لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

نەوت دەکەین بە چرای خۆشگوزەرانی؟!

Sunday, 07.26.2020, 11:35 AM


رۆژی 10 حوزەیرانی 2009 لە نمایشێکی گەورەدا، مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دەستیان خستە سەر ئەو سوکانەی رەمزیەن بۆ ئیزندان و فرۆشتنی نەوتی کوردستان تەرخان کرابوو، گەرچی پێش ئەو بەروارە لانی کەم سێ ساڵ تێپەریبوو بەسەر دەرهێنان و هەراجفرۆشی نەوتی کوردستان لە تاوکێ و خورمە و شیواشۆک، کە دواتر دەیان ناوچەی تری گرتەوەو پارتی و یەکێتی بەسەدان بیری نەوتیان لێداو پارەکەیان خستە گیرفانی سەرانی خۆیانەوە، بەڵام لەم بەروارە بەدواوە خاکی کوردستانیان بۆ کۆمپانیا تورکی و ئەمریکی و ئەوروپییەکان کردە کەوگیرو نەوتێکی زۆریان لە کوردستان دۆزیەوەو دەستیان کرد بەفرۆشتنی. گەرچی ئەم پرسە بووە بابەتی کێشەیەکی قوڵ لە نێوان هەرێم و بەغدا، بەڵام بەتایبەت پارتی گوێی بە قوڵبوونەوەی کێشەکانی بەغداو هەرێم لەسەر فرۆشتنی نەوت نەداو کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان و مادەی 140 ی دەستوری عێراقیان بە نەوت گۆڕیەوە، چونکە فرۆشی نەوت بۆ پارەداربوون و دەوڵەمەندبوونی بنەماڵەی بارزانی و یەکێتی بوو. زۆرجار ئەو قسەیە دووبارە ئەکرێتەوە کە مالیکی سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق بە بەرپرسانی کوردی ئەوت بۆچی نەوتی کوردستان دەرئەهێنن و هەرزان فرۆشی ئەکەن، لە کاتێکدا ئێوە ساڵانە لەسەدا حەڤدەی بوودجەی هەموو عێراقتان بۆ دێت؟ ئەم بابەتە بۆ هەموو کوردێک جێگەی شۆکە کە بەرپرسێکی عەرەب بڵێ لێ بگەرێن نەوتی خۆتان بۆ نەوەکانتان بێت، بە نەوتی بەسرەو کەرکوک خۆتان بژیەنن، بەڵام گەر بزانین پێداگری بنەماڵەی بارزانی لەم پرسە بۆ دەوڵەمەندبوونی زەبەلاحی خۆیان بووەو فرۆشی نەوت ئەو ئامانجەی بەدیهێنان، شتەکە ئاسایی دێتە بەرچاو! نەوت کە بڕیاربوو بکرێتە چرای خۆشگوزەرانی و لە هەڵبژاردنی 25 تەمووزی هەمان ساڵ بووە دروشم و دژی گۆڕانیش بەکارهات، دروشمێکی راستگۆیانە بوو! بەڵام خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک و میللەت نا، بەڵکو بۆ خۆیان و شەریکەکەیان.

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس





وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟