TEVDA Press

بەهۆی بەرتەسکردنەوەی ئازادییەکان لە کوردستان مەسرور بارزانی لە کۆنفرانسی European business Summit ڕەفزی وەرگرتووە

| Wednesday, 11.18.2020, 08:50 AM |


لە درێژەی شکسەتەکانی سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەوروپا ، کۆنفرانسی European business Summit یەکێکی تر بوو لەو پلانانەی مەسرور بارزانی دەیویست وەکو قسەکەر بەشداری تیادا بکە بەڵام بەهۆی ناردنی نامەی زۆری چالاکانی ئەوروپا بۆ بەڕێوبەرانی ئەم کۆنفرانسە ڕێگری کرا لە بەشداری کردنی مەسرور بارزانی.

کۆنفرانسی ساڵانەی ئەم کۆڕبەندە زۆربەی سیاسیی و بازرگانە بەناوبانگەکانی ئەوروپا و جیهان تیادا بەشدار دەبن، هەروەها بە داڤۆسی بچوک بەناوبانگە.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو ئەم کۆنفرانسە لە ١٦ - ١٧ ی نۆڤێمبەر بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو.

هەرچەندە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم کە لە بەلجیکا وەکو کۆمپانیایەکی بازرگانی تۆمارکراوە هەوڵی زۆری دابوو مەسرور بارزانی لە یەكێک لە پانێلەکان وەکو قسەکەر بەشدار بێت بەڵام سەر ئەنجام بێسوود و دەستبەتاڵ بوون.

ئەمە دووەمین کۆنفرانسە هەوڵی ئازادیخوازانی ئەوروپا ڕێگری لە بەشداری مەسروور بارزانی دەکرێت .
پێشتر تەڤدا بڵاویکردوە کە جۆزێف بۆرێل بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپاش بە هۆی بەرتەسکردنەوەی ئازادی و هەنگاونانی کابینەی مەسرور بارزانی بەروو دکتاتۆریەت ئامادە نەبوو چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات و لە دوا ساتی پێش کۆبونەوەکە هەڵوەشێنرایەوە.

تەڤدا پرێس