بکوژی خۆپێشاندەرێک ئامافدە نیە خۆی ڕادەستی دادگای مەدەنی بکات
| Monday, 01.25.2021, 12:31 PM |
ئێواره‌ى 10ى کانوونى یه‌که‌مى ساڵى رابردوو له‌خۆپیشاندانه‌کانى کفریدا گه‌نجێک به‌ناوى (شڤان محه‌مه‌د) له‌ناو بازاڕى کفریدا به‌فیشه‌ک گیانى له‌ده‌ستدا، هه‌ر ئه‌و ئێواره‌یه دواى به‌خاکسپاردنى که‌سوکاره‌که‌ى سکاڵایان له‌سه‌ر لیوا عوسمان عه‌بدولکه‌ریم ناسراو بهحاجى عوسمان فه‌رمانده‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و پاسەوانەکانی تۆمارکرد.
سەرباری ئەوەی فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن بۆ لیوا عوسمان عه‌بدولکه‌ریم ده‌رچووه بەڵام ئەو تائێستا نه‌ڕۆیشتووه‌ته به‌رده‌م دادگا.
باوکی شڤان محەمەد لەو بارەیەوە وتویەتی : (شاهیدمان هه‌یه و له‌دادگا شاهیدى داوه، جگه له‌وه‌ش حه‌وت شاهیدمان ئاماده‌یه و له‌ناو رووداوه‌که‌دا بوون که‌ئه‌و به‌رپرسه‌و پاسه‌وانه‌کانى ته‌قه‌یان کردووه).
چه‌ند رۆژێک دواى کوژرانى کوڕه‌که‌یان لاهور شێخ جه‌نگى سه‌ردانى ماڵى محه‌مه‌د شوکرى کرد، وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن له‌و سه‌ردانه‌دا به‌ڵێنى ئه‌وه‌یان پێداون هه‌رکه‌سێک تۆمه‌تباره له‌کوشتنى کوڕه‌که‌یاندا ده‌چێته به‌رده‌م دادگا.
حاجى عوسمان عه‌بدولکه‌ریم فه‌رمانده‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى 70ى پێشمه‌رگه به‌هاوڵاتى وت: « ».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد
حاجى عوسمان عه‌بدولکه‌ریم فه‌رمانده‌ى لیواى (136)ی هێزه‌کانى 70ى سەبارەت بەو تۆمەتبارکردنەی ووتویەتی:( پیاوێکى سه‌ربازییم و مه‌ده‌نیى نیم تا دادگاى مه‌ده‌نى فه‌رمانى گرتنم ده‌ربکات، له‌به‌رئه‌وه‌ى دادگاى مه‌ده‌نیى نووسراویان کردووه بۆ دادگاى سه‌ربازیى، ده‌بێت دادگاى سه‌ربازیى راده‌ستى دادگاى مه‌ده‌نیى بکات، به‌ڵام تائێستا له‌دادگاى سه‌ربازیى وه‌ڵامى وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه.)
(هه‌ر ده‌قه‌یه‌ک دادگاى سه‌ربازیى من راده‌ستى دادگاى مه‌ده‌نیى بکات، ئه‌وکاته من ئاماده‌م و ملم له‌موو باریکترە له‌به‌رده‌م دادگا، له‌به‌رئه‌وه‌ى من له‌خۆم زۆر دڵنیام کهپیاوێکى بهریئم، ده‌یان شاهیدم هه‌یه کهچهکیشم پێنه‌بووه نه‌ک ته‌قه‌م کردبێت، هه‌ر که‌سێک منى به‌چه‌که‌وه بینیبێت چى به‌وێنه، چى به‌ڤیدیۆ، چى به‌شاهیدى، ئه‌وا ئه‌وکاته چیم پێدەکهن پێم بکه‌ن).
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved