لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

هەواڵ

مەترسیەکی جدی لەمەڕ دارایی هاووڵاتیانی باشور بۆ دراوی ئێرانی

Saturday, 07.25.2020, 11:22 PM


بەر لەوەی بچمە ناوەرۆکی بابەتەکە،پێم باش بوو پێشینەیەکی کورت سەبارەت بە ئاڵۆزیەکانی بەرزی ونزمی دۆلاری ئەمریکی و تومەنی ئێران بخەمە بەر باس،زۆر ناگەڕێمەوە بۆ ڕابردوو تەنیا وەکوو ئاماژەیەک  بۆ ساڵانی ڕابردوو واتا لە ساڵی 2011 ئاڵۆگۆڕی دراوی ئەمریکی بە تومەنی ئێرانی کە تەنگەژەی سیاسی ئێران و ئەمریکا زیاتر لێک هەڵبەزی و ئابڵۆقە خستن بۆ سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا و لێدوانە دژ به یەکەکانی ئەو دو وڵاتە لە هەمبەر یەکتری ڕێگە خۆشکەر بوو بۆ ئەوەی دراوی ئێران بە نیسبەتی دۆلار نزمی بە خۆیەوە ببینێت و ناهێنجاری و ئاژاوەی  سیاسی و کۆمەڵایەتی و لێبکەوێتەوە، و لە ماوەی یەک ساڵدا 1$=700تومەن گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی بۆ 3500 تومەن لە سی ساڵی ڕابردووی دەسەڵاتی ئێران دا.

ئەوەی کە مەبستمە لێرەدا، چۆن کۆمەڵێک مافیای چاوچنۆکی دەست رۆیشتووی ناو دەسەڵات کە پشتیوانی دارایی و سیاسیان هەبوو سودیان لەو فەوزا ئاڵۆزە وەرگرت و بە کڕین و ڕازی کردنی خەڵکانی باوەڕ پێکراو لە ناو شارە کوردەکان و سەرمایەدارانی رۆژهەڵاتی کوردستان سەرجەم سەرمایەی ژیانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتیان بە با داو  لە سێناریۆیەکی ئاڵۆز و پشتی پەردە خەڵکی ئێمەیان ڕووتاندەوه،لە ساڵی 2011 کە دۆلاری ئەمریکی نرخی یەکجار زۆر جیاوازی لە ناو بازاردا هەبوو واتا ئەگەر 1$=1500 تومەن،بانکی ناوەندی ئێران دۆلاری ئەمریکی بە شێوازی سیستماتیک، دراوی ئەمریکای ئەدا بە نوسینگەکانی ئاڵوگۆری دراو کە 1$= 900 تومەن واتا جیاوازیەکی زۆری هەبوو کە نوسیگەکانی ئاڵۆگۆری دراو مۆڵەتی کارکردنی یاساییان هەیە و مافی ئەوەیان پێدراوە بەو ڕادەیەی کە پارە لە بانکی ناوەندی بخەوێنن ئەرزی خاریجی یان بە تایبەتی دۆلاری ئەمریکی به نرخی حکومەت بکڕن و بیدەنە دەست هاووڵاتیانی ئێران کە نیازی سەفەریان بۆ دەرەوەی وڵات هەیە تا ئەوکاتەی کە دۆلار بەرزیەکی بەرچاوی بە خۆوە نەبینی ئەوان ئەم ئەرکەیان بۆ ئاسانکاری هاووڵاتیان ڕادەپەراند، بەڵام لە دوای زەق بوونەوەی جیاوازی نرخی تومەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی کە بانکی ناوەندی ئێران ڕاگرتنی باڵانسی بەهای دراوی ئێرانی له کۆنترۆڵ دەرچوو.خەڵکی رۆژهەڵات سەرجەم پارەکەیان دو دەستی پێشکەشی ئەو خەڵکە سەرمایەدار و باوەڕ پێکراوەنە کرد کە لە لایەن ئەو کۆمەڵە مافیایه هەڵخڵەتێنرابوون کە گوایە ئەوان دەتوانن دۆلاری ئەمریکی به نرخی حکومی لە بانکی ناوەندی ئێران وەربگرن و لە بەرامبەر ئەو کڕین و فرۆشتنە سودێکی کەم بۆخۆیان هەڵدەگرن کە دواجار بە داخەوە ئەنجامێکی دڵتەزێن و چاوەڕوان نەکراوی لێکەوتەوە کە ئەویش ئەوە بوو هەموو ئەو خەڵکانەی کە سەرمایەکەیان تومەن بوو دابویانە دەست خەڵکانی سەرمایەدار و نزیک له خۆیان بە ئومێدی ئەوەی کە دۆلاری ئەمریکیان بە نرخی حکومی دەست بکەوێت ولە بازاری ئازاد دا بە سودێک بیفرۆشنەوە  دواجار هیچ دۆلارێک لە بەرامبەر تومەندا نەگەرایەوە ناو گیرفانی خەڵک و له دوای چەند مانگ چاوەڕوانی و نائومێدی هەر چی پارەی کاسبی چەند ساڵەی خەڵکی سەر سنورە له حاڵەتێکی تەم ومژاوی دا بێ ئەوەی هیچ کەس بەرپرسیارەتی ئەم کارە بەئەستۆ بگرێت  و بانگهێشتی داداگا بکرێن کۆتایی پێ هات کە خۆم  ئەوکات یەکێک له قوربانیانی بازرگانی ئەرزی خاریجی بووم.ئەمەیان قۆناغی یەکەمی پرۆسەی ئەنفالی سەرمایەی خەڵکی رۆژهەڵات بوو کە پارەیان لە دەست هاووڵاتیان نەهێشت.

جێگای باسە لە دوای ئەم پرۆسە پڕ له نهێنی و ئاڵۆزیە جارێکی تر سەر ڕای ئەوەی لەم پلانەدا وە لە قۆناغی یەکەم سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی گرتەوە لە بۆیایخچێکی ئاسایی تا فەرمانبەرێکی حکومی و .....تاد گەلی کورد لە باشور پشتیوانی خۆیان دوباره کردەوە تەنیا له سەر متمانە کاڵای بیانیان بۆ بازرگانانی رۆهەڵات لەو دیو سنورەوە دەناردە روژهەڵات و هەناسەیەک هاتەوە بەر خەڵکی ئێمە چونکە کەسابەتی زۆرینەی دانیشتوانی رۆژهەڵات لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی سەر سنورەکانە،تا ساڵی 2017 کە دیسان نەوەساناتی ئەرزی خاریجی لەگەڵ دراوی ئێرانی سەری هەڵدایەوە،له نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2018 نرخی 1$= 4000 تومەن.بەم پێیە لە نێوان ساڵەکانی 2011 تا سەرەتای 2018 تەنیا 500 تومەن بەهای دۆلاری ئەمریکی وەکوو حاڵەتی ئاسایی بەرز بۆتەوە.له ئێران بە حوکمی ئەوەی کە دەوڵەت خۆی بە بەرپرسی ژیانی هاووڵاتیان نازانێت و زۆرینەی خەڵک کاری سەربەخۆی گرتۆتە بەر.ناراستەخۆ پەیام دەگەینن کە ئی خۆم دەخۆم،بەشی ئێوەش هەر دەخۆم،لە ماوەی دوساڵدا واتا کۆتای ساڵی 2017 بۆ سەرەتای ساڵی 2019 نرخی 1$ له 4000 تومەنەوە گەیشتە 19000 تومەن کە هاوشێوەی ئەم بێ بەها بوونەی دراوی ئێرانی بوونی نەبووە.

ئێران بە حوکمی ئەوەی خاوەنی سیستەمی بانکیەو له ژێر کۆنترۆل و چاودێری چڕی دەسەڵات دایە،حکومەت توانای هەموو جۆرە زانیاری ئەوەی هەیە هاووڵاتیان خاوەنی چەندی سەرمایەن و هەژماری بانکی هاووڵاتیان سیستماتیک هاوشێوەی ئورووپا و ئەمریکا کۆنترۆڵ دەکرێت.له قۆناغی دوهەمی پرۆسەی ئەنفالی سەرمایەی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر زۆر ئاگاهانە هەلومەرجی ئەوەی بۆ هاووڵاتیان ڕەخساوە تاکوو ڕوو بکەنە بازاری ئەرز وئاڵوگۆڕی دراوی ئێرانی و ئەمریکی.بە جۆرێک لە کێشمەکێشی نێوان ئەمریکا و ئێران کە داخستنی سنورەکانی رۆژهەڵاتی لێکەوتەوە ،بێکاری و هەژاری و برسێتی رۆژ لە دوای رۆژ داوێنی خەڵکی ئێمەی دەگرتەوە ،هاووڵاتیان لە ناچاری به دوای ڕوناکایەکەوە بوون کە بازرگانیەک بکەن تاکوو بژێوی ژیانی خۆیان سەربەرزانە پەیا بکەن،لە ژووری ئۆپراسیونی بازاری سەرمایە کۆمەڵێک خەڵک پشتی پەردە کاری دەکرد،لە کۆتایەکانی ساڵی 2017 ئەمجارەیان پێچەوانەی قۆناغی یەکەم بانکی ناوەندی دراوی ئەمریکی بە هیچ شێوازێک نەدایە دەست خەڵکی ،بەڵکو ناڕاستەوخۆ بە بەرز کردنەوەی دراوی ئەمریکی خەڵکیان هاندا کە پارەکەیان له بانک بهێننە دەرێ و لە عێراق دۆلار پێ بکڕن،دوا بە دوای ئەم حاڵەتە کە خەڵک بە شێوازێکی کت و پڕ پارەکەیان لە بانکەکان کشاندەوە سیستمی بانکی وەها خۆی نیشان ئەدا کە بێ ئاگایە لەم بابەتە ،بەڵام حکومەت هوشداڕی تووندی دابوو بەو کەسانەی کە هەر کەس دراوی کاغەزی ئێرانی هەناردەی دەرەوە بکات بە تاوانی سپی کردنەوەی پارە یان شۆردنەوەی پارە سزای تووندی یاسایی دەدرێت چونک دەسەڵات پێی وابوو ئەوە کاریگەری ڕاستەوخۆ و بەرچاوی دەبێت لە سەر بێ بەها کردنی تومەنی ئێران.

لە کۆتای ساڵی 2017 تاکوو ساڵی 2019  بەردەوام بێ پسانەوە بەهای دراوی ئێرانی دادەبەزی بێ هیچ لۆژیکێک و پاساوێکی سیاسی ،دارایی و  و زۆرینەی خەڵک دراوی ئێرانیان هەناردەی دەرەوە کردو دۆلاریان جێگرەوە کرد لەم نێوەندە ئەو بەرزی و  نزمیە کە کۆمەڵێک خەڵکی پسپۆر و شارەزای بواری دارایی و کاروسەرمایە نرخی دۆلار و تومەنیان دەست نیشان دەکرد لە ماوەی ئەو دو ساڵەدا هەرکات تومەن لە دەست خەڵک بایه ،ئەوان بەهای دۆلاریان بەرز دەکردەوە ،هەرکاتێکیش دۆلار لە دەست خەڵک بایە ئەوان نرخی دۆلاریان دادەبەزاند تاکوو ئەو ئاستەی کە نە تومەنی ئێرانی لە دەست خەڵک مایەوە هەمیش دۆلاری ئەمریکی، بە ئەم شێوازە کار کردنە لە پشتی پەردەوە بۆ بازاری دراو قۆناغی دوهەمی پرۆسەی ئەنفال کوتایی پێ هات و خەڵک بە تەواو مانا هەژارتر کرا هەر چەند لەم  مانگەدا حکومەت ڕاگەیاند کە نزیکەی 35 ملیار دۆلاری ئەمریکی لە ماڵەکاندایە کە ئەوەش پەیامێکی زۆر روون و ئاشکرایه کە مەبەستیان لە ڕاگەیاندنە چیە.

بەڵام ئەوەی کە پێوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لە سەر باشوری کوردستان:

لە هاوینی ساڵی 2019 نرخی دۆلار یەک لەناکاو داشکانێکی بەرچاوی بینی کە لە سەرەتای ساڵدا نرخەکەی 19000تومەن بوو لە هاوینەکەی بۆ  12000 تومەن دابەزی ترسی خەڵکی لەوەی کە گریمانەی ئەوە دەکرا زیاتر دۆلار بشکێت و دراوی ئێرانی بەرز بێتەوە سەرجەم دۆلارەکانیان فرۆشتەوە جارێکی تر دۆلار کەوتەوە دەست دەڵالەکانی بازار کە کاریان بۆ کۆمەڵێک خەڵکی تایبەت دەکرد چونکە لە سەرجەم شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و له باشوریش له پارێزگای سلێمانی گروپی چەند کەسی بوونی هەبوو کە کڕین و فرۆشتنی دراویان بۆ ئەو کۆمەڵە مافیایە دەکرد ،دۆلاری ئەمریکی به فەردە لە شارە رۆژهەڵاتیەکان دەناردەوە پایتەختی ئەم وڵاتە.خەڵک پارەی بە دەستەوە نەما تا بازاری ئاڵوگۆری دراو کۆتایی پێ هات ،ئارام ئارام بێ ئەوەی خەڵک هەست پێ بکات دۆلاریان لە 12000وە هەڵکشاندەوە تا ئەم ماوەیە کە نرخی 1$=26000تومەن.

لە باشوری کوردستان کڕینی دراوی ئێرانی خواستێکی زۆری له سەرە بە ئۆمێدی ئەوەی کە نرخەکان جێگر نین و تومەن هەڵدەکشێتەوە،ئەمە بۆچونێکی نزیکە چونکە پێشتر بەهای دراوی ئێرانی بەرزی و نزمی زۆری بینیوە.بەڵام ئەوەی کە لە سلێمانی و دەوروبەری مەعامەلەی له سەر دەکرێت (ئێسکناسی) ئێرانی نیە بەڵکوو (چێکی )نوێی ئێرانە کە چێک لە ئێران سریاڵی هەیە واتا هەر چێکەی ژمارەیەکی تایبەت بە خۆی هەیە کە له کاتی وەرگرتن لە بانک و گەڕانەوەیان بۆ بانک ئەم سریالە له ناو سیستەمی بانکی ئێراندا یادداشت دەکرێت .کە تا ئێستا لە بانکەکان و ناو بازاردا کاری پێنەکراوەو بوونیشی نەبووە،ئێران زیاد لە پێنج ساڵە دراوی کاغەزی لە چاپ  نەداوە نەیخستۆتە ناو بازارەوە،ئەو دراوە کاغەزییەی ئێستاش لە ناو خەڵک دا بوونی هەیە ئی ساڵانی ڕابردوویە،واتا خەڵک و بانک کەمترین حاڵەت دراوی کاغەزیان له بەردەستە هەرچی کڕین و فرۆشتنە تەنیا ئالوگۆڕی ژمارەی پارەکانە لە سەر کامپیوتێر و هیچی تر.بوونی ئەم جۆرە چێکە لە باشور له چەندین حاڵەت بەدەر نیه کە له ژێرەوە بە وردی ئاماژەی پێ دەکەم:

1 بە پێی بەدواداچوون و کۆمەڵێک زانیاری و ڤیدیوی کە بۆم هاتوە ئەم چێکانە بێ پشتیوانی له چاپ ئەدرێن واتا پشتیوانی سیاسی هەیە لە ناو ئێرانداو بە پارەی ئێرانی ناسراوە و پارەکە یاساییه بەڵام پشتگیری دارایی نیە، بێ پشت بستن بە ئاڵتون هاوشێوەی دراوی ئەمریکی چاپ دەکرێت و له ناو بازاردا بڵاو دەکرێتەوە.ئەمەش حاڵەتی هەڵواسان نزیکتر دەکاتەوە کە ئەگەر دراو ئاڵتونی له پشت نەبێت هیچ شەرعیەتێکی یاسایی و بەهایەکی نیە تەنیا ئامانجی سیاسی له پشتەوەیه بۆ دەوڵەمەند بوونی کەمینەیەک و قەرزدار کردنی خەڵک.

لە ئەساسدا بانک و بانکداری گەورەترین فێڵێک بوو له جیهانی مرۆڤایەتی کرا ،حکومەتەکانیان به کۆکردنەوەی ئاڵتون ناچار کردو مافی ئەوەیان پێدان هەر وڵاتێک ئەبێت دراوی تایبەت بە خۆی هەبێت ، تاکوو ئاڵتون له بانکەکانی سوئیس و گەورە بانکەکانی ئەمریکا  کە خاوەنداریەتی تایبەت دەکرێت و له ئەگەری بێ بەها بوونی دراوەکە بانک لە ڕووی یاساییەوە مافی ئەوەی پێ دەدرێت دەست بەسەر ئاڵتونەکاندا بگرێت.

2ئەگەر ئەو جۆرە دراوەی ئێران لە باشور و عێراق پشتیوانی دارایی هەبێت واتا ئاڵتونی له پشت بێت،ئێران ناچارە بە هەر شێوازێک بێت دراوەکەی بۆخۆی بگەڕێنێتەوە،بەڵام کاتێک کە زۆرترین دراوی خۆی له دەست خەڵکی کردوەو دۆلاری لێکڕیونەوە ئاماژەکان پێمان دەڵێت ئێستاکە زۆرترین خەڵک کە ئاڵتونی مناڵ و هاوژینەکانیشیان بۆ کڕینی تۆمەن فرۆشتووە و دۆلار له لایەن دەڵاڵەکانەوە بۆ ئێران کڕدراوە  له ئێستادا بێ پشتیوانێ دارایی چاپ کردنی 1 ملیار تومەن تێچووەکەی 400$ ئەمریکیە کە به گۆڕینەوەی ئەو بڕە پارەیە ئێران دەتوانێ بە نرخی رۆژ 40،000$ ئەمریکی بۆ بانکی ناوەندی ئێران بگەڕێنێتەوە،لە ئەگەری بەردەوام بوونی نزمی دراوی ئێرانی بانک دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بە سڕینەوەی سفرێک لە سەر دراوەکە کارەسات بخوڵقێنێت و بەهای دراوەکەی بەرز بکاتەوە بەڵام چۆن؟ئەو هاونیشتیمانیەی کە تا ئەورۆ بە $10,000 توانای کڕینی 260 مێلۆن تومەنی ئێرانی هەبوە لە دوای سڕینەوەی سفرێک لە سەر دراوەکە .تومەنی ئێرانی دە هێندە هەڵدەکشێت و260 مێلۆن تومەنی ئێرانی لێ دەبێتە 26 مێلۆن تومەن،بۆ ئاگاداریتان واحدی دراوی ئێران تومەن نیە و ڕیالە واتا ئێران دەتوانێ بڵێت لەم ساتەوە ئێمە کار بە تومەن دەکەین نەک ڕیاڵ کە بە سڕینەوەی سفرەکە بەهای دراوەکەی دە هێندە بەرز دەکاتەوە.

3 ئێران دەتوانێ به باتڵ کردنی ئەم چێکە کارەساتێکی دیکە بخوڵقێنێت و ڕایگەینێت کە چیتر ئەم چێکە هیچ بەهایەکی نیەو لە ئاسایی ترین حاڵەتدا بۆ ئەوەی له ڕووی یاساییەوە کێشەی نەبێت و تاوانبار نەکرێت مۆڵەتی 24 کاتژمێری بداتە ئەو کەسانەی ئەم جۆرە دراوەیان پێیه بۆ ئەوەی ڕادەستی بانک بکەنەوە تاکوو ماێە پوچ دەرنەچن کە گەڕانەوەی ملیارها ملیار چێکی ئێرانی لە دەرەوەی وڵات لە زەمەنێکی دیاریکراودا جگە لەوەی کە دەبێتە بەشێکی مەحاڵات ،تەنانەت هەر کەسێکیش بە پارەی کاغەزی ئێرانی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو هاوردەی ناوخۆی ئێرانی بکات سەر ڕای دەست بە سەر داگرتنی پارەکە بە تۆمەتی سپی کردنەوەی پارەی ئێران و بێ بەها کردنی دراوەکەیان سزای لە سێدارە دانی حەتمیە.بە مەرجێک ئەگەر ئەو جۆره چێکە له ناو خۆی ئێرانیشدا بوونی هەبێت و مامەڵەی بازرگانی پێوە کرابێت تەنیا خەڵکی ناوخۆی ئێران فریای ساغ کردنەوەی دەکەون واتا ڕادەست کردنەوەی بۆ بانکەکان،دیارە ئەم چێکە لەو ئەخیرانەدا بانکی ناوەندی ئێران لە چاپی داوە بەڵام بەر لەوەی بگاتە دەستی هاووڵاتیان ئێران،لەو دیو سنورەکانەوە ب دراوی ئەمریک مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە کۆتایی نوسینەکەمدا ئەوەی لە ئێستادا ڕووی داوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوی رۆژهەڵاتی کوردستان له کۆتاییدا خەڵک نە تومەنی ئێرانی پێ دەمێنێت هەمیش سەرمایەکەی لە دەست ئەدات کە ئاڵتون و دینار و دۆلاری ئەمریکی بووە بە هۆی ئەو بەرزی و نزمیەی کە بەرنامەدارێژراو کاری بۆ دەکەن.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟