هەواڵ

تاوانکاریەکی تری کوڕەکانی بنەماڵە لە دەڤەری بارزان

Thursday, 02.04.2021, 02:20 PM



بنەماڵەی بارزانی بە باڵی نێچیر و مەسرور و بنەماڵە دژبەیەکەکانی تر، سەرباری ناکۆکیەکانیان  بەردەوام هاوبەشن لە تاوانکاری و بەکارهێنانی توندوتیژیان بەرامبەر خەڵکی ناڕازی و دەنگە ئازادەکان. لە هەمانکاتدا توندوتیژی و لەخۆبایی بونیان گەیشتۆتە ئاستێك کە لە ناو بنەماڵەکانی دەڤەری بارزان بێزاری بەرامبەر کارە نامرۆیی و پێشێلکاریەکانیان بەردەوام  لە زیادبوندایە.
دوێنێ بەرواری ٣/٢/٢٠٢١  عەباس ئیدریس بارزانی برای نێجیروان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەحروس بارزانی کوڕی خوشکی مەسعود بارزانی (لەیلا) . بۆ گەشتو گوزار و بۆ ماتۆڕسواری سەر بەفر لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پاسەوانەکانیان دەچن بۆ دەڤەری بارزان، ناوچەی (زینیا ستۆپێ). لە نزیك گوندی (سیرکێ) و گوندی (خالونە) دەمێننەوە.
بە هۆکارێکی نادیار کێشەیەکی لاوەکی لە نێوان عەباس و مەحروس لە لایەکەوە و دو کوڕی گەنجی (خالید گەردی) دروست دەبێت. ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوانیان پاسەوانەکانی عەباس و مەحروس بە شێوەیەکی دڕندانە بە بۆکس و شەق و قۆناغە تفەنگ لەو دو کوڕە دەدەن. پاش لەسەر زەوی کەوتنیان و لە خوێن گەوزاندنیان بەجێیان دەهێڵن. خەڵکی گوندەکە بە هانایانەوە دەچن و دەیانگەیەننە خەستەخانەی دیانە. ئەو دو کوڕەی خالید گەردی تاکو ئەمڕۆ لە بارێکی خراپ و لە خەستەخانە ماونەتەوە و  ژێر چاودێری بەردەوامی پزیشکیدان.
وەکو کاردانەوەیەكی خێرا خالید گەردی و چەند کەسایەتیەکی ناسراوی دەڤەرەکە ( پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیەکان) سەردانی مەسعود بارزانی دەکەن و ناڕەزایی توند بەرامبەر ئەو دەستدرێژیە دەردەبڕن. لە میانەی دوان و ناڕەزایی دەربڕینەکاندا خالید گەردی بە مەسعود بارزانی دەڵێ: دەستدرێژی و ناڕەوایی  کوڕ و ئەولادەکانتان گەیشتۆتە ئاستێك کە ژیان لە دەڤەری بارزاندا نەماوە و بەردەوام تەعدا لە خەڵکی  ئاسایی و کەمدەسەڵاتی دەڤەرەکە  دەکرێت، بە بێ هیچ لێپرسینەوەیەك. کار گەیشتۆتە ئەوەی تەنها و تەنها چارەمان  سەری خۆهەڵگرتن و جێهێشتنی دەڤەرەکە بێت.
بێگومان چاوەڕوانی ئەوە ناکرێت هیچ دەزگایەکی فەرمی کاردانەوەی بەرامبەر دەسدرێژیەکانی کوڕانی بنەماڵەی بارزانی هەبێت. بەڵام ئەوەی چاوەڕوانی بنەماڵەی خالید گەردی و خەڵکی دەڤەرەکەیە  ئەوەیە کە مەسعود و سەرانی بارزانی کاردانەوەیان بەرامبەر عەباس و مەحروس و پاسەوانەکانیان هەبێت. مەخابن تاکو ئێستا هیج شتێکمان لەو ڕووەوە پینەگەیشتووە.
خالید گەردی و بنەماڵەکەی لەو کەسانەن کە بە درێژایی تەمەن  هاوکار و پشتوانی بنەماڵەی بارزانی و پارتەکەیان بون. بە پێی زانیاریەکان تاکو ئێستا پێنج کەس لە بنەماڵەکەیان لە پێناوی پارتی و بنەماڵەی بارزانیدا کوژراون.
شایانی باسە لە دەڤەری بارزان دو توێژی جیاواز لەیەکتری دەژین، توێژێکیان ناسراون بە (شێخانی بارزان) کە ئەمانە ناوکی پێکهێنانی بنەماڵەی بارزانی و دەسەڵاتدارانن. توێژی دوهەمیان (مسکینەکان) جوتیاران و هەژاران و بێدەسەڵاتەکانی ئەو دەڤەرەن. بنەماڵەی شێخانی بارزان بە نزم و بچوك و خزمەتکاری خۆیان تێیان دەڕوانن و تەنانەت بە هیچ شێوازێ تێکەڵبون و پەیوەندی خزمایەتی و ژنوژنخوازیان گەڵدا  ناکەن. زۆربەی قوربانیانی جێنۆسایدی بارزانیەکان لەم توێژە بون نەك بنەماڵەی شێخانی دەسەڵاتدار کە هەمیشە خۆپارێز و پارێزراو بون.


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا
نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک تەڤداپرێس






وێنە

حالی مسعود بارزانی و ئەولادەکانی بەدەست دادگای فیدرالیەوە
خۆنەچەمێنن
مسعود بارزانی دوای سەرنەکەوتنی لە رواندنی ددانی دەستکرد
براوەی کۆنگرەی چواردە
ململانێی نێوان بنەماڵەی بارزانی

راپرسی

ئایا مەسرور بارزانی لەسەر سكاڵاكەی دادگای واشنتۆن دەیدۆڕێنێت؟