TEVDA Press

ڕێکخراوی Pen Club جیهانی لە کۆبونەوەیەکی تایبەتیدا دۆسیەی زیندانە سیاسیەکان دەکاتە گفتوگۆکانی.

| Monday, 11.16.2020, 11:52 AM |


لەساڵڕوژی زیندانیە نوسەرەکان ١٤ی نوڤیمبەر، ڕێکخراوی پێن کلەبی جیهان ،بەئونلاین ، کۆبونەوەیەکی بەرفراوانی زۆربەی کۆمیتەکانیانی کردوە ، لەنێویان دا سەرۆک و جێگری ئەو ڕێکخراوە بەشداربوونە لەگەڵ ٣٠ کەسایەتی تری ئەندامی ئەورێکخراوە لەجیهان . لەکۆبونەوەکە دا ، باس لەرەوشی نوسەر و روژنامەنوسانی زیندانی کراو لە جیهاندا کراوە . لەنێو گفتوگوکان باس لەو رەوشە مەترسیەی بەسەر روژنامەنوسانی کورد لەژێر دەسەلاتی پارتی کراوە کەچون ڕۆژنامەنوس شیروان شیروانی و هاوریکانی شوین بزر و دەنگوی ئەشەکنجەدانیان هەیە . هاوکات هەرلەکۆبونەوەیەکە پێشنیاز کراوەکەنامەیەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم بکرێ ، کەبەپێی زانیاریەکان ، ئەو پێشنیازە لەروژانی داهاتوو دەچیتە بواری جیبەجیکردنەوە.
دەبێت بڵین پینکلۆبی ( یانەی قەلەم ) لەسالی ١٩٢١ لەبەریتانیا دروستکراوە بۆداکۆکی لەونوسەرانەی کەخاوەن پەرتوکن ، بەلام جەند سالیکە بوارەکەیان فراوان کردوە روژنامەنوس ومیژونوسانیش دەگریتەوە . وەئەو ڕیکخراوە پەیوەندیەکی توندوتولیان لەگەل نەتەوەیەکگرتوەکاندا هەیە ، کەدەتوانن کەیسەکان لەو ڕێگایەوە گەورەبکەن و فشار بخەنە سەر وەزارەتی دەرەوەی ئەو وولاتەی کەنوسەر و روژنامەنوسان ئازار دەدا
تەڤدا پرێس