TEVDA Press

سندووقە رەشەکەی سپیکردنەوەی پارەکانی بنەماڵەی مسعود بارزانی دوورخرایەوە

| Thursday, 11.26.2020, 03:17 PM |


مەسرور یەکێک لە نزیکترین راوێژکاری خۆی کە زۆرترین نەهێنی لایە دوور خستەوە
کە بە ( سندووقە رەشەکەی سپیکردنەوەی پارەکانی مسعود ومسرور بەناوبانگە)
نەوەی سێ یەمی بارزانی بالادەستی خۆیان لەرووی سیاسی و ئەمنی و ئابووری بەسەر حیزب و حکومەت دەسەپێنن ، بەرادەیێک هەموو دەسەلاتە گرینگەکان، بنەمالەکەیان قۆرغیان کردووە و وە هیج دەسەلاتێکی گرینگ لەدەستی کەسدا نیە، تەنانەت ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و راوێژکارەکانیشیان.
هەژموونی ئەم نەوەیش بە قۆناغ گەیشتۆتە ئەمرۆ:
قۆناغی یەکەم: دوورخستنەوەی سۆرانیەکان و تیرۆرکردنی نارازیەکانیان ، لە دوای سالی ١٩٩٦ وە هەموو سۆرانیەکانیان لە دەسەلات دارنین و دوورخرانەوە بە شێوەێک ئێستا سۆرانیەکانی ناو پارتی کەنارگیرکراون و وەکو دیکۆر بەکارییان دەهێنن هیچ رێز و پێگەیەکیان لەناو پارتیدا نەماوە.
قۆناغی دووەم: بارزانیە بالادەستەکانی ناو پارتی سەرەتای ئەم قۆناغە بە تیرۆرکردنی ئەدیب بارزانی لەسالی ٢٠١٣ و دەرکردنی هەریەک لە سەروەر پێداویی و شەعبان شەعبان و نەزهەت حالی ، ئەم قۆنا‌غە بە پیلان لە سالی ٢٠١٩ ەوە دەستیپێکردووە لەگەل هاتنی مەسروور بۆ سەرۆکی حکومەت و وەیسی بۆ پاراستن ، ئەمەی تا ئێستا سەرەتایە پێشەکێکە بۆ زنجیرەێک لە بەرنامەێکی دارێژراو لەداهاتوو زیاتر دەبن هەموو ئەوانەی لە خودی بنەمالەی بارزانی نین ، دوور دەخرێنەوە ، بەتایبەت بارزانیەکان و بادیینیەکان، وە گومانیش دەکرێت، ئەوانەی دوور دەخرێنەوە لە داهاتوو بەهۆکاری نادیار بکوژرێن چونکە نهێنی زۆریان لایە ، پشتر لە تەڤدا هۆکاری تیرۆکردنی ئەدیب بارزانی بە دوور و درێژی باسکرا وە. وە لە داهاتووش باسی خالی بەخالی بەرنامە دارێژراوەکەی نەوەی سێیەمی بارزانی دەکەین بۆ دروخستنەوەی و دەرکرنی بارزانی و بادینیەکانی نزیک لەبنەمالە بەهۆی پێکەیشتینی ئەم نەوە نوێیە.
قۆناغی سێیەم دەست بەسەر داگرتنی دامودەزگاکانی حکومەت و کۆلکەکانی دەسەلاتی کوردستان لەرووی دارایی و ئەمنی و سەربازی
سەرەوەر پێداوی کێیە ؟
کوری سالح پێداوییە ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بووە لە شۆرشی ئەیلول لە دەڤەری بادینان ، لە دوای شۆرشی ئەیلول چوونە دەرەوەی ولات و ئێستا سەروەر جنسییەی هۆلەندی هەیە، لەدوای بنەمالە کەسی یەکەمی بارورپێکراو بوو بەتایبەت لەرووی ئابووری و دارایی، بەرادەیەک زۆترین نهێنی ئابووری مەسرور بارزانی لای ئەوە بە سندوقە رەشەکەی سپیکردنەوەی پارەی مسعود و مەسرور ناوبانگی دەرکردووە.
لە سالی ١٩٩٥ هێناینەوە کوردستان کردیانە بەرپرسی گومرگی ئیبراهیم خلیل هەتا سالی ١٩٩٨ لە شوێنەکەی مایەوە.
دواتر نێچیرڤان بارزانی لە بەرپرسی گومرگ دەریکرد ، چونکە نهێنیی زۆری لابوو رێگایان نەدا بچێتە دەرەوە ، وە مسعود بارزانی بەلێنی پێدا، کارێکێ تری پێبدات ، وەکو سەرەتاش لە (دار ضیافە) خانوێکیان لە عزەدین بەرواری ستاندەوە دایان بە سەروەر بۆ رازیکردنی.

هەتا ئەوکاتەی دەزگای پاراستن دامەزرا ، لە دامەزراندی دەزگادا رۆلێکی سەرەکی بینی لە گۆرینی رێخکستنی تایبەت بۆ دەزگای پاراستن ، هاوکاری مەسرور بارزانی بووە بەم هۆییەوە زۆر لە بنەمالە نزیک بووە وە بەتایبەت لە مەسعود و مەسرور ،وە لە هەموو سەفەرەکانی مەسعود بارزانی ئەم سەروەرە، یاوەری دەکرد، تا دامەزاردنی مەکتەب ئیستسماراتی پارتی سەروەر هەموو کارە بازرگانیەکانی بنەمالەی لە دەروەی وەلات جێبەجێ دەکرد.

دواتر کرایە بەرپرسی گروپی کۆمپانیاکانی (ستێر گروپ) جگە لە بەرپرسبوونی لەم گروپەیە کاری سەرکی سەروەر لە رێگای ستێرەو سپیکردنەوە پارەکانی بنەمالەبوو لە ئەوروپا.

لە ئیستادا بەهۆی پێگەیشتینی نەوەی سێیەمی بارزانی و شارەزابوونیان لە کاری بازرگاینی لە دەرەوە ئیشیان بەسەروەر نەماوە و دەریان کردووە ، لەترسی گوشتنی سەروەر واینیشانداوە کەوا ژێرپەنجەی (سەرەتان) هەیە بەلام تەڤدا بەدواداچونی کردووە ئەمە راست نیە تەندروستی زۆر باشە و هیچ نەخۆشێکی نیە بەلکو ئەمە بەهانەێکە تاوەکو مەسعود و مەسروور وازی لێبهێنن و نەیکوژن، ئەگەری زۆریشە لەئایندە لەناوببرێ ، چونکە وەک گوتمان نهینی زۆری تالانی ماڵی مەسعود بارزانی لایە.

بەهەمان شێوەی سەروەر نەزهەت عالیش دوای ئەم هەموو سالە کە خزمەتکردەنی بنەمالە ، بەهۆی پێگەیشتنی نەووەی دەوەمی بارزانی ئەویشیان دەرکردووە تەنانەت هەموو براکان ە کەسەنزیکەکانی دوور خراونەتەوە وە مووچەشیان براوە، هەروەها شعبان شعبانیش هەمان چارەنوسی توشبووە ، هەروەها ئەدیبیشیان هەر زۆر زوو کوشت....
هەموو ئەوکەسانە کەسی نزیکی مەسروور بوون لە سەرەتای گۆرینی ناوی رێکخستنی تایبەت بۆ دەزگای بەدناوی پاراستن هاوکاری بوون.
لێرەدا دەردەکەوێت نەوەی سێیەمی بنەمالە بەتایبەت مەسرور و وەیسی نەک مەترسین لەسەر کوردستان بەلکو مەترسین لەسەر حیزبەکەشی یا بەتایبەتر لەسەر ئەوە کەسانەی کە چەندین سال خزمەتی بنەمالەیان کردووە ، کە سەبر سەبرە چ بە دوورخستەنەوەیان بێت لە کارەکانیان دواتر سەردەگرێت بۆ لەناوبردنیشیان ، یاخود چ راستەوخۆ لەناویان ببات وەکو ئەدیب ، ئەم قۆرغکاریەی نەوەی سێیەم سەرەتا لە قۆرغکردنی دەسەلاتی ئەمنی دەستیپێکرد دواتر قۆرغی هەموو کایەکانی حیزب وە ئیستاش قۆرغی حکومەتیان کردووە.
تەڤدا پرێس