TEVDA Press

میللەت پرێس

گەشەپێدانی ئابوریی سلێمانی بە ئەنقەست لەهەولێرەوە لاوازكراوە

| Thursday, 01.14.2021, 02:07 PM |


بێستون سابوراوایی
میللەت

لەمەڵبەندی ڕێكخستنی سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك بەرپرسی حزبی و حكومی كێشە و گرفت و كەم كورتییەكان لە سنووری سلێمانی خرایەڕوو.
بێستون سابوراوایی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، بەئامادەبوونی بەشێك لەئەندامانی  سەركردایەتی سنوری پارێزگای سلێمانی بە دەستپێشخەری جەزای سەید مەجید لێپرسراوی مەڵبەند كۆبوونەوەیەك سازدرا بۆ خستنەڕووی كێشە و گرفتەكانی بەردەم دامودەزگاكانی حكومەت لەسنورەكەدا كە تیایدا ژمارەیەكی بەرچاو لە لێپرسراوە حكومیەكان بەشدار بوون و كێشە و گرفتەكانیان بە دڵسۆزیی و خەمخۆریەوە خستەڕوو.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەوەی تێبینی كرا لەو كێشانەدا پشتگوێخستنی خزمەتگوزاریی و پڕۆژەكانی وەبەرهێنان و بنەماكانی گەشەپێدانی ئابورییە لەم دەڤەرە بە دەستی ئەنقەست لەهەولێرەوەو بە مەرامی لاوازكردنی یەكێتیی و تەقینەوەی ناڕەزایەتی خەڵك.

میللەت پرێس