پارتی رێڕهوی ئاوی بهنداوی بێخمهی گۆڕی
| Sunday, 01.03.2021, 12:58 PM |
هێزێكی زۆری پارتی دیموكراتی كوردستان لە سنوری سورچیایەتی جێگیر كراون و له دوو مانگی ڕابردووشدا رێڕهوی ئاوی بهنداوی بێخمهشی گۆڕیوه.
ئەو کەسەی کە تەندەری کارەکەشی بۆ دەرچووە خەلکی گوندی گەلیاوەیی بناری پیرمامە و دانیشتووی مەسیفە ناوی بەلێندەرکە لای تەڤدا پارێزراوە.
بەپێی زانیاریەكانی تەڤدا پرێس، ماوەی دوو مانگە نزیكەی سەد ئامێر لە شۆفڵ و حەفارە و گەڵابە رۆژانە 16 كاتژمێر كاریان كردووە تاوەكو رێرەوی ئاوەكەیان لە تونێلی بەنداوی بێخمە گواستۆتەوە سهر رێرەوی كۆنی خۆی.
لەماوەی كاركردن بۆ گۆڕینی ڕێڕهوی ئاوهكه، بەرپرسە باڵاكانی پارتی و سەرۆكی پارتی مەسعود بارزانی لەژێر دۆخێكی ئهمنی توند سەردانی ناوچەكەی كردووە.
پێشتر تەڤدا پرێس هەوالی سەردانی ناوەچەکەی مەسعود بارزانی بلاوکردبووە.
تەڤدا ئاگادارکراوەتەوە، گواستنەوەی رێرەوەی ئاوەكەی سەدی بێخمە ئامانج لێی رێگرتنە لە هێزەكانی پەكەكە كەوا لهناوچەكەدا هاتووچۆ دەكەن.
هەروەها چندین بارەگای سەربازی نوێش لە سنورە کراونتەوە کە لە رابردوو بوونیان نەبووە
پارتی لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردووهوه، ناوچە سنوریەكانی پارێزگای ههولێر "برادۆست و حاجی ئۆمەران و سەرچیای سوەچیایەتی " دەستی بە دانانی سهنگهر كردووه و هێزێكی زۆری بە جۆرەها چەكی قورسەوە لێ جێگیركردووە.
له ساڵانی نەوەدەكان هەوڵی گۆرینی رێڕەوەی ئاوی سەدی بێخمە دراوە بەڵام بەهۆی زۆری ئاوەكە سەركەوتوو نەبوون.
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved