وتار

کاتێک وەزارەتی ئەوقاف خۆی دەکات بە فلیم!

Saturday, 01.30.2021, 08:27 PM


سەرەتا لەڕوی زمانەوانیەوە لەسەر ھەردوو وشەی (مەلا ،فلیم) دەوەستم.

مەلا لەکوردەواریدا بۆ پیشەی پێشنوێژی مزگەوت و وتاربێژی ئاینی دانراوە و مەست سوکایەتی نیە بە کەسایەتیی بەرزی مەلا.

لەشاعیرەکان (مەلایجزیری و مەلای باتەیی و مەلای جەباری ) و زۆری تر نازناوی خۆیان بەمەلا داناوە، مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و مەلامحمەدی شارەزوریی و مەلا سەی نەجمەدین،شانازیان بە ناوی مەلایەتیەوە کردووە.

وشەی زانا زیادەڕۆییە بۆ مەلا کان و لەناو ھەزاران مەلادا،ئەگەر یەکدوانێکی تیادا شایستەی نازناوی زانابێت.

دەکرا (شێخ محمەدی خاڵ و مەلا  عەبدولکەریمی مودەریس )زانابن،بەڵام ھی واھەیە سەرەواوێ لەمێشکیدا نیە،پێی دەوترێ زانای ئاینیی!
مەلا مامۆستاش نیە،چونکە وشەی مامۆستا تایبەتە بەپیشەی ئەوانەی لە قوتابخانە و پەیمانگا و زانکۆکاندا وانە دەڵێنەوە...

کەواتە مەلا  ھەرمەلایە و جێگەی شانازین و  باشیان باش و خراپیان خراپە،رێکخراوەکەشیان دەبوو ناوی (یەکێتی مەلاکانی کوردستان) بوایە،نەک شتێکی تر.
وشەی فلیم لەروی فۆنۆلۆجیەوە گونجاوترە لەوشەی فیلم ،چونکە کوردێنراوە و وابڵاوبۆتەوە.
لەئیدیۆمداھاتووە(کردیان بەوفلیمەی ئیشی نەکردبێت)
ئەوجا بابێنە سەر وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی ،لەوەزیرەکانیەوە بگرە کەسی گونجاولەشوێنی گونجاودا نەبووە،بێجگە(دکتۆر گەزنەیی )تاکو ئێستا وەزێرێکی شایستە بۆ ئەو وەزارەتە دانەنراوە.

وەزارەتی ئەوقاف ئمجارە بە ھەستێکی پارتیانەوە ، ویستیان مەلاکانبکەن بە فلیم و بەسەریاندا سەپاندن کە باسی فلیمە ئێرانیەکەی بارزانی بکەن.
خۆشبەختانە خۆیان بوون بە فلیم و  مەلا حیزبیەکانی خۆیان نەبێت کەس بەڕبەی ئەوان نەی پێوا و ئەوانیش دەنگی تەکانی بەرماڵەکە ،وەڵامێکی گورچکبڕبوو بۆیان.

ئاخر بەڕێزینە دەبوو ئێوە رێنمایی مەلا کان بکەن ،بەم کارانەی خوارەوە :-

١- وتاری ھەینی کورت و پوختبێت.

٢- راڤەی ئایەت و فەرمودەبکەن و مەبن بە چیرۆکخوان و ھەقایەت بۆ خەڵک بگێڕنەوە بەمەبەستی سەرنجڕاکێشانیان.

کەئێستا لەناو بانگخوازان و مەلاکاندا بووە بەمۆدیل!

٣- بێجگە لە کاتی بانگەکان ،بڵندگۆ بۆ دەرەوەی مزگەوت بەکارمەھێنن.

٤- ھاوارھاواری وتارو بڵندگۆی ناوھۆڵەکانی مزگەوت کەم بکەنەوە و کەشی ئارام لەمزگەوتا دروست بکەن.

٥- ھەموو سواڵوساقەیەک و پارەکۆکردنەوەیەک لەناومزگەوت و دەرەوەی مزگەوت قەدەغەبکەن.

بەڕێزینە کە ئەمانەناکەن و خۆتان بەفەرمیی حیزبایەتی دەبەنە ناو حەرەمی مزگەوتەکانەوە،گلەیی مەکەن کەسانی تریش حیزبایەتی بکەن و دۆودۆشاو تێکەڵاو بکرێت.

ھەرمزگەوت مابوو نەیشێوێنن،تکایە وەرنەوە سەرخۆتان و لەمەولا خۆتان و خەڵکیش مەکەن بەو فلیمەی ئیشی نەکردبێت،لەگەڵ ئەوپەڕی رێزدا...

حاجی قادری کۆیی دەڵێت:
مەسجید و میحراب و میمبەر بێکەسە
ھەرمەپرسە حاڵی چۆنە مەدرەسە ؟؟




ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟