لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

بڕوا ستار : گۆڕان لە بزوتنەوەیکی ئومێدبەخشەوە بۆ بزوتنەوەیەکی ئومێدکوژ

Saturday, 07.25.2020, 11:35 PM


لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردنی ۲٥/۷/۲۰۱۱ ئەو کاتەی کە لیستی گۆڕان وەک چرایەک لەنێو خەڵکی زۆرینە هەژار و غەدرلێکراو بڵێسەی ئاگری درەوشایەوە و بوو بە پشت و پەنای هەموو ئەو خەڵکەی کە لە تاو برسیەتی و هەژاری و نادادی و نەبوونی ئازادی توڕەییان گەیشتبووە لوتکە، بەڵام ئەو کات لیستی گۆڕان هات و سەرباری هەموو ئەو نەهامەتییە خەڵکی لە کۆمەڵێک شت ئاگادار و وشیارکردەوە کە پێشتر نەیاندەزانی چیبوو، بودجە و نەوت و سیاسەتی ئابووری و بازرگانی و چاکسازی و پڕۆژەی ستراتیژی و بوژانەوەی کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و تەندروستی و هتد...، ئەو چەمک و دەستەواژە سەردەمیانەبوون کە زۆرینەی خەڵکی ئێمە باش لێیان حاڵی نەبوبوو و گۆڕان بەشی زۆری پێ ئاشناکردن، ئەو کاتەی کە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی بە ڕەتڵی سەیارەکانیانەوە جادە گشتییەکانی شاریان دەگرت بۆ ئەوەی پێیدا تێپەڕن و خەڵک نەیانبینێ، هەر ئەو کاتە سەرەکانی گۆڕان دەهاتنە ناو خەڵک و بە سەیارەی مۆدێل نزم و هەندێ جاریش بە تەکسی و پاس کارەکانی خۆیان لەنێو خەڵکدا ڕادەپەڕاند، ئەمانە بەشێکن لەو جیاوازییە جەوهەرییانەی کە گۆڕانی جیادەکردەوە لە حیزبە دەستەڵاتدارەکان، هەر ئەمەش هۆکاری ئەو گۆڕانکارییەبوو کە لە بۆچونی خەڵکدا درووست بوو و وایلێکردن ببن بە بەشێک لەو پڕۆژە سیاسییە و لە یەکەم هەڵبژاردندا بە هاوکاری لە خۆبوردەیی خەڵک سەرکەونێکی گەورە بەدەستبهێنێت، کە لە چوار ساڵی یەکەمدا گۆڕانکاری گەورە لە پێکهاتەی کۆمەڵگە و دەستەڵاتدا درووست بوو، هەر لە بەهێزبوونی پەرلەمانەوە تا دەگاتە جۆش و خرۆشی خەڵک لەسەر شەقامەکان و لەرزاندنی تەختی دەستەڵاتەوە. ئەم کاروانە تا ساڵی ۲۰۱۳ بەردەوام بوو، تا ئەو کاتەی گۆڕان دوای ٤ ساڵ دیسانەوە بەشداری لە هەڵبژاردن کردەوە و هەمان دەنگ و کورسییەکانی خۆی بەدەستهێنایەوە، بەڵام بەداخەوە بە هۆی چڵێسی بەشێک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە و تامەزرۆییان بۆ دەستەڵات، لەگەڵ پێکهێنانی کابینەی حکومەتدا گۆڕان بڕیاریدا بچێتە حکومەتەوە، کە ئەمەش گەورەترین هەڵەی ستراتیژی ئەو بزوتنەوەیەبوو کە تەمەنی ٤ ساڵبوو، هەربۆیە خەڵکێکی زۆر بەم هەنگاوە توڕەبوو و دواتر دەستبەرداری ئەو بزوتنەوەیەبوو، کە شەو و ڕۆژی بۆ خستبووە سەر یەک و لە نێوان مەرگ و ژیاندا خۆی بۆ یەکلایی کردبووە. مرۆ ئەگەر سەیرکات دەبینێت ئەم هەڵەیەی کە گۆڕان کردی، دەرئەنجامەکەی لەوەوە دەرکەوت کە لە سێیەم جار بەشداریکردنی ئەم بزوتنەوەیە لە هەڵبژارنەکان نیوەی دەنگەکانی لەدەستدا و تەنها ۱۲ کورسی بەدەستهێنایەوە، کە ڕەنگە زۆر جار سەرانی گۆڕان بیانوی نا لۆژیکی بۆ ئەم نسکۆیە بهێننەوە، بۆ نموونە مردنی نەوشێروان مستەفا کە ڕێبەری ئەم بزوتنەوەیەبوو بە هۆکاری سەرەکی دەزانن، بەڵام بێئاگا لەوەی کە زۆربەی ئەو خەڵکەی وازی لە گۆڕان هێنا لەبەر چڵێسی و ئەشقە دەستەڵاتی سەرانی گۆڕان بوو نەک مردنی نەوشێروان مستەفا. بەداخەوە دوای ئەم شکستە گەورەیە، گۆڕان لەبری ئەوەی دەرس لە هەڵەکانی وەربگرێت، کە هۆکاری سەرەکی و ناوەکی بریتیبوو لە بەشداریکردنی حکومەت، دیسانەوە بەشداری کردەوە، بەمەش بۆ هەتایە دوا بزماری لە تابوتی مەرگی خۆیدا، کە بێگومان بەم کارانەی گۆڕان، دەشێ چەندین ساڵ ئەم بێهیواییە خەڵک بەنج کات و چیتر بە ئاسانی متمانە بە هیچ هێزێکی کۆن و نوێ نەکات، ئەمەش ترسناکترین قۆناغێکە کە خەڵک وای لێدێت ڕەش و سپی جیانەکاتەوە.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟