TEVDA Press

کورتەی ئەنجامی چالاکیەکانی کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان

| Wednesday, 12.09.2020, 05:17 PM |


چالاکی و هەنگاوەکان بەردەوام کاریگەرتر دەبن. ئەنجامی سیاسەتی گەندەڵى و شکستخواردوی  دەسەڵاتی بنەماڵەکان، چالاکوانان و دەنگە ئازادەکان  گەلێك کاری سودمەند و بە ئەنجامیان داوە. لە نێوان کارە لەبەرچاوەکان؛ گەیاندنی راستی ڕوداوە تاوانکاریەکانە بە ڕێکخراو و دەزگا دەوڵەتیە جیهانیەکان. یەکێك لە ئەنجامی ئەو کارانە، شکست پێهێنانی سەردانی مەسرور بەرزانی و  پێشوازی نەکردنی لەلایەن پەرلەمان و کۆمیسیۆنی ئەوروپا لە برۆکسل.
لەپاش گەیاندنی راپۆرتاتێکی بێشومار، ئیدانەکردنی سەفیری کۆموسیۆنی ئەوروپا (مارتن هوت)  لە ئیراق ، دژ بە زەبرو زەنگی بەرامبەر بە خۆپێشاندەران کە تەنها داوای مافی نان و ئازادی دەکەن.
کار کردنی جدی لەلایەن گروپی ١٥ پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی ئێراق و پشتگیری خۆپێشاندەران و داوای ئازادکردنی چالاکوانان و زیندانە سیاسیەکان و ڕۆژنامەنوسان .

کۆمیتەی داکۆکی لە ماف و ئازادیەکان        09.12.2020