TEVDA Press

شکستێکی دبلۆماسی تر بۆ مەسرور بارزانی.

| Wednesday, 11.11.2020, 08:40 PM |


جۆزێف بۆرێل چاوپێکەوتنی ئەلیکترۆنی لەگەل مەسرور بارزانی ڕەتدەکاتەوە.
شکستێکی دبلۆماسی تر بۆ مەسرور بارزانی.

تایبەت بە تەڤدا پرێس #TEVDAPress
بەپێی ئەم زانیاریانەی دەست تەڤدا پرێس کەوتووە لە دوێنێوە و پاش ئاگاداربونەوەی چالاکوانانی ئازدیخواز لە دیداری مەسرور بارزانی و سەرۆك وەزیرانی هۆڵەندا، لە لایەن ئازادیخوازانەوە سەدان نامە بۆ جۆزێف بۆرێل جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا و بەرپرسی باڵای کاروباری دەرەوەی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا و تەوای ئەندامانی کابینەکەی نێردراوە.
ناوەرۆکی کۆی نامەکان بریتی بووە لەو پێشلکاراینەی لە کابینە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانیدا بەرامبەر بە ئازادیخوازان کراوە.

بە پێی ئاگاداریەکانی تەڤدا پرێس تاوەکو دوێنێ شەو لە ئەجێندای کارەکانی جۆزێف بۆرێل کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ مەسرور دیاریکراو بو کە لە دوای نیوەرۆی ئەمرۆ بە ڤیدیۆ کۆل دوانی لەگەل بکرێت. دواتر لە ئەجێندای کارەکان ئەم چاوپێکەوتنە لابرا.

خشتەی کارەکانی ئەمرۆی جۆزێف بۆرێل دانراوە دەتوانن سەیری بکەن.

لەلایەن ستافی تەڤدا پرێس بە ئیمێل پرسیار دەربارەی هۆکاری نەمانی کاتی چاوپیکەوتن لەگەڵ مەسرور بارزانی لە ئەجێنداکەدا کراوە. بەڵام تاوەکو ئیستا وەلام نەداروەتەوە و لە داهاتووی نزیکدا دەقی نامەکە و وەلامی ناقمەکەش بلاودەکەینەوە.

جێگای سەرنجە شاندەکەی مەسرور بارزانی و ئەو کەس و دەزگا راگەیاندنانەی لەگەلیدان، تاکو ئیستا هیچ هەواڵێکیان بڵاونەکردۆتەوە، لە کاتێکدا لە پاش کۆبووونەوەی لەو جۆرە و تەنانەت لە ئاستە نزمەکانی تریشدا بە دەسکەوتێکی گەورەی دبلۆماسی دەناسرێنرێت و بە زویی بڵاودەکرێتەوە.

یەکێك لە هاوکارەکانی تەڤدا پرێس کە نیشتەجێی برۆکسلی پایتەختی یەکێتی ئەوروپایەو بە ئاگاو شارەزایە لەکاروباری یەکێتی ئەوروپا ، پێی ڕاگەیاندین کە ئەوەی ئەمرۆ روویداوە بێ وێنەیە و شتی وا روونادات لە یەکێتی ئەوروپا.
ئەگەر هەر چاوپێکەوتنێک هەبێت ئەوا لەخشتەی کارەکان باسیدەکرێت وە بەیاننامە (ستەیتمێنت)ی بۆ بلاودەکرێتەوە، بۆیە تاکە شتێک هەبێت ئەویش رەفزکردنەوەی چاوپیکەوتنە ئەلیکترۆنیەکەیە.

دەنگە ئازدیخوازەکانی تاراوگە و ناو وڵات هاوکار لەگەڵ یەکتری سەرباری توانای سنورداریان، بەردەوام لە هەوڵدان کە ڕوی ڕاستی ستەمکاران و حکومەتە پۆلیسیەکەی مەسرور بارزانی بخەنە بەر چاو ئەوانەی کە پێشکات بەئاگان لە بونی بەرنامەی چاوپیکەوتنی پێیان.

هەروەها ئەوانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا کراوە ڕاستەوخۆ دوای چاوپێکەوتنەکان لە ڕێگا جیاوازەکانەوە پەیوەندیان پیوە دەکرێت و ڕاستیەکانی ئەو حکومەتە پۆلیسیە ، جگە لە دزی و گەندەڵیەکانیان، پێشێلکاریەکانیان بەرامبەر بە مافەکانی خەڵکی کوردستان و ئازادیخوازانی سیاسی و مەدەنی و ڕۆژنامەنوسان دەخەنە بەردەمیان.

هەروەها تەڤدا زانیویەتی ستافی مەسروور بارزانی توشی شۆک هاتوون لەوەی ئەمرۆ بەسەریان هاتووە بۆیە هەموو هەولێکی دبلۆماسی دەخەنە گەر بۆ ئەوەی لە داهاتوو ئەم چاوپیکەوتنە دووبارە ئەنجامبدرێت.
تەڤدا پرێس