TEVDA Press

ڕێباز پشدەری

١٥ پرسیار لە بزووتنەوەی گۆڕان (بزووتنەوەی درۆ)

| Monday, 01.04.2021, 03:39 PM |


بزووتنەوەی گۆڕان وەک حیزبێکی نا ڕێکخراو لە ساڵی ٢٠٠٩  لە دایکبوو، کە هەڵگری کۆمەڵێک پەیام بوو بۆ گۆڕانکاری لە هەرێمی کوردستان. هەر بۆیە پاش زیاتر لە دە ساڵ لە دامەزراندنی ئەم بزووتنەوەیە پێویستە بپرسین، بزووتنەوەی گۆڕان چەند لە پەیامەکانی خۆی جێبەجی کردوە؟. ئەو دەمەی لە پەرلەمان ئۆپۆزسیۆن بوون باسی موچەی کابانی ماڵ و سەدان بەڵێنی گەورەیان یان دەکرد، هەربۆیە دەپرسم ؛


١/ کوا مووچەی کابانی ماڵ؟


٢/ کوا ئەو بەرمیلە نەوتانەی دەتان وت بیکەین بە ئاویش بەشی مووچە دەکات؟


٣/ کوا خوێنی شەهیدانی حەڤدەی شوبات کە بە دەستی خۆتان کۆتایی تان بە خۆپیشاندانەکان هێنا؟


٤/ کوا مافی ئەو هەموو هەڵسوراوەی نان بڕاوکرا و شەقی خوارد لەسەر گۆڕان؟


٥/ کوا شەفافیەت لە خەرجیەکانی حکومەت کە وەزیری دارایی لە ڕابردوو لە ئێستاشدا هەر لە گۆڕانە؟


٦/ کێ لە خوێنی ٨ شەهیدی خۆپیشاندانەکانی مانگی ڕابردوو بەپرسە لە کاتێکدا سەرۆکی لیژنەی ئەمنی سلێمانی هەڤاڵ ئەبو بەکرە؟


٧/ کوا ئەو پەرلەمانەی بەڵێن بوو چالاکی بەکەنەوە؟


٨/ کێ بەرپرسە لە هێنانی کەرەسەتەی قاچاخ بۆ هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا مدیری مەرزێکیان گۆڕانە؟


٩/ کوا ٢٠ ملیار دۆلاری پایتەختی ڕۆشنبیری کە بەڕێوەبەرەکەی سەر بە گۆڕانە؟


١٠/ کوا ماف و ئیمتیازی کرێکار و کەم ئەندامانی کوردستان کە وەزیرەکەی گۆڕانە؟


١١/کوا میدیای گۆڕان کە ناوتان نابوو میدیای خەڵك و لە بەر دڵی ئاغاکانتان داتاخست کەی دەکرێتەوە؟


١٢/ کوا کەسە پاکەکانی ناو گردەکە کە ناوتان نابوو گردی پیرۆز لە کاتێكدا کە بندیوار و پەرلەمانتاری خانەنشین و وەزیری خانەنیشن زیاتر کەسی تر نەماوە لە چواردەورتان؟


١٣/ کوا دەرماڵەی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە لە کاتی ئۆپۆزسیۆن بوونتان بە کەمتان ئەزانی  و بەڵێنی دامەزراندی هەموو گەنجانتان دەدا، بەڵام ئێستا وەزیرەکە لە خۆتانە و هەمووی بڕاوە؟



١٤/ کوا  کارکردن بەو دروشمەتان کە ئەتان وت " هەرێمێکی دادپەروەر و خزمەتگوزار" ؟ لە کاتێکدا خۆتان بوون بە بەشێك لەم دزی و تاڵانیەی هەیە.


١٥/ کوا بەڵێنەکەتان کە ووتان گۆڕان هێزی گۆڕانکاریە، چیتان گۆڕی حکومڕانی یان کلیلی دەرگاکان؟


پرسیارەکان بەردەوام دەبن، ماویەتی.

ڕێباز پشدەری