TEVDA Press

رەنجدەر گڕاوی

ئەگەر ئازایت خۆت دەردەخەیت

| Monday, 11.09.2020, 03:21 PM |


لە کاتی کێشەی نیوان حەماس و ئیسرایل هەبوو ، سەرۆکی رێکخراوی حماس زۆر تەهدیدی ئیسرایلی دەکرد ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی ئیسرایل تەنها ئەم رستەییەی ووت ( ئەگەر ئازایت خۆت دەردەخەیت ).
ئەم نوسینەی سەرەوە هەمان ئەوی ئیستای مەسرووی بیرهێنامەوە وەکو ئەوەی بە ئێمە مانان ئەوانەی دژی ئەم دەسەلاتەین لە ئەوروپا بلێ ئەوا هاتوومەتە ئەوروپا بێمنەتیشم .
بە پێی بەدواداچوونەکانی ئێمە تاوەکو ئیستا نە لە ئەلمانیا نە لە هۆلەندا هیچ چاوپیکەوتنێکی نیە بەلام رەنگە لە ئیستاوە بۆی رێک بخەن ئێمەش چاودێری ووردی دەکەین ، تا ئیستا لە ئەوروپا ئەوەی زانراوە یەک چاوپیکەوتنی هەیە لەگەل کۆمسیۆنی ئەوروپا ئەویش بە ئۆنلاینە نەوەک فیزیکی ، دلنیایشی پێدەدەین ئەوەی بیری لێناکاتەوە وە هەر گیز چاوەروانی ناکات لەو کۆبوونەوە ئۆنلاینە پێی دەوترێت .
ئەوانەی لە ئەوروپا دەژین ئەو راستیە باشتر دەزانن ئیستا زۆری حکومەتەکانی ئەوروپا زۆربەی کارەکانیان کردۆتە ئۆنلاین زۆر بە ئەستەم بە فیزیکی یەکتر دەبینن و هەروەها بەهۆی نزیکبوونەوەی سەری سال و سەرهەلدانی ڤایرۆسێکی نوێی هاوشیوەی کۆرۆنا لە ئەوروپا زۆربەی حکومەتەکان بیر لە پشووی فەرمی دەکەنەوە بە لایەنی زۆری دوو هەفتەی تر هەموو شتێک دادەخرێت بە تایبەت دامودەزگاکانی یەکێتی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەموویان دەچینە پشووی سەری سالەوە .
جا ئەوەی جێگای پرسیار و سەر سورمانە لای ئێمە مانان ئەگەر سەرۆکی حکومەت چاوپیکەوتنەکانی ئۆلاین بێت بۆچی دێتە ئەروپاوە ئەم وەفدەش لەگەل خۆێ دەهێنێت خۆ دەتوانی لە کوردستانیشەوە ئەم چاوپیکەوتنە ئۆلاینانە بکات .
ئەگەریش وەکو تەحەدایە بۆ ئەو دەنگە نارازیانەی دەسەلات کە لە ئەوروپا دەژین با ئازابێت خۆی دەرخات بزانە بەشێوەێکی دیمۆکراسیانەو ریگا پیدراوە بەپێی یاسا بەرکارەکانی ئەوروپا چۆن ماهیەتی خۆی پێدەلێن ریسوای دەکەین لە پای ئازاردانی ئازادیخوازانی کوردستان کە ئیستا لە کونجی زیندانن
رەنجدەر گڕاوی