ڕاگەیاندراوێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی
| Monday, 11.30.2020, 02:54 PM |
کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان راگەیندروێکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەی لووتکەی یەکێتی و گۆران بلاوکردۆتەوە کە کۆپێکی بۆ تەڤدا پرێس نێردراوە
ئەمەش دەقەکەێتی
ڕاگەیاندندراوێک سەبارەت بە کۆبوونەوەی لوتکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی
وەک هەموو ئاگادارین کە دوێنێ یەکشەممە ۱۱/۲۹ کۆبوونەوەی لوتکەی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی لە دەباشان ئەنجام درا، بە پێی ڕاگەیاندنی کۆتایی کۆبووەنەوەکەیان بێت، کە بڵاوکرایەوە، هەردوو لا لەسەر چەند خاڵێک کۆک بوونە، بەڵام ئەوەی بە لای ئێمە و زۆر لە خەڵکی باشوری کوردستانەوە سەیر و نائاسایی بوو، لە ڕاگەیاندنەکەدا بە دێڕێکیش باس لە ئەو فەزای ترس و تۆقاندن وە دەیان ئازادیخوازە دەسگیرکراوانەی ناوچەکانی هەولێر و بادینان نەکراوە، کە هەیانە شەش مانگ دەبێت، تەنانەت کەس و کار و پارێزەرەکانیشیان نەیانتوانیوە بیانبینن!! وەک ئەوەی ئەم دوو حزبەی تەنها ناوچەکانی سلێمانی وگەرمیان بە هی خۆیان بزانن. بۆیە ئێمە لێرەوە بە توندی ڕەخنە لەم بێدەنگی و خەمساردییەی ئەم دووحزبە دەگرین و ڕایدەگەیەنین، بەم شێوازە ڕەفتارکردنیان بە کردەوە دەیانکاتە هاوبەشی ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر بەو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانە ئەنجامدراوە.
کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادییەکان/ هەرێمی کوردستان
۲۰۲۰/۱۱/۳۰
تەڤدا پرێس
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved