TEVDA Press

ابو درع کێیە ؟ لە کوێ دەژیت؟ کێ پاسەوانی دەکات؟

| Saturday, 11.07.2020, 09:57 AM |


دوای روخانی حکومەتی بەعس لە عێراق زۆربەی دارو دەستەی سەدام یا دەسگیرکران یا عێراقیان جێهێشت زۆربەشیان روویان لە ئەوردن کرد.
یەکێک لە جەلادەکان ناوی ئەبو درع ناسراوە لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک خۆی وەکو ابو درع مجید ناساندووە وەکو خۆشەویستیەک بۆ بنەمالەی مجید کە بنەمالەی سەدامە.
ابو درع لەسەدەمی رژێمی بەعس سکرتێری تایبەتی علی کیمایی بووە بەشدارە لە هەموو تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد ، دوای سالی 2003 لە رێگای بنەمالەی جاشی شێمەی هاڕونی رووکردە هەولێر ماوەێک لەمالی شێمەی هاڕونی خۆی حەشاردا ، دوای رێکەوتنی ئەردن لە نێوان مەسعود و سونەکان بەندێکی رێکەوتنەکە بریتی بوو لە گەرانەوەی بەعسەکان بۆ عێراق بە شێوەێکی ئاشکرا.
لەم کاتەوە تاوەکو ئێستا ابو درع وەکو رێکخەری پەیوەندەکانی نیوان مەسعود بارزانی و بەعسیەکان وە بەسیەکانی هەموو عێراق کاردەکات بە شێوەێکی ئاشکرا.
ابو درع لە گوندی مەلا ئۆمەر خانوێکی هەیە نزیک مالی شێمەی هاڕونی وە لە گوندی ئەمریکیش کارەکانی ئەنجامدەدات، یەکێکی پاسەوانی تایبەتی مەسعود بارزانی ئەو هەموو کۆنە بەعسیەکانی بنەمالەی المجید دەپارێزێت .
بەپێی بەدواداچوونەکانی تەڤداپرێس نزیکەی 40 مالی بنەمالەی سەدام لە هەولێر دەژین کە بریتین لە ئامۆزا و بن ئامۆزاکانی سەدام و کەسەنزیکەکانی بەعسن.

تەڤدا پرێس