وتار

عەزیز ڕەئوف : ڕۆژێک ئەستێرەیەک هەڵدێ

Tuesday, 07.21.2020, 03:58 PM


ڕۆژگارێکی خراپ دەگوزەرێنین، دۆخێکی تەواو پڕ لە فەوزاو پڕ لە قەیران و پڕ لە دەنگەدەنگ، ڕۆژگارێک دەگوزەرێنین گەندەڵکاران و بەرپرسان کەرەستەی تر بەکار دێنن و ململانێی کۆمەڵایەتی و بەلاڕێدابردرنی ڕووداوەکان و دروستکردنی کارەکتەری دینی مقەبا لە مێنبەرەکانەوە ڕۆژێک هێرش دەکەنە سەر خەڵکانی ئازادیخواز و ڕۆژێک سیناریۆی مەحکەمەی درۆزنانە و ڕۆژێک خواردنەوەی میزی حوشتر لە شاشەکانەوە و ڕۆژێکش هەر ئەم مەخلوقانە دێنن لەسەر نەخۆشیەکان نەسیحەتمان بکەن.

کەمێک هوشیاری پێویستە بۆ دەربازبوون لە نەخۆشی کۆرۆنا و لە نەخۆشی جەهل و سیناریۆ و دۆخی نەخوازراوی دروستکراو. ئێمە شایەنی ئەم هەموو برینە نین، ئێمە شایەنی ئەم دنیا تاریکە نین، دەیان ساڵ خوێن نەڕژا تا دنیایەکی لەم شێوەیە ببینین، بەڵام ئەوەش دەزانم ئەم دەمامکە دەکەوێت و ئەم ڕوخسارە دروزنانەیە دەردەکەوێ. ئەمە شەڕێکی نەخوازراوەو دەسەڵات لە شاشەکانیەوە وەک ژەهر دەیڕێژێـتە نێو ماڵەکانمانەوە.

من دەزانم کەرەستەی بەرگری لەم دۆخە لەبەردەست نیە، بەڵام لانی کەم پێویستمان بەوەیە بە وریایەوە لەم دۆخە بڕوانین، من دەزانم هیچ هێزێکی عەقڵانی نیە ئومێدی لەسەر دروست بکەین تا سبەینێمان جوانتر بکات، بەڵام ئەوەش دەزانم ئەم جۆرە لە نیگەرانی لە هەناویدا پڕە لە ئومێدی گەورە و ڕاچڵەکینی گەورە و ڕۆژێک دێت ئەم هەموو توڕەییە دەبێت بە پڕۆژە و لە ئێستادا کاتێتی توڕەییەکانمان لەم دۆخە بکەین بە پرۆژە و کار لەسەر کۆی برینەکانی کۆمەڵگە بکەین.

لە ئێستادا ئەم شەڕە قورستر بووە بەوەی کە خەریکە ململانێی خەڵک و دەسەڵات دەگۆڕێت بۆ ململانێی خەڵک و خەڵک لەڕێکەی دروستکردنی کارەکتەری زمانزبر و دروستکردنی فەزای دینی و دژەدینی کە لە ئێستادا نە دۆخێک هەیە بۆ فەزای ئاین و گروپی دینی و عەقڵانی نە دۆخێک لە ئارادایە بۆ عەلمانیەتێک کە پڕ بێت لە هوشیاری و دنیا بینی. ئەم دۆخە دروست کرداوە وەک چۆن دۆخێکی قسەلەسەرنەکراو و ئاڵۆز و داپۆشراو بووە، بە هەمان شێوەش هەڵدانەوەی زێرابی ئەم جۆرە لە دەنگەدەنگ و بەتاڵی و خاڵیکردنەوەی دید و تێڕوانین بە هێرش و پەلاماردانی میدیایی و مینبەر و بێدەنگکردنی شانۆ و دادگای کۆنترۆڵکراو جگە لەبیربردنەوەی دۆخی پڕ لە قەیران هیچی تر نیە.

ڕۆژێک ئەستێرەیەک هەڵدێ. نیشتیمان هی ئەوانەیە کە کاری تێدا دەکەن نەک هی ئەوانەی ئاوی سازگاری ئەم بنارە لیخن دەکەن. کەرەستەکان زۆرن بۆ ناشرین کردنی دنیای ئێمە، بەڵام ئێمە لێرەین و سبەینێ دەمامکەکان دەکەون و سەرزەمینێک دەبینین کە شایەنی ژیان بێت.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟