک باسکراون .

ئەم نموونانەی سەروەو بەسە بۆ ئەویە تێبگەین پارتی خەریکی چ جۆرە سیناریۆێکە بۆ پەردەپۆشکردنی کێشەناوەخۆیەکانی.
ئیستا لەدواین سیناریۆدا کۆمەلێک چالاکوانی ئەوروپا رەخنەگری ئەم دەسەلاتە بۆگەنەی پارتی بە تیرۆرست ناوەزەند دەکرێن.
سەرەتا دەمەوێت ئەو زانیاریە بدەم لە هۆلەندا کەسێک گیراوە لەسەر تیرۆر ، هەولی تیرۆری چالاکوانێکی کوردی رەخنەگری ئەم دەسەلاتەی داوە ، هەروەها لە ئەلمانیاش کەسێک گیراوە بەهەماشێوە هەولی تیرۆری داوە وە لە سوید بەلجیکا و چەند ولاتێکی تریش هەولدراوە ئیستا دۆسیەکان لەژێر لێکۆلینەوەی دەزگاکانی ئاسایشی ئەم ولاتانەدان، خالی هاوبەشی نیوان هەموو ئەمانە براکەی مسعود بارزانیە بەناوی دلشاد بارزانی کە ئێستا نوێنەری حکومەتی هەرێمە لە بەرلین ووردەکاری زیاتر باس ناکەم چونکە دۆسیەکان بەردەوامن.
پاشان رەخنەگرانی ئەوروپای حکومەتی پارتی و هاوبەشەکانی بەهۆی دیمۆکراتیەتی ئەوروپاوە ژیانیان پارێزراوە وەکو ئۆپزسیۆنی حکومەتی هەرێم پێناسەیان پێدراوە ووردو درشتی ژیانیان و کارەکانیان ئاسایشی ئەوروپا ئاگادارن ، ئەگەر بەقەد سەرە دەرزێک ئەم سیناریۆیەی پارتی لەوان وجودی هەبێت ئێستا دەسبەسەر کرابوون .

ئەی ئەم سیناریۆی پارتی لە کاتێکی وەکو ئێستادا بۆچی؟
ئەنجومەنی بەناو ئاسایش دەزگایەکی حزبی و بنەماڵەییە و خۆی بۆتە دەزگایەکی تۆقاند و رفاندنی ئازادیخوازان، لە ئێستا دا کەس نازانێ کێ بەرپرسییەتی ، مەسرور تائێستا ئامادە نییە ئەنجومەنی ئاسیایش تەسلیمی سەرۆکایەتی هەرێمی بکات، دەزگاکە تەنیا ماڵی مەسعود بارزانی بێ هیچ چاودێرییەک بەرێوەی دەبەن و ناتوانرێت متمانەی پێبکرێت.
كابینەكەی مەسرور بارزانی لە ڕووخاندایە، قەرزێكی زۆریان لە توركیا كردووە و ناتوانن بیدەنەوە، هەربۆیە دەبێت وەكو نەوەدەكان شەڕێكیان بۆ بكەن و بڕێ چەكداریان بە كوشتبدەن، بۆ ئەمەش هەموو جۆرە فیلم و سیناریۆیەك دروستكەن و دوو ئامانج دەپێكن. یەكەم ڕەوایەتی دەدەن بە شەڕ دژی پەكەكە، وە دەستگیركردنی ئەو دەنگانەی دژی پارتین.
هەروەها ئامانجێکی تری پارتی کەمردنەوەی ئەم کەمپینە جهیانیە لەسەری بەرێوەدەچیت لە بەرامنەر سەرکوتی ئازادی لە کوردستان و راپێچی دەنگە ئازادیخوازەکان بۆ کونجی زیندان ، بۆ ئەوەی لە رێگای ئەم سیناریۆیە گالتەجاریانە فۆکسی ئێمە لەسەر کەمیپنەکا لبدات کە تەنگی بە پارت هەلچینیوە لە ناوەدە جیهانیەکان.
رەنجدەر گڕاوی


رەنجدەر گڕاوی