TEVDA Press

ئالان ساحێبقران لە ژێر گەورەترین هەڕەشەدایە

| Monday, 01.11.2021, 07:00 PM |


فەرمانبەرێکی دادگا بۆ تەڤدا پرێس

بەڕێزان من فەرمانبەری دادگام زیاتر لە ٢٠ ساڵ خزمەتم هەیە ئامادەشم خۆم ئاشکرابکەم ئەگەر سەرۆکی حکومەت هاتە خەت بۆ ئەوەی نەڵێن تەنها قسەی دەکات و بوونی نیە

دوای ئەوەی ئالان ساحێبقرانی ڕۆژنامەنووس گەندەڵیەکانی سایلۆی هەولێری ئاشکراکرد سەرەتا داواکاری گشتی ویستی بابەتەکە بە دژی ئەم ڕۆژنامەنووسە تەواو بکات وستیان بڵێن بلاغ کازیبەیە واتە قسەی درۆ و هەڵبەستراوە بەڵام دواتر ئێمە لەدادگا فریاکەوتین توانیمان وابکەین دادوەر دلشاد لە دەستەی مافی گشتی لابدرێت و حاکم پشتیوان سمکۆ لە شوێنەکەی دەست بەکاربێت سەرەتای هاتنی کاری باشی کرد دۆسیەیی گەندەڵێ سایلۆی هەولێر زۆر بەجدی گرت و کاری لەسەر کرد بەلام دواتر ئەوەی ئێمە ئاگاداربووین و حاکم پشتیوان خۆشی دانی پێدانا کە بەر پریێکی زۆری پارتی وەک نەوزاد هادی و تاهیر عبداللە و چەند بەرپرسێکی تری پارتیش کەلەداهاتوو ناویان دەهێنم فشار دەخەنە سەر حاکم پشتیوان سمکۆ و ئەویش کەیسەکە تاخیر دەکات کاتێک ئالان ساحێبقران بەم هەوڵانە دەزانێ لەلایڤێکی سەرکۆنەی داواکاری گشتی دەکات کە کەیسەکی دواخستووە دوای ئەم لایڤە لەهەموو لایەکەوە دەکەونە پیلان دانان بۆ ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران لەکاتێکدا کە کەرەنتین بوو ئەو کات بەڵام هەریەکە لەحاکم پشتیوان و ابراهيم عبد الحمید و دادوەرێکی تریش بەناوی دەشتی و هەروها نەوزاد ئەدهەم کەئەوکات بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بوو لەگەڵ پیاوێکی پاراستنیش کەدواتر زانیمان ئەو پیاوەی پاراستن زەرەرمەندی نوسینەکانی ئالان ساحێبقرانە کۆ دەبنەوە بڕیاری ئەوە دەدەن کەئالان بخەنە زیندانەوە بە هەر شێوەیەک بێت بۆئەوەی بێدەنگی بکەن دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکانیان شکستی خوارد و نەیان توانی هیچ بکەن چونکە ئالان ساحێبقران هیچ خاڵێکی لاوازی نە بوو لەکۆبونەوەیەکی تر بڕیاریان دا کە ابراهيم عبد الحمید بەڕێوەبەرە دزەکەی سایلۆ سکالا لە سەر ئالان ساحێبقران بنوسێت ئەوانیش لەدادگا پشگیری لێبکەن بۆ ئەوەی هەرنا چەند مانگێک بیخەنەژورەوە بۆ ئەم مەبەستە ابراهیم لەڕێگەی حاکم پشتیوان سمکۆ دەست دەکات بە دانی ڕەشوە بەدادوەرەکان ڕەشوەیەکی زۆر دەدەنە حاکم حەنان کە دادوەری مەغفەری فاروقە تافەرمانی دەستگیر کردن دەربکات و لەبڕی یاسای ڕۆژنامەوانی بەیاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیری بکات ئەم بابەتە خۆی لەخۆیدا کوفرێکی گەورەی یاسایە بەهیچ شێوەیەک ئەم مادەیە بۆ ئەم کەسە و ئەم بابەتە بەکارنایەت تەنانەت ئەگەر ڕۆژنامەنووسیش نەبێت چونکە لایڤەکانی ئالان ئەم دزەی ئاشکرا کرد ئەگینا ئێستاش دزی دەکرد کەسیش پێی نەدەزانی واتا دەبوایە حاکم وەکو موخبیرێکی دڵسۆز بە خاک و ولات لەقەڵەمی بدات نەوەک ئەوەی بەسەری هات

دوای ئەوەی ئالان ساحێبقران فشاردەخاتە سەر دادوەران کەبۆچی کەمتەرخەمن بۆجاری دووە دواجار کۆبونەوەیەکی تری لەسەر دەکەن لەناو دادگا و حاکم اومێد محسن کەناسراوە بە حاکم اومێد خۆشناو بانگی کۆبونەوەکە دەکەن  حاکم پشتیوان ڕەشوە بەویش دەدات بۆ ئەوەی ئالان ساحێبقران حوکم بکات و ئەومادە یاسایەی کە لەکاتی تحقیقیش بێی تاوانبار کرابوو نەیگۆڕێت بۆ یاسای ڕۆژنامەوانی بەهەموویان ڕێک دەکەون کە ئالان ساحێبقران بۆماوەی ٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بکەن ئەم بابەتە بەئاگاداری یەکێک لە پارێزەرەکانی خودی ئالان ساحێبقران دەبێت واتە یەکێک لە پارێزەرانی ئەویش خائین دەردەچێت و قەزیەکەی ئالان دەفڕۆشێت من وەکو خۆم ئاگاداری تەواوی ئەو پیلانە بووم بۆیە زۆر کەسم لێی ئاگادارکردەوە بەتایبەت هەندێک دادوەری ڕاستگۆ و بوێر تاوای لێهات زۆر کەس تێڵی بۆ حاکم اومێد کرد و ایدانەی کرد حاکم لە ترسی او هەموو ادانەیە وای لێهات ئەو شەوە پەیوەندی بە حاکم نسیم بکات کە داواکاری گشتیە لەگەڵ خۆی پێی ڕاگەیان دبوو کە پیلانەکەیان دژی ئالان ساحێبقران ئاشکرابووە نابێت ئەوەی بەتەمایبوون بیکەن هەربۆیە بڕیاردەدەن تەنها بەیەک ملیۆن غەڕامەی بکەن و هەر دوکیان لەترسی سەرکۆنە کردن مۆبایلەکانیان دادەخەن تا بەیانی دێنە دادگاو ئالان حکوم دەدەن بەیەک ملیۆن دواتر دەڵێن بۆیە وامانکرد ئالان بۆتە هەڕەشە لەسەر ئەمنی قەومی و باسی هەموو شت دەکات ویستمان بیترسێنین تاوەکو بێدەنگ بێت ئەوەی من ئاگادارم ئالان حکومەکەی کەلەدژی دەرچوو تەمیزی کردۆتەوە بەڵام دوو جار هەوڵی ئەوەیان داوە کە سەرێکی مەحکەمەش هەڵبخەڵەتێنن کە قەڕارەکە تسدیق بکات بەڵام ئەو ڕەتی کردۆتەوە ئەو کارەبکات پێی وتوون من ئەو ڕاقم بەدەست نەگەیشتووە جاری تابزانم بابەتەکەچیە بەڵام ئەوە خۆتان دەڵێن ڕۆژنامەنووس ئالان ساحێبقران ئیتر بۆ بەیاسایەکی تری ڕۆژنامەوانی مامەڵەی لەگەڵ کراوە ئەوەندەی ئاگاداربووم زۆر بە شێوەیەکی نەشیاو ئەو کەسانەی دەرکردووە کەخەریکی کڕینەوەی بوونە دوای ئەوەی فەشەل دەهێنن لە کڕینەوەی سەرۆکی دادگا کە ئێستا مەلەفی قەزیەکەی لەلایە بۆ ئەوەی تەمیزی کاتەوە ئێستا حاکم پشتیوان سمکۆ ابراهيم عبد الحمید خەریکی دروست کردنی کەیسێکن بەناوی خیانەتی نشتیمانی دەیانەوێت ئالان ساحێبقران بەوە تێوەرگڵێنن چەند جارێک بە حاکم پشتیوان وتراوە بۆچی دەتەوێت ئەم کوڕە توشی کێشەبکەی وتویەتی ئەمە مەترسیە بۆسەر هەموومان ڕەحم بەکەس ناکات و ناشکڕێتەوە بۆیە دەبێت لەناو ببرێت

بۆسەلماندنی ئەم قسانەم دەتوانن بەدواداچوون بکەن بزانن کەیسی سایلۆ چەند تاخیر کرا ئێستاش نەگەیشتۆتە دادگا ئەوەش لێگەڕێن باشە چۆن دەکرێت ئالان ساحێبقران لەسەر ئاشکراکردنی گەندەڵی حکوم بدرێ ئەو تەشهیری نەکردووە بۆ دادگا نەوەستا تاوەکو ابراهيم عبد الحمید ی دز کەیسەکانی لەدادگا تەواوبێت ئایە ئیدانە دەکرێت یانا بۆئەوەی دادگاش بۆی ڕونبێتەوە ئایە ئالان ساحێبقران تەشهیری کردووە یان ڕاستی وتووە بەڵام ئەوان دادگایی کردنی ئالان ساحێبقرانیان پێشخست و بەو پەڕی بێویژدانی حاکم اومێد غەدری لێکرد لەم بارودۆخە ناهەموارە یەک ملیۆنی پێ ژمارد و ناویشی چووە گەر تاوانباران واتا بووە کەسێکی خاوەن سابیقە من لێرە ڕوو لە سەرۆکی حکومەت دەکەم و هیوادارم ئەو غەدرو زوڵمە قبوڵنەکات کەلەم ڕۆژنامەنووسە کراوە بەناحەق هیوادارم بێتە دەنگ و حەقی بگەڕێنەوە هیوادارم سەرۆکی دادگا حاکم ابراهيم خۆشناو ویش لەسەر هەڵوێستە جوانەکەی بەردەوامبێت و حەقی ئەم ڕۆژنامەنووسە   بوێرە بگەڕێنێتەوە هەروها هیوادارم سەرۆکی حکومەت دادگا لەم جۆرە دادوەرانە پاک بکاتەوە کە لەجیاتی شەری دزو گەندەڵ چیان بکەن شەڕ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی بوێر و سەربەخۆ ی وەک ئالان ساحێبقران بکەن لێرەوە ڕایدەگەیەنم هەر ئەسلەن ئالان ساحێبقران بەهیچ شێوەیەک نەمنی دیوە نەئاگاداریشە من تەنها لەبەر ئاسودەبوونی ویژدانی خۆم ئەم بابەتەم نووسی لێرەوەش ڕایدەگەیەنم ئەگەر ئەم دادوەرانە دەست لەم کارانەیەیان هەڵنەگرن ڕیسوایان دەکەم و زانیاری ئابڕو بەرانە لەسەر کارە قێزەوەنەکانیان بڵاو دەکەمەو