قارەمان شوکری ڕۆژنامەنووس لەلایەن هیزە دەمامکدارە تێرۆریست ڕەفتارەکانی پارتیەوە دەسگیرکرا
| Wednesday, 01.27.2021, 11:43 AM |
هێزێکی دەمامکداری تیرۆریستانی ئاسایشی پارتی لە کۆمەڵگەی سیرێ بە شێوازێکی دڕندانە هەڵیانکووتایە سەرماڵی ڕۆژنامەنووس قارەمان شوکری زەینەدین و دەستگیری دەکەن، سەرباری تێکدانی ماڵ و دوکانەکەی، سوکایەتیی بە خانەوادەکەشی دەکەن.
هێزە تیرۆریستیەکە بە زیاتر لە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی قارەمان شوکری و تەوای کۆڵانەکانی دەوروبەریان گرتووە، ماڵەکەیان بەتەواویی تێکداوە و سووکایەتییان بەرامبەر دایکم برایەکی کردووە.
پاشان چوونەتە سەر دوکانەکەی قارەمان شوکری و کلیلی دوکانەکەیان شکاندووە مۆبایل و لاپتۆپیان بردووە.
قارەمان شوکری زەینەدین تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتووی کۆمەڵگەی سیرێ-یە لە شارەدێی شیلادزێی سنووری پارێزگای دهۆک، پیشەی ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافە و خاوەنی خەڵاتی وەدات حسێنە بۆ ئازادیی ڕۆژنامەگەریی .
پێشتریش دوو جاری دیکە لە ڕێککەوتی ٢٦ی ١ی ٢٠٢٠ و ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠ هەر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراوە، هەردووجارەکەش ئاسایش بەبێ بڕیاری دادوەر کراوە و بەبێ بڕیاری دادوەریش ئازاد کراوە..
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی وتەی گوڵستان سەعید سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا نزیکەی ٧٠ کەس لە سنووری دهۆک لە زیندانەکاندان و دەربارەی چارەنووسیان سەرۆکی حکومەت وەڵامی ئەوانیش ناداتەوە.
Copyright © 2020 by Tevdapress. All rights reserved