TEVDA Press

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی کەمپینیک بۆ ڕێگری لە خۆکوژی رادەگەینێت

| Sunday, 01.10.2021, 05:45 PM |


لە رۆژانی رابوردودا کاری خۆکوژی لە هەرێمی کوردستان بە شێویەکی بەرچاو زیادیکردوە.

ئێمە بەئاگایان لەوەی هەڵکشانی رێژەکانی خۆکوشتن پەیوەندی بە دۆخی خراپی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە. ئەو دۆخە خراپەش زادەی راستەوخۆ سیاسەتە چەوتەکانی دەسەڵات و حکومەتی هەرێمەوە هەیە. لە ئەنجامدا رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان بە تایبەتی گەنجان توشی خەمۆکی قول و دڵەراوکێ و فشاری دەرونی گەورە بونەتەوە. ئێمە لەوەش هۆشیارین کە بە چارەسەرکردنی هۆکارە بنەڕەتیە ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان، خۆکوشتن بەردەوام دەبێ و زیاتریش دەکات.

بەڵام وەکو تۆڕێک کە خەمی تەندروستی گشتی هەرێمی کوردستان دەستەوەستان نابین لەبەرامبەر ئەم دیاردە کوشندەیە. لێروەوە کەمپینێک ڕادەگەینین بۆ کەمکردنەوە و بنبڕکردنی خۆکوژی و درێژکردنی دەستی هاوکاری بۆ ئەوانەی پێویستیانە. کەمپینەکەمان ئەم چالاکییانە دەگرێتە خۆ:

* دابینکردنی ژمارەی تەلەفون کە ئەو کەسانەی بیر لە خۆکوژی دەکەنەوە یا خێزان و هاورێکانیان پەیوەندی پێوە بکەن بۆ وەرگرتنی ئامۆژگاری و فریاگوزاری خێرا.

* بڵاوکردنەوەی پۆستەری تایبەت بە رێگری لە خۆکوژی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا

*پەیوەندیکردن بە رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ هاندانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری خێرا لەم بوارە

*دروستکردنی فشار لەسەر دەزگا فەرمییەکان بۆ ئەنجامدانی هەنگاوی خێرا بۆ ڕێگری لەم دیاردەیە.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی لە پێناو پاراستنی مافە تەندروستیەکانی هاوڵاتیان.

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی