TEVDA Press

تویتێکی ڕۆژنامەنوس محمود یاسین کوردی دەبێتە بابەتی گفتوگۆی رۆژنامەنوسە عەرەبەکان.

| Wednesday, 11.11.2020, 06:37 PM |



دوای بڵاوکردنەوەی وێنەی زیندانانیانی بیرو رای ئازاد لە هەرێمی کوردستان کە لایەن پارتییەوە لە شاری هەولێر و دهۆک دەستگیرکراون پەیجی تەڤدا لە گرافیکێک وێنەو ناو و بەرواری دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووس و چالاکوانانەی بڵاوکردەوە.
ئەمەش وایکرد کۆمەڵیک رۆژنامەنووسی کورد بە زمانی کوردی و عەرەبی لە تویتەر بڵاوی بکەنەوە.
یەکێک لەو رۆژنامووسانە مەحمود یاسین کوردی بوو بە زمانی عەرەبی لە تویتەر وێنەکەی تەڤدای بڵاوکردەوە رەخنەی لە بێ دەنگی رۆژنامەنووس و چالاکوانانی عەرەبی عێراق گرت ئەمەش وایکرد چەندین رۆژنامەنوسی دیاری عيێراقی کە بە سەدان هەزار فۆڵۆویان لە تویتەر هەیە دووبارو وێنەی زیندانیانی هەولێرو دهۆک بڵاوبکەنەوەو داوای ئازاد کردنیان دەکەن
تەڤدا پرێس