لە مرۆڤی رەشبین بە دووربە، چونکە ئەوان بۆ هەر چارەسەرێک کێشەیەک دروست دەکەن!(ئەنیشتاین)

وتار

ترامپ سەر بە کام ئەمەریکایە

Thursday, 01.07.2021, 09:36 PM


ئەوەی لە کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕویدا ، بۆ ئیدارەی ترامپ چاوەروان نەکراو نەبوو ، بەڵام بۆ جیهانی دەستاو دەست کردنی کورسی حوکمڕانی شۆک بوو ، ئەمما بزانین ئەمەریکا چۆن بیری لێ دەکاتەوە ، ئایا ئەم ئاوەی ترامپ رشتویەتی ئیدی پێێ لێ دەخشێنرێت ، یاخود لێپرسینەوەی لێ دەکرێت و سزای لەبارەوە دەدرێت ، ترامپ سەر بە چ جیهانێکە ، بێ گومان ترامپ تەنها لە ناو چین و توێژە جیاجیاکانی ئەمەریکا هەواداری نی یە بەڵکو لە نێو سەرۆک و حکومەت و دنیای ئەوروپاو رۆژهەڵاتیشدا هەواداری هەیە ، بۆ نمونە ئەردۆگان ، کە بە ڕونی بینرا چون دەیتوانی خواستە نەخوازراوە راسستەکانی خۆی لەمەڕ کێشەی کورد لە سوریا ، لە بەرگی بەرژەوەندی هاوبەش لە ئیدارەی ترامپ بسەپێنێت ، ئەمەش بۆ ترامپ چاوەروان کراو بوە ، چونکە دۆناڵد ترامپ لە ئەساسدا سەر بە زانستی سیاسەت نی یە .
بەڵام کێشەکە لێرەدا نی یە ، بەڵکو کێشە لە سیستەمی نوێێ سەرمایەداریدایە ، کە دەبێ جارێکی تر لە قاڵب بدرێتەوە ،دەنا سیاسەت بەمانا لۆجیکی و فەرهەنگی و زانستیەکەی هەموو مانا و بەهاکانی خۆی لەدەست دەدات ، هەروەک چۆن لە تورکیای ئەردۆگان لە دەستی داوە ، بێ گومان ئەردۆگانیش سەر بە هەمان مەدرەسەی ترامپە وەلی ئەوەیە ئەردۆگان لە کۆمەڵگەی تورکیا بۆی چۆتە سەرو ترامپ لە ئەمەریکا بۆی ناچێتە سەر ، رەنگە ئەو مۆدیلە لە هەرێمی کوردستانیش بیانەوێ بیخەنە گەر بۆ نمونە نەوەی نوێ و شاسوار ، کە لە هەمان مەدرەسەیە و ئێستە دەیانەوێ بە شێخێکی تریقەت مانیفێستی بکەن .
ترامپ دەرکەوتەی یان هەڵتۆقیوی ئەو قڵیش و بۆشایی زەمەنیەیە ، یەکەم بەهۆی زۆری جەنگەکانەوە و گۆڕان بەسەر کوالیتی جەنگ لە ململانێی سیاسەتی ئابوری بۆ جەنگ دژی تیرۆر دوای ١١ ی سەپتەمبەر و ئەزمەی دارایی ، ترامپی هێنایە کایەی سیاسەتەوە ، کایەیەک کە ترامپ هیچی لێ نازانێت ، بەڵام مەکینەیەکی زەبەلاحی مێدیایی و حیزبی بەگەڕی خستوە بۆ مەرامی خۆی ، دوەم جیهانی چەپ و دنیای کۆمۆنستی ئیدی شکستی خواردوو ئەو فکرە بەرای زۆر لە شرۆڤەکارانی جیهانی هیچ هێزێکی ململانێی پێ نەماوە ، بێ گومان هەوادارانی بیری چەپ بە دیوە ناشرینەکەیدا خۆیان خزاندۆتە ناو حیزبە کۆنسەرڤاتیڤ و قەومی و دژە دیمۆراسیەکانەوە ، رەنگە ئەمە ئەگەر یەک پاساوی هەبێ ئەوەیە کە کۆمۆنیست خۆی سەر بە جیهانی دیمۆکراسی نەبوە .
ئەوروپا بە نابەدەڵی خواحافیزی لە ئینگلیز دەکات و ئینگلیزیش بە هەمان ئاوازی ترامپیزم بارگاوی بوە ، ئەمەش ترسێکی تری بۆ هەم جیهانی دیمۆکراسی و هەم ئەوروپا خوڵقاندوە ، کە جارێکی تر بەو ئاوازە مێژوو یان ڕابوردوو ئاوس بکاتەوە ،چونکە کۆمەڵگە جیاوازەکانی ئەوروپی هەموو کاتێ بە ئاسانی بە بئری قەومی و راسستی بارگاوی دەبێ و سەرهەڵدەداتیەوە لێرەو لەوێ ، بە ئاشکرا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ، نوکتەو قسەی توند لەبارەی ترامپەوە دەکات ، ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مشتومڕەکانی کۆشکی سپی و لێدوانەکانی دژی ترامپ ئاشکرایە ، بەڵام ئەوەی نائاشکرایە ئینگلیزە ، گەلۆ ئینگلیز کە بە بڕبڕەپشتی یەکێتی ئەوروپا دەناسرا ، ئایا بۆ داهاتوو پشتی جیهانی ئەوروپا دەگرێت یان دەچێتە پاڵ ئەم جۆرە لە سیاسەت و پشتی ئەوروپا دەشکێنێت ؟
ترامپ سەربە شەقامە سەرکێشەکانی نیوۆرکە ، نیۆرک لە ئەمەریکا بە زڕ براکە ناسراوە ، ڕەنگە تەنها پەیوەندی نیوۆرک بە ئەمەریکاوە نەخشەی ئەمەریکا بێت ، دەنا نیورک هێندەی لە ژێر رکێفی شەقامە مەترسیدارەکانی خۆیدایە لەژێر رکێفی کۆشکی سپیدا نی یە ، ترامپ سەربە بێ مۆراڵترین توێژی کۆمەڵگاکانی ئەمەریکایە ، کە بە گۆڤارە پیسەکان ناوی دەبرێ ، وەک کۆمپانیای خیلاعی و لەشفرۆشی و موسارەعەی بێ قەیدو شەرت و تەنانەت کەیف خۆشی بە شەرە کەڵەشیریش ، واتە جیهانێکی نەخوزراو دڵرەق ، لە ئاهەنگی دەستاو دەست کردنی دەسەڵات لە نێوان ترامپ و ئۆباما کاتێ ترامپ لە بەرچاوی کامێراکان دەستی هێنا بە لەشی ئافرەتێکدا ، واتە من نوێنەری ئەمانەم ، ئیدی ئەمەریکا بریاری خۆی دا کە بۆ خولێکی تر نابێتەوە بە سەرۆک ، چونکە وا باو بوو بە دەنگی کرێکاران هەڵبژێردراوە نەک دەنگی لەش فرۆشان ، کرێکار دەنگی یەکلاکەرەوەیە لە ئەمەریکا ، ئەمە چینی کرێکاری تورە کرد کە وەک لەش فرۆش لە قاڵبی دان

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

چارەنووسی بنەماڵەی بارزانی و تالەبانی چۆن دەبینیت؟