وتار

بەناوی رێكخستنەوەی باج، گیرفانی خەڵك رووتدەكرێتەوە

Monday, 01.11.2021, 05:06 PM


حكومەتی هەرێم بڕیاری نا دەستوریی دەركردووە
(( ﻻ ﺘﻔﺭﺽ ﺍﻟﻀﺭﺍﺌﺏ ﻭﺍﻟﺭﺴﻭﻡ ، ﻭﻻ ﺘﻌﺩل ، ﻭﻻ ﺘﺠﺒﻰ ﻭﻻ ﻴﻌﻔﻰ ﻤﻨﻬﺎ ﺇﻻ ﺒﻘﺎﻨﻭﻥ)).
ماددەی 28 دەستوری عیراق
سەرتیپ جەوهەر
ئەمڕۆ حكومەتی هەرێم زنجیرەیەك بڕیاری بەناوی رێكخستنەوەی باج دەركرد. یەكێك لە بڕیارەكانی دانانی باجە لەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەت.
ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێم بەتەواوی پێچەوانەی دەستوریی عیراقییەو هیچ بەهایەكی قانونی نییە. بەپێی دەستوری عیراق ساڵی 2005 لەماددەی 28 دا بەروونی هاتووە ((هیچ باجێك یان رەسمێك ناسەپێنرێت، هەموارناكرێت، لێبوردن نایگرێتەوە، تەنها بە قانون نەبێت)) دەقە عەرەبییەكەشی (( ﻻ ﺘﻔﺭﺽ ﺍﻟﻀﺭﺍﺌﺏ ﻭﺍﻟﺭﺴﻭﻡ ، ﻭﻻ ﺘﻌﺩل ، ﻭﻻ ﺘﺠﺒﻰ ﻭﻻ ﻴﻌﻔﻰ ﻤﻨﻬﺎ ﺇﻻ ﺒﻘﺎﻨﻭﻥ)).
ئەم بڕیارەی حكومەت دژی دەستوری عیراقەو پێویستە خەڵك پابەندی هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیە نەبن چونكە روتكردنەوەی گیرفانی خەڵكەو هیچیتر، نەخاسمە ئۆتۆمبێلی تایبەت هیچ داهاتێكی نییە تا لەو رێگەیەشەوە دەریچەیەك بدۆزنەوە بۆ لێستاندنی پارە لەخەڵك.
بڕیارەكەی حكومەت لەكاتێكدایە كە دوو مانگ جارێك موچە نادرێت و لەڕێگەی نادەستوریی پارەیان لێوەردەگیرێت.
جگە لەم بڕیارە نا قانونیە، هاوكات پێشتر بڕیاری ناقانونی هاوشێوە دەركراوە، بۆنمونە هەر لەفەرمانگەی هاتووچۆ پارەیەك بەناوی (ژینگە) لەهاوڵاتیان وەردەگیرێت كە هیچ بنەمایەكی قانونیی نییە، هاوكات ئەو پارەیەی لەخەڵك وەردەگیرێت بۆ پاراستنی ژینگە بەكارناهێنرێت، ئەمەش دیسان نا قانونیەو جگە لەروتكردنەوەی گیرفانی خەڵك شتێكی دیكە نییە. ئەمە جگە لەسەپاندنی غەرامەی هاتووچۆ بەبێ‌ بوونی هیچ بنەمایەكی قانونی یەكلاكەرەوە، بۆنمونە پارەی سزای كامیراكانی سەر رێگاوبان..تد.
پێویستە لەسەر پەرلەمانی كوردستان كە لایەنی پەیوەندیدارە، رێگا لەبڕیارە نادەستورییەكانی حكومەت بگرێت، چونكە "گوایە" چاودێرە بەسەر حكومەت و حكومڕانی.
هەركەس و لایەنێك لەدادگای فیدرالیی سكاڵا لەسەر حكومەتی هەرێم بنوسێت بڕیارەكە هەڵدەوەشێتەوە



ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟